کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نۆ موعیدى زانكۆى گەشەپێدانى مرۆیی دەستیان لە كاركێشاوەتەوە

Sunday, 09/12/2012, 12:00


دواى دامەزراندنیان بە میلاك لە كۆلێژى زانست و تەكنەلۆژیاى زانكۆى گەشەپێدانى مرۆیى و پاشان بەبێ ئاگاداركردنەوەیان گۆڕینیان بە گرێبەست , نۆ مامۆستاى یاریدەدەر بە پلەى (یاریدەدەرى پرۆگرام ساز) دەست لەكار دەكێشنەوە .
سەرچاوەیەك، كە نەیویست ناوى خۆى ئاشكرابكات،بە بڵاوكراوەكەتان ڕادەگەیەنێت، كە (9) مامۆستا(موعید) ى زانكۆى گەشەپێدانى مرۆیی/لە قەرەداخ، لە كۆلێژى زانست و تەكنەلۆژیا/بەشی زانستى كۆمپیوتەر،لە رێكەوتى 12/11 دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو، وەك زانراوە هۆكارى دەست لەكاركێشانەوەكە گۆرینى بڕیارى دامەزراندنە بۆ گریبەست بێ ئاگادار كردنەوەى لایەنى دووەم و هیچ حسابێك بۆ لایەنى دووەم نەكراوە .
سەرچاوەیەك لە زانكۆى گەشەپێدان پێى ڕاگەیاندین : ئەو نۆ موعیدە بە بڕیارى زانكۆ و لەسەر داواى كۆلێژى زانست و تەكنەلۆژیا بە ژمارە (ز4/106) و لەبەروارى (19/7/2012) و پاشان بە قبوڵكردنیان وەك موعید بە میلاك لەلایەن سەرۆكى زانكۆوە بە بەژمارە(963) و لەبەروار (16/8/2012) , بەڵام دواى زیاتر لە مانگیك لە دەوام كردن و لەكاتى موچەوەرگرتندا , بڕیارەكە گۆراوە بۆ گرێبەست بەفەرمانى زانكۆیى بە ژمارە (1235) و لەبەروارى (27/9/2012) , بەبێ پرس كردن بە موعیدەكان .
دواى پەیوەندى كردن كۆمەڵێك خوێندكارى زانكۆكەوە بۆ ڕاست و دروستى ڕووداوەكە , سەرجەمیان هەواڵەكەیان پشت راست كردەوە و نیگەرانى خۆیان لە حاڵەتەكە دەربڕى .
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاترو دڵنیابوون لە راستى هەواڵەكە دەتوانن پەیوەندى بە سەرۆكایەتى زانكۆیی گەشەپێدانى مرۆیی/ لە قەرەداخ بكەن، یان بە مووعیدە دەست لەكاركێشاوەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە