کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌مامێك به‌لاری بنێژرێت پاش 18 ساڵ ئه‌سته‌مه‌ راستبێته‌وه‌

Saturday, 21/11/2009, 12:00


نه‌ك ته‌نها سیاسیان و شاره‌زایان و چاودێران به‌لکو خه‌ڵکی ساده‌ش گه‌ر به‌چاوێکی وردبینانه‌ و بێلایه‌نانه‌ش دوور له‌ خۆپه‌رستی و لایه‌نگیری به‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ی حکومرانی و به‌ ریوه‌بردنی هه‌رێمه‌ خێرله‌خۆنه‌دیوه‌که‌ی باشور (جیا له‌ دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی داروده‌سته‌کانیان) بخشێنی بۆی روون و ئاشکرا ده‌بێت چ نه‌هامه‌تێك و کاره‌ساتێكیان ناوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌رێی ئه‌م ملله‌ته‌یه‌ سه‌ره‌رای هه‌بوونی ده‌رفه‌تی باش و گونجاو و له‌بار که‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ جارێکی تر به‌م شیوه‌یه‌ بۆمان دووباره‌ بێته‌وه‌وبه‌رهه‌می حکومرانی سه‌قه‌تیان ئمرۆ واورده‌ورده‌ به‌ده‌رده‌که‌وێت ورۆژبه‌رۆژ ریسه‌که‌مان ده‌بێته‌وه‌ به‌خوری و گیروگرفت سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن وئه‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌ره‌تاکان ویاریگای کورد له‌به‌غدا به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه‌ وسه‌ره‌رای بێتوانای حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ،ئه‌ی باشه‌ گه‌ر توانیان شوێنه‌کانی خۆیان به‌ رێکو پێکی کۆنترۆلکه‌ن وببنه‌ خاوه‌نی سوپاێێکی توکمه‌ی پڕ چه‌ك که‌ خودی جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵی بۆ ئه‌دات و سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ئه‌کات بۆ پڕ چه‌کردنی سوپای مالکی و ئه‌بوریشه‌ که‌ فه‌رمویه‌تی ئه‌بی کورد له‌ عیراق ده‌رکه‌ین ،یان با بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ سێ پارێزگاکانیان ، ئه‌بی چاوه‌رێ چیان لێبکرێت و داهاتی ئێمه‌ش به‌ ده‌ستی ئه‌وان بێت که‌ لێپڕسراوه‌باڵاکانی ئێمه‌ ته‌نها بیروهۆشیان لای ئه‌م بودجه‌یه‌بێت وکاروابروات مام جه‌لال ته‌نها به‌ قه‌ڵاچوالان و کاك مه‌سعودیش به‌ سه‌ری ره‌ش رازی ده‌بن به‌ مه‌رجێك بودجه‌یان لێنه‌برێت وئه‌بێ ملله‌تی هه‌رێمیش هه‌ر ئاخ بۆ خه‌تی سی و شه‌ش بخوات وبۆیه‌ ئه‌ڵێم نه‌مامێك به‌ لاری بنێژرێت پاش هه‌ژده‌ ساڵ ئه‌سته‌مه‌ راستبێته‌وه‌ وهه‌وڵدان بۆ راست کردنه‌وه‌ی خه‌ونی شاعیرانه‌ گه‌ر وانه‌بێت پاش گه‌رانه‌وه‌ی مامه‌ له‌ فه‌ره‌نسا درکی به‌مه‌ترسی یاسای هه‌ڵبژاردن کردوه‌ که‌ جه‌نابی به‌ په‌نجه‌شکاوه‌کانی خۆی مۆروره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر داوه‌ ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە