ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش
Sunday, 19/04/2009, 12:00
2045 بینراوە
هه‌موو دیکتاتۆره‌کان پیشه‌یه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه ، ئه‌و پیشه‌یه‌ش بریتییه له دزه‌کردنیان بۆ نێو جه‌ماوه‌ر له ڕێگه‌ی خاڵه لاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ، له ئه‌نجامی ئه‌و دزهکردنهشدا ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر هه‌م درێژه به ته‌مانی خۆیان بده‌ن و هه‌م کۆمه‌ڵگاش له خشته ببه‌ن .
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که یه‌کێکه له کۆمه‌ڵگا ناهوشیاره‌کان و به‌هۆی ئه‌و ناهوشیاریهشیهوه زۆرترین زیانی به‌رکه‌وتووه و کاریگه‌رترین چه‌کیشی دژ به‌کار هاتووه ، ئه‌و چه‌که کاریگهرهش بریتی بووه له خاڵه لاوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ده‌ستی دیکتاتۆره‌کانه‌وه .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه باکووری کوردستان و زۆرداری و سته‌مکاری 90 ساڵه‌ی که‌مالیسته‌کان بژمێرین ئه‌وا له ژماردن نایه‌ت له کوشتن و نکۆڵیکردن و تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کوردان ، خۆ هه‌ر کاتێکیش له جێگه‌یه‌کی کوردستانه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بووبێته‌وه ئه‌وا به‌ناوی "هه‌موومان ئیسلامین" توانیویانه هه‌م ده‌نگی ناڕازیبوان کپ بکه‌نه‌وه و هه‌م ناڕهزایهتیهکهش خه‌ڵتانی خوێن بکه‌ن .
تانانه‌ت له 30 ساڵی ڕابردوودا هه‌موو شێوازێکی دڕندانه‌یان دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان پیاده کرد بۆ سه‌رکوتکردن و کۆتایی هێنان به‌و شۆڕشه ئازادیخوازییه‌ی که به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت ، وه‌ک کوشتن-زیندانیکردن-خاپورکردنی هه‌زاران گوندی کوردستان-به جاشکردنی هه‌زاران که‌س- ده‌رکردنی ملیۆنان کورد بۆ نێو شاره تورکنشینه‌کان- په‌نابردن بۆ سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی- هانابردن بۆ ئه‌مریکا و ئیسرائیل و ته‌واوی داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستان - ...هتد . به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو تاوانه دادی نه‌دان و تیماری برینه‌کانی نه‌کردن ئه‌و کات په‌نایان بۆ دوا چه‌کی ده‌ستیان برد که بریتی‌بوو له چه‌کی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی و له چاوی ئه‌ردۆغانه‌وه ئاڕاسته‌ی کوردیان کرد ، چونکه ئه‌م ئایدۆلۆژیایه ئه‌و ماڵه سپییه بوو که بۆ ڕۆژی ڕه‌ش دایان‌نابوو . خۆشبه‌ختانه ئه‌م ماڵه سپییهشیان تاڕاده‌یه‌کی زۆر بێکاریگه‌ر بووه و هه‌ر کاتێک کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م ماڵه سپییه‌یان نه‌ما ئه‌و کات هه‌م کۆتایی ژیانی دیکتاتۆریه‌ت ده‌بێت له باکوور و هه‌م نه‌مانی داگیرکاری و سته‌مکاریش ده‌بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه باشووری کوردستان و سوکه به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان سیسته‌می که‌مالیستی و ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمدا ئه‌وا ته‌واو هاوشێوه‌ی یه‌کترین بۆ پیاده‌کردنی دیکتاتۆری و چه‌واشه‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، له باکوور ئه‌ردۆغان و له باشوور نه‌وشیروان که هه‌ردووکیان وه‌کو دوو ڕووی دراوێک وه‌هان به‌ده‌ستی دیکتاتۆره‌کانه‌وه بۆ له خشته‌بردنی کوردان.
سه‌رتاپای ژیانی تاڵه‌بانی برتی بووه له شه‌ڕی ناوخۆیی خۆبه‌ستنه‌وه به داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه - پیلانگێڕان دژ به لایه‌نه کوردیه‌کان تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کوردی به‌که‌مزانینی کوردان و به پیرۆزکردن و گه‌وره‌کردنی داگیرکه‌ران - ...هتد .
تاڵه‌بانی بۆ پیاده‌کردنی ئه‌م پیلانانه خاوه‌نی ئه‌زموونێکی هێجگار زۆر بووه ، ئه‌م ئه‌زموونه‌شی له ناهوشیاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه‌وه وه‌رگرتووه و هه‌میشه‌ش مه‌قاشێکی باشی به‌ده‌سته‌وه بووه بۆ چه‌واشه‌کردنی کوردان و مه‌یسه‌رکردنی ویسته‌کانی خودی خۆی ، مقاشی ده‌ستی تاڵه‌بانیش بریتی بووه له نه‌وشیروان مسته‌فا واته "نه‌وشیروان مسته‌فا ماڵی سپی بووه بۆ ڕۆژی ڕه‌شی تاڵه‌بانی" .
کاره‌سات له‌وه‌دا نییه ئه‌گه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی به ئایدۆلۆژیایه‌ک یاخود ڕێکخراوه‌یه‌ک نه‌بێت ، به‌ڵکو کاره‌سات له‌وه‌دایه که ئه‌و که‌سه بێباوه‌ڕه ببێته به‌رپرسی سه‌ره‌کی و بڕیارده‌ری یه‌که‌میش بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌یه . هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕیش له‌لایه‌ن که‌سانی شۆڕشگێڕه‌وه بناغه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێت و که‌سانی لهخۆبوردووش ده‌یپارێزن و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن ، ئه‌م گوته‌یه پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته واته هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه له‌بارده‌برێت که ئه‌و که‌سانه هیچ پڕه‌نسیپێکی شۆڕشگێڕێتیان تێدا نه‌بێت و هه‌میشه کۆنترۆڵه‌که‌یان به‌ده‌ستی که‌سانێکی دیکه‌وه بێت و بشگه‌نه لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه .
هیچ که‌سێک نییه له باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت له کوردستانی مه‌زنیشدا که ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی نه‌بیستبێت ، ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی که که‌سانێکی هێجگار شۆڕشگێڕ بناغه‌که‌یان داڕشت و له خۆبردوویهکانی شه‌هدی نه‌مر کاک ئارامیش کردییه چرایه‌کی ڕووناککه‌ره‌وه که پریشکه‌کانی بگاته هه‌موو ماڵێکی کورده‌واری له باشووردا .
کاره‌سات له‌وه‌دا نییه که کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان نه‌بوویه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌موو ئاواته‌کانی کاک ئارام به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت به‌ڵکو کاره‌سات له‌وه‌دا بوو که جڵه‌وی کۆمه‌ڵه که‌وته ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا و نه‌وشیروانیش وه‌کو داشێکی شه‌تره‌نجی ده‌ستی تاڵه‌بانی وه‌هابوو که چۆن بیجوڵاندایه وه‌ها ده‌جوڵا ، واته نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها لاشه‌یه‌کی بێکۆنترۆڵه و ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ئه‌م لاشه‌یه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه بریتییه له خودی تاڵه‌بانی .
تاڵه‌بانیش ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌میشه له هه‌وڵی تێرکردنی حه‌زه‌کانی خۆیدایه ، ئه‌و حه‌زانه‌ش بریتییه له‌وه‌ی که هه‌موو کوردان بخاته خزمه‌تی خۆیه‌وه و خۆشی بخاته خزمه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان و ڕه‌قیبانی کورده‌وه . تێرکردنی ئه‌م حه‌زانه‌ی تاڵه‌بانیش له کوشتنی ڕۆحیه‌تی شۆڕشگێڕان و له‌باربردنی ڕێکخراوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی وه‌کو کۆمه‌ڵه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بوو ، له‌باربردنی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ش له ڕێگه‌ی که‌سانێکه‌وه ده‌بوو که هه‌م کۆنترۆڵه‌که‌ی به‌ده‌ستی تاڵه‌بانییه‌وه بوویایه و هه‌م هیچ بڕوایهکیشی به‌م ڕێکخراوه شۆڕشگێڕییه نه‌بوویایه و هه‌م بڕیارده‌ری سه‌ره‌کیش بوویایه . ئه‌م سێ مه‌رجه‌ش هه‌رسێکی له نه‌وشیروان مسته‌فادا هه‌بوو هه‌م له ژێر کۆنترۆڵی تاڵه‌بانیدا بوو هه‌م بڕواشی به کۆمه‌ڵه نه‌بوو هه‌م بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی و یه‌که‌میش بوو له کۆمه‌ڵه‌دا .
ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی له‌نێو برد و کردییه پاروویه‌کی چه‌وری ده‌می تاڵه‌بانی بریتی‌بوو له نه‌وشیروان مسته‌فا ، واته ئه‌وه‌ی کاک ئارام و هه‌وڕێکانی زۆر به زه‌حمه‌تی به‌رهه‌میان هێنا ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر به ئاسانی له‌باری برد ، ئه‌نجامی له‌باربردنی کۆمه‌ڵه‌ش بوو که هه‌م مافیاستانێک له باشووری کوردستاندا به‌رهه‌م هات و هه‌م هه‌موو ده‌نگێکی ئۆپۆزسیۆنیش خنکێندرا .
ته‌وره‌کان شوێنی گۆچانه‌کان ده‌گرنه‌وه
تاڵه‌بانی وه‌کو که‌سێکی زۆر به ئه‌زموون له فریودان و چه‌واشه‌کردنی کوردان‌دا هه‌میشه حسابی بۆ دواین هه‌نگاوی خۆی کردووه و ماڵێکی سپی بنیادناوه بۆ ڕۆژگاره ڕه‌شه‌کانی خودی خۆی . بۆنموونه کاتێک ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆککۆماری عێراقی عه‌ره‌بی بۆخۆی مسۆگه‌ر کرد و له‌و جێگه‌یه‌وه که‌وته پیلاندانان بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێسی کوردان به خوری ، ئه‌وا زۆر به خێرایی نه‌وشیروان مسته‌فای وه‌کو که‌سێکی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناساند و له ڕێگه‌ی نه‌وشیروانه‌وه توانی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه خه‌فه بکات که دژ به سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی داگیرکه‌ر دروستکهرهوهن ، واته ناساندنی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌کو ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازی و کوردایه‌تی نییه به‌ڵکو بۆ زیاتر درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌رزۆکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و زیاتر له‌گۆڕنانی ویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه .
هاوبه‌شیکردنی نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌یوه‌ست نییه به لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی به‌ڵکو په‌یوه‌سته به کوشتنی ده‌نگی ئازادیخوازان و زیاتر داسه‌پاندنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ، هه‌وڵه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بریتییه له کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه بوێرانه‌ی که دژ به گرێدراوی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانین له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا و به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و ده‌نگانه بخاته‌وه خزمه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی چاوه‌ڕوانکراودا. خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا نه‌ک هیچ له دیکتاتۆریه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو ته‌وره‌کان شوێنی گۆچانه‌کان ده‌گرنه‌وه ، واته ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به گۆچان شانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌شکاند ئه‌وا نه‌وشیروان به ته‌ور پێشمه‌رگه‌ی له‌توپه‌ت ده‌کرد .
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا نه‌ک هه‌ر زامه‌کان ساڕ‌ێژ نابن به‌ڵکو هه‌موو جێگه‌یه‌کی کوردستان قه‌ڕناقا و پشتئاشانێکی دیکه ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌وا نه‌ک پیلانگێڕی له‌سه‌ر پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌کی باشووری کوردستانیش نامۆ ده‌بێت به شار و ناوچه‌یه‌کی دیکه . چونکه هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سوکایه‌تی به ناوچه جیاوازه‌کانی باشووری کوردستان کردووه ئه‌وا نموونه‌ی نه‌بووه له هیچ سه‌رده‌مانێکدا .
ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بوو که هێنده په‌رۆشی شه‌ڕی ناوخۆیی بوو له هه‌ولێردا که زۆر بێڕێزی به هه‌ولێر ده‌کرد و ده‌یگوت " چ قودسیه‌تێک له هه‌ولێردا هه‌یه ؟ هه‌ولێر وه‌کو گه‌وره‌ترین گوند و کۆنترین گوند و دواکه‌وتوترین گوند وه‌هایه له جیهاندا ، بۆچی شه‌ڕ بکه‌وێته سلێمانی و دهۆکه‌وه به‌ڵام نه‌که‌وێته هه‌ولێره‌وه ؟" .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر به چاوێکی گوماناوی و سوکایه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته گه‌رمیان و بادینان و هه‌ورامان ، ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که له‌کاتی کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌واڵ ده‌گه‌یه‌ننه نه‌وشیروان مسته‌فا که هێزه‌کانیان بوونه‌ته هۆکاری چ مه‌رگه‌ساتێک له هه‌ڵه‌بجه‌دا ، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان یان جاشن یان ئاشن" .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروان مسته‌فا بزانین له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ئه‌وا ده‌بێت مێژووی قه‌ڕناقا و پشتئاشان بێنینه پێش چاوی خۆمان ، ده‌بێت لاشه‌ی عه‌وڵا سووره‌کان بدوێنین ، ده‌بێت پرسیار له ته‌وره‌کان بکه‌ین .
من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی ڕاسته‌قینه هه‌بێت ئه‌وا گه‌وره‌ترین سزا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بڕێته‌وه ، چونکه چه‌نده تاڵه‌بانی هۆکاری داسه‌پاندنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه ئه‌وا هێنده‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا هۆکاری به دیکتاتۆرکردنی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بووه .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf
19-04-2009