هۆكاری بە عەسكەر تارێتكردنی سلێمانی لەلایەن جەلالیە بەعسیەكانەوە بۆ؟
Thursday, 28/04/2011, 12:00
پاش ئەوەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستەكانیان یەك خست بەرامبەر بەو ناعەدالەتی و شێوازی بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا بە شێوەیەكی باتاڵانبردن و جەرداندنی داهاتی كوردستان، لەلایەن پارتی خێڵ و لقی 66 كەی، ئەو نزیك بونەوەیەو و یەك هەڵوێستیەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی قەمعی كوردی توشی شۆك كرد، ئەوەی بوە هۆی نارەحەتی وجێگای سەرسوڕمانی دەسەڵاتی قەمعی كوردی، پێیان سەیربو چۆن یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە گەڵ گۆڕانیكدا كە نە پارەی هەیە و نە دەسەڵات بەو ئاسانیە لە یەكتری نزیك بونەوەتەوە.
بۆچی پارتی و یەكێتی نیشتمانی تاڵەبانی بەو نزیك بونەوەیە قەڵسبون؟
دیارە لە پاریزگای سلێمانی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن زۆرینە هەرە زۆری دەنگەكانی ئەم پارێزگایە پێك دەهێنێت، ئەم نزیك بونەوەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان وادەكات هەرسێ لایەنەكە، هەرچی پۆستە باڵاكانی پاریزگای سلێمانیە هەیە بكەوێتە دەستیان بە حوكمی زۆرینەو كەمینەكەی دوێخانەكەی حمە دوبزی،بۆیە ئەمەیان بوتە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتی سەوز زەردهەڵگڕاوەی كەمینەی دەڤەری سلێمانی، هەربۆیشە پەنایان بردە بەر ترساندن و تۆقاندن و ئەشگەنجەدانی بەعسیانە و زیندانیكردنی حیزبە ئیسلامیەكان و چالاك وانانی مەدەنی و هەندێك لە كادیرانی گۆڕان و رۆژنامەنوسانی دەرەوەی حیزبی دەسەڵات وخەلكی سلێمانیو ئەو هێزانەشیان هێناوە گەمارۆی حیزبە ئیسلامیەكانیان داوە، هەروەها بڕینی بودجەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و نانبڕینی لایەنگرانیان، بە عەقڵی خۆیان بەو جۆرە پاشەكشەیان پێ دەكەن لە هەڵوێستەكانیان و بەو نزیك بونەوەیان لە بزوتنەوەی گۆڕان پاشگەزیان دەكەنەوە. شتێكیتریش كە زۆر مەترسی لە سەر دروستكردون خودی نەوشێروان مستەفایە، چونكە خۆیان باش دەزانن كە ئەو كابرایە ئەندازیار راپەڕینە، بۆیە لە راپەڕینی سەرتاسەری دەترسن.
لایكیتری هێنانی ئەوهێزانە فشاری پارتیە لە سەر هاوپەیمانە شەریكە دزەكەی، چونكە ئاگری خۆپیشاندانەكان گەیشتە هەولێر و خەریك بو ئەوئاگر گڕ لە دەسەڵاتی بەزۆر سەپاوی پارتی لە دەڤەری هەولێر بەر بدات، پارتیش بۆ ئەوەی ئاگرەكە لە ماڵی خۆی بكوژێنێتەوە و دوری بخاتەوە، بۆیە فشارێكی زۆری خستە سەر جاش جەلالیەكانی هاوپەیمانی ئێستای و دوژمنی سەرسەختی جارانی، لە بەر ئەوەی یەكێتی بوەتە نیشتمانی جەلال تاڵەبانی و بوەتە حیزبێكی یەك رەنگ و كەس لە قسەی ئەوپیرە پیاوە خوێنڕێژەكە جەلال تاڵەبانیە دەرنەچن. هەر ئەوەشە وایكردوە پیاوە نەخوێندەوار و كۆڵەواركەی حیزبەكەی شاشەی تیڤیەكانیان داگیركردوە و خۆیانیان كردوەتە مەزەی رۆژنامەنوسان و خەڵكی كوردستانو خودی حیزبەكەی خۆیان سوك و رسواكردوە، ئەو لە شكركێشیەی جەلالیەكان كردویانەتە سەر سلێمانی، تەنها لە زەرەری خۆیان كۆتای پێ دێت، چونكە شاری سلێمانی رق ئەستورتر كرد بەرامبەر بە جەلالیەكان و ئێستا وەكو خیانەتكارانی 31 ئاب و بەعسیەكانی سەردەمی بەعسی سەدام سەیر دەكرێن.بۆیە تەنها حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی دەڤەرەكەقازانجی لێ دەبینن.
لە لایەكیتریشەوە پارتیش لە هاوپەیمانی نێوان ئەو سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنە قەڵس بوە، چونكە ئەم سێ لایەنە پێكەوە كارتێكی یەكجار بە قوەتن لە دەڤەری هەولێر كە دەتوانن شەقامەكانی هەولێر بجوڵێن و چۆك بە پارتیش دابدەن،پارتیش لە هەولێردا ئەویش كەمینەیە، چونكە ئەو دەنگەی لە هەولێردا هێناویتی لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا، زۆربەی بە تەزویرات بە دەستی هێناوە و دەنگی راستەقینەی ئەو حیزبە خێڵەكیە نیە، تەنها دەنگێكی كەمی خۆ سەپێنەرە.بۆیە بە هەرجۆرێك بێت نزیك بونەوەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن و تۆڕەی شەقام خەتەرێكی گەورەیە لەسەر دەسەڵاتی خۆسەپێن و تەزویرچی پارتی خێڵ و جەلالیەكان ، هەر ئەوەیشە وایكردوە ترس و دڵە راوكێی خستوەتە دڵی دەسەڵاتدارانی مافیای هەردوحیزبی خۆسەپێنەرەكەوە. بەڵام هێنانی ئەو هەمو هێزە بۆ سەركوتكردنی خەڵكی ناڕازی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان كارتێكی سوتاوی فاشلەو دەرزیەكی مسەكنە بە كاری دەهێنن، پاش ماوەیكیتر ئازارەكەیان بو دێتەوە، تازە دەبێت ئەم سیستەمی سیاسیە نەشتەرگەری گەورەی تێدابكریت، ئەگەر نەشتەرگەری گەورەی بۆ نەكرێت، ئەوە دڵنیابێت ئەم دەسەڵاتە بە دەستی خۆی مەرگی خۆی رادەگەینێت، وەكو دیكتاتۆرە خۆسەپیەنەكانی جیهان مێژویەكی رەش بۆ خۆیان تۆمار دەكەن و لە لایەن گەلەوە رسوا دەكرێن. ئەگەر ئەم دەسەڵاتە پێی وابێت بەو سەركوت كردنە بەعس ئاسایە كە دەستیان داوەتێ درێژە بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی خۆیان دەدەن، ئەو مێژوی شاهیدی ئەو راستیەیە كە ئەو جۆرە لە سەركوتكردن و خۆسەپاندنە ماوەیك حوكمی پێدەكرێت و دواتر بە ئیرادەی گەل تەفرو تونا دەبێتو تاوانبارانیش وەكو سەدام و موبارەك راپێچی دادگای گەل دەكرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست