هێرشێكی سیاسیانە بۆ سەر ئێرادەی سیاسی گەلی كورد لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە بۆ تێكشاندنی ئێرادەی ئازادی كوردان
Sunday, 27/12/2009, 12:00
پارلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی، شارەداران و ئەندامانی پارتەكە، بەرلەبەیانی ئەمرۆ لە شاری ئامەد برانە بەردەم دادگا. یەكێك لەو كەسانەی كە لە چالاكی ئێشكگری دا، لە دژی ئۆپەراسیۆنەكەی دەوڵەتی تورك بەشدار بوو، شارەداری ناوچەی باخلەری ئامەد یوكسەل باران بوو كە پیشتر ناوی لە لیستی دەستبەسەركراواندا هاتبوو، ئەمرۆ دەستبەسەر كرا. پەرلەمانتارانی بەدەپە و سەرۆكی گشتی بەدەپە دەمیر چەلیك پیش ئەوەی بچنە بەردەم دادگا لە شاری ئامەد، لەبەردەم بارەگای شارەوانی گەورەی ئامەد لێدوانێكی رۆژنامەوانیاندا. دەمیر چەلیك لە لێدوانیكدا ووتی: ئەوان بە چ تاوانێك گیراون، ئەوا ڕایدەگەیەنین، ئێمەش ئەو تاوانەمان ئەنجام داوە، لە پێناوی هەڤالانماندا تاكوو هەتا دوایی لە بەردەم دادگا ئامادە دەبین. پاشان هەر لەوێ لە بەردەم دادگادا، شارەداری باغلەر یوكسەل باران سەبارەت بە بانگكردنی بۆ دادگا ئاشكرای كرد: بانگكردنەكەی بەدەست نەگەشتوە بە خۆی چووە بەردەم دۆزگەری تایبەت، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كرا.
شارەدارانی كە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی كوردن، ئەمرۆ دەست بە كەلەپچە برانە بەردەم دادوەر بۆ وەرگرتنی ئیفادەیان. دیمەنی ئەو دڕاندایەتیەی دەوڵەت ئامەدیەكانی توڕە كرد.
پەرلەمانتارانی بەدەپە لە سەرلەبەیانیەوە لەبەردەم دۆزگەری ئێشكیان گرت. هەزاران كەس بەشداری ئێشكگرتنەكە بوون و تا ئەم ساتانەش درێژیان بە چالاكیەكیەیاندا. پەرلەمانتاران پەیامیاندا كە یان هەڤالانمان ئازاد دەكەن یان ئێمەش بگرن. ئامەدیەكان ڕایانگەیاند كە ئەو هیرشە دڕاندانیە لە دژی نوێنەرانیان، ناتوانێ ئیرادەیان بشكێنێ. شارەدار و نوێنەرانی گەلی كورد ئەمرۆ بە كەلەپچەكراویەوە برانە بەردەم دادوەر.
سەرۆكی بەدەپە دەمیر چەلیك لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەكەی لەبەردەم شارەداری ئامەدەوە تا بەردەم دۆزگەری دەستیان بەرێپێوان كرد. ئەندامان و بەریوبەرانی پارتەكە بە دروشم وتنەوە دەستیان بە رێپێوان كردو هەوڵیان دا كە دەرهەق بە هەڤاڵە گیراوەكانیان زانیاری وەرگرن.
پاشان لەبەردەم بینای دۆزگەری ڕاوەستان. پەرلەمانتارانی بەدەپە لە پێناوی ئازاد كردنی هەڤاڵانیان پەیامیان بە دەوڵەتداو وتیان، یان هەڤاڵانمان بەردەن یان ئێمەش بگرن. هەزارن ئامەدی بۆ ئەوەی كە پشتگیری لە نوێنەرانی خۆیان بكەن، لەبەردەم دۆزگەری كۆبونەوە.
جەماوەرەكە لە دژی ئەردۆغان و حكومەتی ئاكەپە دروشمیان وتەوە.
ئەمڕۆش ئۆپراسیۆنەكان لە دژی ئیرادەی گەلی كورد بەردەوام بوون
ئۆپراسیۆن بەئامانجی تێكشاندنی ئیرادەی گەلی كورد ئەمرۆش بەردەوام بوو. لە شاری وان و ئامەد 8 كەسی دیكە دەستبەسەر كران. لە لایەكی دیكەوە 41 لە دەستبەسەركراوان برانە بەردەم دادگای شاری ئامەد. ئەمرۆ ژمارەی دەستبەسەركراوان كە لە هەڵمەتی دوێنی دا بەرێوە چوو 80 كەس ڕاگەیندار. بەپیی زانیارەیەكان ئۆپراسیۆن بەئامانجی تێكشاندنی ئیرادەی گەلی كورد ئەمرۆش بەردەوام بوو. لە شاری وان و ئامەد 8 كەسی دیكە دەستبەسەر كران.
هەروەها هەر ئەمرۆ 14كەس لە مێردین و 7 كەس لە ئایدن دەستبەسەر كران. لە لایەكی دیكەوە 41لە دەستبەسەركراوان لە نیویاندا هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەلگەی دیموكراتی خەتیب دجلە و شارەدارانیش هەن، برانە بەردەم دادگای شاری ئامەد. دۆزگەر لە دادگادا، دەستبەسەر كراوانی بە ئەندامێتی لە كەجەكەدا تۆمەتبار كرد.
لە پارێزەرانی دەستبەسەركراوان، سەلاحەدین چۆپان، لە لیدوانیكدا ڕایگەیاند: دەستبەسەر كردنەكان نایاسای و سیاسیە. پارێزەران ئاشكرایان كرد، بەهۆی ئەوەی ناوەرۆكی دۆسیەكان نهێنیە ئەوان لەسەر بابەتەكە زانیاریان لە بەردەست دا نییە.
چالاكی شەمەزاركردنی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ئێرادەی كوردان بەردەوام دەكات
شرناخیەكان هێرشەكانی سەر گەلی كوردیان بە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانی شەرمەزار كرا. جەماوەری ناوچەكانی، هەزەخ، سلۆپی، قەلابان و بێشباب بەلیدوان،هیرشەكانی دوێنیان بۆ سەر سیاسەتمەدارانی كورد شەرمەزار كرد. لە هەزاخ كۆبوونەوەیەك لەبەردەم بارەگای بەدەپە ئەنجامدراو هێرشە پاكتاوكارییەكان شەرمەزار كرا و بەڵێن دارا ،كە لەئاست ئەو هیرشانەدا بێدەنگ نەبن. لەسلۆپیش لیدوانێكی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم بارەگای بەدەپە خوێندرایەوەو بەڕێوەبەری بەدەپە سەلیم ئۆزمەن ڕایگەیاند: حكومەتی ئاكەپە ناتوانێت بە دەستبەسەركردن، گەلی كورد بترسێنێت.
وتیشی: بەردەوام بوون لەسەر سیاسەتی پاكتاوكردن هەروا بێ وەڵام نامێنێتەوە. هەروەها لەناوچەی قەلابان بە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لەبەردەم بارەگای بەدەپەدا، بانگ لە دوەڵەتی تورك كرا،كۆتایی بە سیاسەتی دەستبەسەركردنی سیاسەتمەدارانی كورد بهێنێت و هەمووان ئازاد بكات و لە ئاكامەكانی ووشیاریان كردەوە.
ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی كوردان لە لایەن دەوڵەتی توركەوە، لە شارەكانی باتمان، سێرت، رحا، مێردین و بەدلیسی باكوری كوردستان بە چالاكی شەرمەزار كرا.
چالاكگەران، ڕایانگەیاند: بە ئۆپەراسیۆنەكان، دەوڵەتی تورك شەڕی سەرتاسەری لە دژی كوردان راگەیاندوە و ووشیاریان دا، تەنگ بە سەربرمان هەڵمەچنن، گەلەكەمان خاوەنداری لە ئیرادەی ئازادی خۆی دەكات. لە چوارچێوەی چالاكایەكاندا، باتمانیەكان كە شارەدارەكەیان دەستبەسەر كراوە، لەبەدەم بارەگای بەدەپەی ناوچەكە كۆبونەوە و نارەزایەتیان نیشان دا. سەرۆكی بەدەپەی باتمان، مەحەمەدتاش كای گوسوز بۆ چالاكگەران ئاخاوت و ووتی: دەوڵەتی تورك خۆی لە بەردەم ئیرادەی گەلی كورد كە لە هەڵبژاردنەكانی 29ئارداردا، هاتە ئارا، ڕانەگرت و دەیەوێت دەزگاكان، ڕێكخستنەكان و پارتەكانی سەر بە كوردان، كە بە قوربانی گەورە بەدەست هاتوون، پاكتاوبكات. كای گوسوز ئاماژەی بەوەدا، هێزەكانی دەوڵەتی تورك، كوردان لە سەر شەقامەكان دەكوژن، ئەرتەش بێوچان ئۆپەراسیۆن بەرێوە دەبات، دۆزگەران فەرمانی گرتن دەدەن و لە زیندانەكانیش دا، ئەشكەنجە پەیڕەو دەكرێت و هێرشەكانی وەك ڕاگەیاندنی شەڕی سەرتاسەری لە دژی گەلی كورد بەناو كرد. سێرتیەكانیش كە دۆخێكی هاوشیوەی باتمانیەكانیان هەیە و شارەدارەكەیان سەلیم ساداك لە دەستبەسەری دایە، لە بەردەم بارەگای شارەوانی دا، كۆبونەوە.
ئاپۆڕای جەماوەر لە لایەن جێگری شارەدار سەیفەدین ئایدنەوە پیشوازیان لێكرا. ئایدن ڕوو لە جەماوەر كردو ووتی: شیوازی دەستبەسەركردنی شارەدار سەلیم ساداك و پەرلەمانتاران وئەندامانی دەتەپە، ساڵانی 1994ی هێنایەوە یادمان، بەوەش تەنگ بە سەربرمان هەڵدەچنن، گەلی كورد خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەكات و ئەو هێرشانەش مایە پوچ دەكاتەوە. پاشان چالاكیەكە بە ووتنەوەی دروشمی، ئیمەش لەگەڵ سەلیم ساداكین، كۆتایی هات. لە ناوچەی قۆسەری میردینش كە شارەدارەكەیان فەرحان تورك دەستبەسەرە، لە چالاكیەكەدا لە بەردەم بارەگای شارەوانی دا، كە لافیتەی ڕەش پییدا هەڵواسراوە كۆبونەوە. شەریف ئالبی جێگری شارەدار ڕایگەیاند: هەتا هەڤاڵانیان لە ئازاد نەكرێن، ئەوان دەستبەداری چالاكیەكان نابن. پاشان چالاكی دانیشتن دەستی پیكرد و تا سەبەی كاژمێر 1ی نیوەرۆ بەردەوام دەبیت و پاشان ڕێپێوانێك لە بەردەم بارەگای شارەوانیەوە بۆ ناوەندی شارەكە ئەنجام ئەدەن.
لە ناوچەی تاتوانی بەدلیس جەماوەر لە بەردەم بارەگای بەدەپەوە تا شارەوانی ڕێان پێوا و پاشان چالاكی دانیشتنیان ئەنجام دا. لە ناوچەی سەریكانی رحاش بە لیدوانێكی رۆژنامەوانی بە شداری سەدان كەس هێرشەكان شەرمەزار كران و پاش ئاخاوتنەكان، چالاكی دانیشتن بەرێوەچوو. لە ناوچەی وێران شاری رحاش ئاڵایەكی گەورەی ڕەش لە سەر شارەداری هەڵكرا و بەو شێوە هێرشەكان شەرمەزار كران.
رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیش هێرشی دەوڵەتی توركیان بۆ سەر گەلی كورد شەمەزار كرد
42 رێكخراوەی ئەندام لە پلاتفۆرمی دیموكراتیكی شاری باتمان لەدژی هیرشەكانی دەوڵەتی تورك لە شارەوانی شارەكە دەستیان بە چالاكی ئێشگری كرد .
نوێنەرانی پلاتفرۆمەكە، بانگیان لە حكومەتی ئاكەپە كرد، كە كۆتایی بە گوشارەكان بێنێ و دەستبەسەركراوان ئازاد بكا. لە چالاكی ئێشكگەریكەدا ، لەسەر ناوی دەزگاكانی پالاتفۆرم، سەرۆكی لقی پەترۆل -ئیش وتی: دەوڵەت تورك بەزەبر و هێرش وڵامی داخوازیەكانی گەلی كورد دەداتەوە .
راشیگەیاند: كە لە هەڵبژاردنەكانی 29 ئاداردا دەوڵەت خۆی لە بەردەم ئیرادەی گەلی كورددا رانەگرت، بۆیە لەمانگی نیساندا هێرش بە شێوازێكی بەرفراوان بەرێوە چووو ئەمرۆ درێژەی پیدەرێت. سەرۆكی لقی پەترۆل- ئیش - بانگی لە حكومەتی ئاكەپە كرد كۆتایی بە پرۆسەی هێرش و دەستبەسەركردن بێنێت و سیاسەتمەدار و بەرێوەبەرانی دەسبەسەركراو ئازاد بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست