کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ وڵاتی تیرۆر ، فه‌رمانی تیرۆرکردن ده‌دات.ناسنامه‌ی خۆی دووباره‌ ئاشکرا ده‌کاته‌وه‌..

Monday, 27/06/2011, 12:00


کۆماری ئیسلامی ئێران ،کۆ‌ماری تیرۆر بۆ چاوبه‌ستی وپرۆپاگه‌نده‌ی شاردنه‌وه‌ی تیرۆره‌ زه‌به‌لاحه‌کانی که‌ به‌ هه‌موو دنیادا بڵاوبۆته‌وه‌ ، کۆنفراسیکی دژه‌ تیرۆری سازکردووه‌ که‌ تێیدا 60 ده‌وڵه‌ت به‌شدارییان کردووه‌ که‌ زۆربه‌یان له‌ نموونه‌ی لیبیا و یه‌مه‌ن و سودان و سوریا و ئه‌فغانستان و هی دیکه‌ن. دوو شاره‌زا له‌ بواری  سیاسه‌تی پێڕه‌وکراو له‌ ئێران نادۆزیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دان به‌و راستییانه‌وه‌ نه‌نێت که‌ ئێران نه‌ک هه‌ر پاڵپشتی تیرۆر ده‌کات به‌ڵکو بۆخۆی بریتییه‌ له‌ تیرۆر.
تیرۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیران له‌ عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن و سودان و ئێستاش له‌ سوریا رووداوی گه‌رمن و شاراوه‌ نییه‌. به‌ڵگه‌کانی ویکلیکس زۆر باس له‌ به‌شداری فعلی ئیران ده‌کات له‌ کاره‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ دژی سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌ پشتیوانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتدار له‌ هه‌رێمی کوردستان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کحۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ هه‌ولێر یه‌کێکه‌ له‌و به‌ڵگانه‌.
جه‌لال تاله‌بانی له‌ کۆنفراسه‌که‌ به‌شداریکردووه‌ ، ده‌کرێ له‌ سێ مه‌شهه‌دی قێزه‌وه‌ن پێناسه‌ی ئه‌و که‌سێتییه‌ بکرێت:
1- کاتێ له‌ فرگه‌ی تاران دابه‌زی ، جگه‌ له‌ باڵوێزی عێراقی و کاربه‌ده‌ستێکی ئێرانی که‌سێک له‌ پێشوازی دانه‌بوو ، له‌م مه‌شهده‌ کۆماری ئیسلامی ئێران پێمان ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی هاتووه‌ سه‌رۆک کۆمار نییه‌ ، به‌لکو جاشێکی سووک و ریسوایه‌. له‌ هه‌موو ئه‌ته‌کیتی سه‌فه‌ری دیبلۆماسی سه‌رۆککۆماره‌کان مه‌راسیمی حه‌ره‌سی شه‌ره‌فی بۆ ده‌کرێت ، به‌لام بۆ جه‌لال تاله‌بانی نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نه‌کرا به‌لکو وه‌ک که‌سێکی قێزه‌وه‌ن چاوی لیکرا.
2- له‌ کۆنفراسه‌که‌ بۆ خۆڕه‌پێشکردن له‌ کۆماری ئیسلامی ، دیاره‌ له‌ جیاتی خۆڕاگرتن و هه‌ڵوێست نواندن به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ته‌کیته‌ی که‌ به‌رامبه‌ری نواندراوه‌‌ ، که‌وته‌ هه‌ڵدان به‌شانوباڵی ئێران و هه‌ر له‌وێدا وتی: سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف نامێنێ له‌ عێراق و ئێمه‌ی عیراقیش رازی نین به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق. ئه‌م جاڕدانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، چونکه‌ مانه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌فی موجاهه‌دین به‌دوور و به‌نزیک په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو له‌ ورژاندنی ده‌بێته‌ له‌که‌یه‌کی ره‌ش له‌ مێژووی کورد . دواتر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رگرتن له‌ تیرۆر ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، ئه‌م راستییه‌ هاوڵاتییه‌کی ساده‌ی کوردیش  ده‌زانێت ،جه‌لال تاله‌بانی هه‌ڵه‌یه‌کی وا گه‌وره‌ ده‌کات ، هیچ پاساوێکی لۆژیکی بۆ نییه‌ جگه‌ له‌ خۆره‌پێشکردن و دووباره‌ به‌یعه‌دانه‌ بۆ ئێران که‌ ئه‌و هه‌ر جاشه‌ دڵسۆزهکه‌ی جارانه‌‌ و نه‌گۆراوه‌.
3- مه‌شهه‌دی سێیه‌م که‌ زیاتر مه‌شهه‌دی پراکتیکییه‌ و ده‌رهاویشته‌ی ناسنامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌ ،که‌ ئه‌ویش تیرۆرکردنه‌ . له‌ سڵیمانی و له‌ کاتێکدا له‌ کۆنفرانسی دژه‌ تیرۆر به‌شداره‌ ،جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ پیاوه‌کانی به‌ناو دژه‌ تیرۆر فه‌رمانده‌دات بۆ تیرۆرکردنی پارێزه‌رێکی چالاکی بواری مه‌ده‌نی که‌ کاروان که‌ماله‌.
به‌م کاره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌واو ناسنامه‌ی ته‌واوی خۆی بۆ هه‌موان جارێکی دیکه‌ وه‌بیرهیناینه‌وه‌ که‌ بریتییه ‌له‌:
که‌سێتییه‌کی سووکوریسوا به‌رامبه‌ر به‌ داگیرکارانی کوردستان ، تیرۆریست و دڵره‌ق و خیناتکار به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە