نامه‌یه‌كى كورت و كراوه
Saturday, 13/11/2010, 12:00
بۆ مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان
به‌رپرسى لێژنه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر حزبى شیوعى كوردستان
هاورێیانى نارازیى له سیاسه‌تى حزبى شیوعى كوردستان
دواى رێزوخۆشهویستم
وه‌ك خۆتان ده‌زانن من له‌هاوینى ساڵى 1999 وه به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك كه له‌م بارودۆخه به‌باشى نازانم باسیان بكه‌م لهرێزهكانى حزب نه‌مام له‌م مێژوه‌وه تا ئێستا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵم داوه هیچ كات له سه‌نگه‌ره‌كانى دژ ئه‌و رابردووه نه‌بم كه خانه‌واده‌كه‌م قوربانى زۆریان له‌پێناو دا , بۆیه هه‌میشه دۆستى نزیكى شیوعیه‌كان بوومه وهه‌میشه‌ش له خۆشى و ناخۆشیه‌كان نزیك بوومه لێیان , له‌م ماوهیهیى كه له حزب نه‌مام هه‌میشه وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك ئه‌ونده‌ى خه‌ریكى كارى رۆژنامه‌نووسى خۆم بوومه ئه‌ونده ده‌رفه‌تم نه‌بووه خۆم بخه‌مه سه‌نگه‌رى رق و به‌ربه‌ره‌كانێى هیچ گروپ ولایه‌نێك بۆیه هه‌میشه خۆم به دۆستى هه‌موو لایه‌ك داناوه به‌تایبه‌تى شیوعیه‌كان , هه‌میشه شانازى به‌وه‌ش ده‌كه‌م كه‌له حزبى شیوعى فێرى زۆر شتى باش بووم به‌ڵكو حزب بۆمن قوتابخانه‌یك بوو بۆیه تا ئێستاش هاورێیه نزیكه‌كانم زۆربه‌یان ئه‌ندام ودۆستى حزبى شیوعین, ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سێك بیركردنه‌وه‌ى راى جیاوزیشم هه‌بووبێت ئه‌وا مافى خۆمه خۆ نابێت هه‌موو وه‌ك یه‌ك بین , پێم وایه ئێوه‌ش وه‌ك حزبێكى ماركسى ئه‌و ئازادیه ده‌به‌خشنه من تا بیركردنه‌وه‌م له‌گه‌ل تاكه‌كانى خانه‌واده‌كه‌م یا له‌گه‌ل ئێوه جیا بێت گرینگ لاى من گرفتم بۆ هیچ كه‌س نه‌بێت و كێشه بۆ خه‌ڵك دروست نه‌كه‌م و نه‌بمه میكرۆب و ئافات بۆ كۆمه‌ڵگا .
هاورێیانى به‌رێز ....
ده‌مه‌وێت بۆ دواجار ئاگه‌دارتان بكه‌مه‌وه كه چه‌ند كادیرێكى ئێوه كه ژماره‌یان له‌په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ر ناكات و مێژوى خهباتیشان لهرێزهكانى حزب ناكاته ده‌ساڵێك شه‌وانه له یانه‌كانى مه‌ى خواردنه‌وه و رۆژانه‌ش له پشت كۆمپیوتهركانیان له جیات دروست كردنى پردى متمانه ,له جیات كردنه‌وى ده‌رگا ژه‌نگاویه‌كان خه‌ریكن من رزگار كۆچه‌ر په‌لكێشى هه‌ڵدانه‌وه‌ى فایله‌كان ده‌كه‌ن كه من حه‌زى لێناكه‌م چونكه ئه‌وان به‌بیست ساڵى تری خۆبادانى نێو ژوره چۆله‌كان ناگه‌نه ئه‌ژنۆكانم ...
هاورێیان دووباره بۆ دواجار پێتان ده‌ڵێم ئه‌و دوو به‌ناو شیوعییهى نێو راگه‌یاندنى حزب كه پێیان وایه چه‌ند ساڵێكى تر پاش وه‌ده‌رنانى هه‌موو تێكۆشه‌رانى حزب ده‌بنه میراتگرى حزبى شه‌هیدان ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه كه له كۆمێنت و نوسینه بى َسهرو به‌ره‌كانیان كه تا ئێستاش هه‌ندێكان بۆنى (وێسكى و شامپانیاى) لێدێت ناوى من نه‌هێنن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناوى خانهوادى ئێمه به‌شه‌هیدى باوكیشمهوه نه‌هێنن چونكه بۆ سه‌د جار پێتان ده‌ڵێم من هیچ په‌یوه‌ندیم به كێشه‌كانى حزب نیه هیچ كاتیش نامه‌وێت ببمه به‌شێك له كێشه‌كانى هیچیشم له حزب ناوێت , قه‌تیش ئاور له رابردووى خۆم ناده‌مه‌وه خواى ده‌كرد به‌یانى دوو به‌یانى هه‌موو عێراق ده‌كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێوه ..
دوا پهیڤیشم بۆ دوو به‌ناو شیوعیهكهى راگه‌یاندنى حزبى شیوعى كه به‌ناوى خوازراو ناوى من ده‌هێنن و نا‌وێرن خۆیان ده‌رخه‌ن چونكه باش ده‌زانم چۆن وچى وله‌كوێ و به‌چ خه‌ریكن قسه‌یه‌كى شكسپیره كاتێك ده‌ڵێت (پیاوى بودهڵهوترسنۆك ئه‌و پیاوه‌یه كه به ئه‌قل ومێشكى بیر ناكاته‌وه به‌ڵكوو كه مه‌ترسیه‌كان روویان تێ كرد قاچه‌كانى له جیات ئهقلى بریار ده‌دن وقسه ده‌كه‌ن)
ئینجا به هاورێیانى به‌رهه‌ڵستكاریش ده‌ڵێم تكایه تكایه من له هاوكێشه‌ى هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك نیم ...تكایه شه‌رى خۆتان به ناو وخانه‌واده‌ى من مه‌كه‌ن چونكه من ئه‌وه‌نده‌ى بۆ ئاینده ده‌روانم ئه‌ونده بیر له رابردوو ناكه‌مه‌وه كه لاپهركانى ته‌نها ئه‌رشیفێكى پر سه‌روه‌ریه ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست