یەكێتى باوەكو حزبێكى تۆمەت بەخش و سومعە شكێن بناسین .
Thursday, 13/01/2011, 12:00
زۆرێك لە یەكێتیەكان بە شكاندنى تاكى كورد مەست دەبن، هەركاتێك بزانن جێگەیان ڕوو لە لەق بونە، درۆیەك یان تۆمەتێك دروست دەكەن ، بۆئەوەى جارێكى دیكە هەڵسنەوەو درێژە بەخەباتى گڵاویان بدەن ، ئەوان بێجگە لەوەى كە لە مینبەرەكانى خۆیانەوە خەریكى درۆكردنن ، هەوڵى ئەوەش دەدەن كە دەست بخەنە نێو ئەو مینبەرانەى كە بەڕاستى بونەتە موڵكى خەڵكى ئازادیخوازو خەمخۆرى ئەم خاكە ، سەیركەن یەكێتیەكان ئەم جارە یان لەهەڵەبجەوە دەستیان داوەتە تۆمەت بەخشینەوەو درۆكردن ،ئەوەتا لەنوێترین كاریاندا هاتوون بابەتێكیان لەژێرمانشێتى (خودى دكتۆر بەرهەم ساڵح بەرپرسیارە لەقبوڵ خاسەكانى بەرنامەى تواناسازى لاوان) نوسیوەوبەناوێكى خوازراوى (هێرش ئەحمەد بارام) ڕەوانەى كوردستانپۆستى خۆشەویستیان كردوە، بەداخێكى زۆرەوە بۆستافى كوردستانپۆستیش كەكەوتنە ئەوهەڵەیەوەو ئەوبابەتە چەواشەكاریەى قەڵەم فرۆشەكانى یەكێتیان لەڕۆژى 3-1-2011 بڵاوكردەوە، جێگەى ئاماژە پێكردنە لەو بابەتەدا هێرشیان كردۆتە سەر دكتۆر بەرهەم ساڵح ونوسیویانە بەرهەم ساڵح خەریكى قسەى سواوە ، دیارە ئەوان بۆیە قسەیان لەسەر دكتۆر بەرهەم ساڵح كردوە بۆئەوەى كە كەس شكى ئەوە نەبات نوسینى ئەو بابەتە لەلایەن جاش قەڵەمەكانى یەكێتى یەوە نوسراوە، ئەوان لەپاڵناوهێنانى دكتۆر بەرهەمەوە خەریكى هێرش كردنە سەر ئەخلاقى خەڵكن ،هەر لەهەمان بابەتدا هێرشیان كردوەتە سەر بەرپرسى كۆمیتەى هەڵەبجەى یەكێتى بەناوى ڕزگار حەمە نورى و كارگێڕێكى مەڵبەندى 9ى شارەزوورى یەكێتى بەناوى على عوسمان ، دیارە ناوهێنانى ئەم دوو كادرەى یەكێتى دەگەڕێتەوە بۆئەوەى كە ئەم دووكادرە جەماوەریان لەنێو یەكێتى دا ڕوولەزیاد بونە و دەیانەوێت فەرشەكە لەژێر پێى حەمەى حەمە سەعید دەربهێنن ، لەهەمووى سەیرترر ئەوەیە كە لەونوسراوەدا چەندین درۆى شاخداریان نوسیوەو چەند تۆمەتێكى بێبنەمایان داوەتە پاڵ دكتۆر تەحسینى ڕاگرى كۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى هەڵەبجە و لەگەڵ ئەوشدا خۆیان وەتەنى نوسیویانە ئەمانە بەڵگەن ، لەكاتێكدا هیچ دیكۆمێنتێكیان لەبەر دەستدا نەبوەو تەنها ویستویانە وەك پیشەى سەرەكى خۆیان خەریكى نوسینەوەى درۆكانیان بن ، لەگەڵ ئەوەشدا لەنوسینەكەیاندا داوایان لە ڕۆژنامەنوسان و كەسانى ڕۆشنبیرو زانستخوازان كردوە كە بەدوادا چون بكەن لەسەر ئەو بابەتەى كە ئەوان بڵاویان كردوەتەوە ، لێرەدا من نامەوێت بەرگرى لە هیچ كەسێك بكەم ، كارى من ئەوەیە كە شتەكان وەكو خۆیان بگەیەنم ، ئەوان چەندە ویستویانە لەژێر بەكار هێنانى ناوى خوازراودا بابەتى درۆ بڵاوبكەنەوەو وابكەن كە كوردستانپۆست میسداقیەت لەدەست بدات ، منیش دوهێندە دەمەوێت بەناوى خۆمەوەو وەكو پەیامنێرى هەڵەبجە ، كوردستانپۆست بكەمە مینبەرى ڕاستیەكان و هەر حەقیقەتێك هەیە لێرەوە بیڵێم ، هەربۆیەش لەبەدوادا چونمدا بۆ ئەو بابەتەو بەدەست خستنى چەند بەڵگەنامەیەكى دیكۆمێنتى بۆم دەركەوت كە ئەو بابەتەى بەناوێكى خوازراوەوە نوسراوەسەرجەم زانیاریەكانى بێبنەمان و زۆر دورن لە ڕاستیەوەو باكگراوەندێكى سیاسیان لە پشتەوەیە ، سەیركەن لەبابەتەچەواشەكاریەكەى ئەندامەكانى یەكێتى دا نوسراوە زانستخوازان ئاریان على خاوەنى بڕوانامەى بەكالۆریۆس وبەكۆنمرەى 63.11% و شوان نورى خاوەنى بڕوانامەى بەكالۆریۆس وبەكۆنمرەى 61.7% و سڵاح محمود خاوەنى بڕوانامەى بەكالۆریۆس بەكۆنمرەى 69.2% چونەتە كێبڕكێى تواناسازی كێبرشكێى زانكۆى سلێمانى و قبوڵخاسن ، بەڵام لەڕاستیدا هەریەك لەو زانستخوازانە ئاریان على بەكۆنمرەى 69،94% و شوان نورى بە كۆنمرەى 74،97% و سڵاح محمود بەكۆنمرەى 81،69% ، بەژدارى كێبڕكێى زانكۆى سلێمانییان كردوە و لەخوارەوەش بەدیكۆمێنت وێنەى فۆڕمەكانیان ببینن كەتیایدا كۆى نمرەكان نوسراون ، لەهەمووى كۆمیدى تر نوسراوە سڵاح محمود ئامۆزاى دكتۆر تەحسینى ڕاگرە ، بەڵام لەڕاستیدا مامۆستا سەڵاح خەڵكى ناوچەى شەمێرانەو دكتۆر تەحسینیش خەڵكى ناوچەى خانەقینە ، ئەم زانیاریانەى كە بڵاویان كردونەتەوە هەر لەو زانیاریە چەواشەكاریانە دەچن كە لەبڵاو كراوەى بەڵگەو كوردستانى نوێدا بڵاو دەكرێنەوە ، لەبەشێكى دیكەى نوسراوەكەى ئەندامە دڵسۆزەكانى یەكێتیدا نوسراوە كە ڕاگرى كۆلێژ سەرپەرشتى شانەیەكى دەزگاى زانیارى دەكات لەناو كۆلێژداو ناوى چەند فەرمانبەرێكیشى هێناوە كە گوایا لەو شانەیەى دەزگاى زانیارى كاردەكەن ، دیارە ئەمەش درۆیەكى دیكەى ئەندامەكانى یەكێتى یەو لەكەدار كردنى سومعەی خەڵكى یە، چونكە ئەو كەسانەى كەناویان هاتوە بەوەى كەگوایاكار بۆ دەزگاى زانیارى دەكەن سەرجەمیان كادرى گۆڕان و ئەندامى كۆمەڵى ئیسلامى و یەكگرتووى ئیسلامى و حزبى شیوعى كوردستانن ، یەكێتیەكان دەیانەوێت بەم جۆرە نوسینانە بەحزبەكانى دیكە بڵێن سەیركەن ئەندامەكانتان كار لەگەڵ دەزگاداپڵۆسێنەرەكەى ئێمەدەكەن ،بەڵام نا ئەمەش درۆیە. هەر لەو نوسراوە شەرمهێنەى كادرەكانى یەكێتیدا نوسراوە برایەكى ڕاگرى كۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى هەڵەبجە بەناوى (ئاراز عبدالكریم ئەمین) بەشێوەى قبوڵخاس وەرگیراوە لەو كۆلێژەداو براى ڕاگرە ، دیسانەوە ئەمیش درۆیەكى شاخدارە كەئەندامەكانى یەكێتى نوسیویانە ئەوەتا بەدیكۆمێنت ناوى خوێندكارە وەرگیراوەكان ببینن ، بزانن ناوى ئەو كوڕە خوێندكارە لەلیستى خوێندكارە وەرگیراوەكاندا لەكوێدا هاتوەو چ مانایەكى قبوڵخاسى تێدایە ؟ من وەكو پەیامنێرى هەڵەبجەى كوردستانپۆست بەپێویستم زانى كەبەدواداچون بۆ ئەم بابەتەبكەم و سەرجەمى ڕستە یەك لەدواى یەكەكانیشیان بەدرۆ بخەمەوە ، چونكە دەزانم ئەو نوسینە لەلایەن چەند كادرێكى یەكێتى یەوە نوسراوەو مەبەستیان ئەوەیە كە سومعەى خەڵكى لەكەدار بكەن و كارێك بكەن كە كوردستانپۆستیش بخەنە هەڵەوەو وابكەن كە ئەو سایتەى خاوەنى زۆرترین خوێنەرە لەكوردستاندا میسداقیەتى لەدەست بدات، خۆم بەگەورە دەزانم داواى لێبوردن لەكۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى هەڵەبجە بكەم لەسەر ئەو بڵاوكردنەوەیەى ئەندامەكانى یەكێتى و لێرەشەوە بەهەموو خوێندكارو مامۆستایان و ڕاگرایەتى ئەو كۆلێژە دەڵێم ئەوە ئێمە نین كەسوكایەتى بەقەڵەم و پرۆسەى خوێندن و نوسین دەكەین ، ئەوە شەقاوەكانى یەكێتین كە بەدرۆوە قەڵەم دەخەنە سەروەرەقە بۆئەوەى كەرامەتى تاكى ئەم وڵاتەى پێبشكێنن ، هەر خوێندكارێك و هەرمامۆستایەك ئەگەر دەیەوێت ئەو ئەندامە سومعە شكێنانەى یەكێتى بناسێت و ڕووى زەرد كات ئەوا فەرمون هاوكارتانم .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست