کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وه‌جیه بارزانی برای مه‌سعود بارزانی به‌ زنجیر به‌سراوه‌ته‌وه‌

Saturday, 29/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری پیرمام
به‌پێی لێدوانی كه‌سێكی نزیك له‌چاودێرانی باری ته‌ندروستی وه‌جیه بارزانی برای مه‌سعود بارزانی كه ‌له‌پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا له‌لایه‌ن فرۆكه ‌ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ‌به‌خه‌ستی بریندار كرا و تا ئێستا تووشی شه‌له‌لی جه‌سته‌یی بووه خۆی پیس ده‌كات و ‌له‌سه‌ر جێگا خزمه‌ت ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه ‌باری ده‌روونی چۆته‌ حاله‌تی شێت بوون و هاوار كردن و توره‌بوونی زۆره‌، بۆیه‌ ناچاربوون به ‌زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ میرخانی زاوای نه‌زهه‌ت حالی شه‌وی رابردوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ به‌هۆی شێت بوون و هاوارو جنێو دانی به‌ مه‌سعود بارزانی و گشت كوره‌كانی ، به ناچاری وه‌جیه بارزانی به ‌زنجیر به‌سراوه‌ته‌وه ‌و رۆژانه‌3 جار ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌.
شایانی باسه‌ وه‌جیه بارزانی كوره‌ بچوكی مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌ و فه‌رمانده‌ی لیوای تایبه‌تی یه‌كی بنه‌ماله‌ی بارزانی بووه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان تا له‌حاله‌تی ئاساییدا بووه ‌ده‌یان كه‌سی بێتاوانی كوشتووه‌ وسكایه‌تی به‌ژماره‌یك مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یش كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە