کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو تیمەى مەكتەبى راگەیاندنى یەكیتى كێن كەچوونەتە توركیا؟!

Tuesday, 07/04/2009, 12:00

1483 بینراوە


رۆژى 6/4 ئازاد جندیانى وچەند كادیرێكى مەكتەبى راگەیاندن بەناوى بەشداریكردنیان لە خولى پەروەردەیى رووەوتوركیا كەوتنەرێ. چەند سالێكە مەكتەبەكانى یەكیتى ومەلبەندەكانى بەناوى دەورە كادیروئەندامەكانیان رەوانەى ولاتانى دەوروبەرودوور دەكەن. هەموو جارێك دیاریكردنى كادیرەكان لەسەر بنەمایى تەكەتولات وخزمایەتى وهاورێیاتى بووە .بەلام ئەوەى ئەم جارە لەهەمووجارێك شەرمەزارتربوو چونكە ئازاد جندیانى تەنیا خزمەكانى خۆیى ویەك دوو ماستاوچى تایبەتى خۆى بردن بۆ توركیا!
ئەو هەنگاوە نادروستەى ئەم جارەى جندیانى هەرایەكى گەورەى دروست كرد لەناو مەكتەبى راگەیاندن وسەرجەم كەنالەكانى ترى راگەیاندن.كادیرە غەدرلێكراوەكان كە زۆرترین ژمارەى مەكتەبى راگەیاندنن دوێنى واتا 6/4بەئاشكرا جنێوییان بەئازاد جندیانى دەداو باسیان لەگەندەلى ونائەخلاقیەتەكەیان دەكرد!
كادیران پێیان وابوو جندیانى بەو ئیهمالیەیى ئەم جارەى ناویەكیتى وقسەكردن لەگۆران ولادانى لەمەكتەب چاكدەبێ وچیتر وەك پێشوكارناكات ونادزێ وتەكەتولات ناكات وعەدالەتى دروست دەكات ،بەلام ئەو هێشتا هەر كەرەكەى جارانەو وەك ئەوە وایە نەبایى بینیبێ ونەباران!!ئەو چەند جارەى پێشو كە جندیانى چووبوو بۆ توركیاو ئەلمانیا زانیارى ورد هەیە لەسەرى كە كاتەكانى خۆى تەرخانكردبوو بۆ رابواردن وچێكردنى شەوى سوروسەوزلەسایەى ئاغاى تالەبانى وسەرمایەیى ئەو میللەتە بەشمەینەتە.
ئەم جارەیان بریارە لەگەڵ (بەهرۆزگەلالى) نوێنەرى تایبەتى تالەبانى هەموو شەورۆژەكان تەرخان بكەن بۆ رابواردن وبەدرەوشتى هەرلەبەر ئەوەشە ئەم جارەییان خزمەنزیكەكانى خۆى بردوە!!



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)