ڕاپەڕینی ئەمجارە، بۆ نەمانی زۆردارە / ڕاپەڕینی ئەمجارە، بۆ ئازادیی هەمووانە
Thursday, 17/02/2011, 12:00
لە مێژوودا وابووە . ڕاپەرینی چەوساوەكان جوانترین شانس و پیرۆزترین ڕۆڵ و ریزدارترین نازناوی پێبڕاوە، هۆكەشی بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، كە دەسەڵاتیك ڕێزی بۆ هاووڵاتی خۆی دانەنا , وەك پیویست له خزمهتیاندا نهبوو، ههروهها ئەو دەسەڵاتەی تەنیا بیر لە ئایندەی خیزان خۆشگوزرانی خۆی بكاتەوە .ئەو دەسەڵاتەی سامانی وڵاتیك بكات بە قوربانی بەرژەوەندیەكانی خۆی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە مافە سادەكانی مرۆڤ پیلیژ بكات. ئەو دەسەڵاتەی بەدریژای تەمەنی درۆ لەتەك نەوەی نۆی هەژارندا بكات . ئەو دەسەڵاتەی شەرم لە میژووی خویناوی . قۆنتەراتی شەری براكان نەكات . دەسەڵاتیك یەك لاپەرە لەمیژوویدا ووشەیەكی شانازیداری تیدا نەبێت ئەو دەسەڵاتە دەبێ (بڕوات) و نەمینی .
دەسەڵاتی كوردی پیسترین و لاوازترین وسوكترین دەسەڵاتی سیاسی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و جیهانە.
ڕەوشتی گشت دڕندەیەك وایە(تا لیبترسی و لەبەردەمیدا لاواز وزەلیل بێ پەلامارت دەات . كە بەهیز بوویت بەرنگاری بویتەوە . تیدەگات تۆ بەهیزی . لەجیاتی پەلامارت بدا . لیدەپاریتەوە درۆت لەتەكدا دەكات) درۆزترین وترسنۆكترین سیاسی جەلال ومەسعودە پیسترین ریكخراوی نامرۆی ومافیا(جەلالی و مەلایی)زۆردەمیكە نەتەوەی كورد بوونەتە قوربانی سیاسەتی ئەم دوانە ئیستا كاتی ئەوە هاتووە.ئەم دوودەسەڵاتە بڕمێ .نەوەیەكی نۆی سیاسی میژوویەكی نوی بنوسیتەوە. چەند جوانە ئەو ئاوینەی رۆژانە ڕمانی دیكتاتۆر و خیزانە پیسەكانی سیاسەتمان نیشان دەدا. چەند خۆشە سەركەوتنە جوانەكانی گەلانی جیهان و ئیمڕ لەبارترین شانس و جوانترین هەلە لەبەردەم نەوەی نۆی كوردا بۆ رمان دیكتاتۆر و نەهیشتنی دەسەڵاتی رەهای خیزانی مافیا. بیدەنگیمان قوربانی زیاترمان پیدەدا وەك لە ڕاپەینمان.
دوو زوحاك لە نەورۆزی ئیمساڵدا وانەورۆز بەریوەیەوە و نەورۆز ئەو ئەفسانە سەربەرزییە كە كورد زوحاكی تیدا تۆپان. سەردەمانیك لاوانی كورد زوحاكیان تۆپان سەردەمی ئەنتەرنیت و دیموكراتی و مافی مرۆڤ نەبوو . دەبا با نەورۆزی ساڵ 2011 ببی بە رمانی هەردوو زوحاك (جەلال ومەسعود)دڵنیابن ئەوان ئەوەندە ئازان تا ئیمە بیدەنگ بین. راپەرن سنوری ووڵاتیان لیداخەن . ریگەی دزینی پیترۆڵەكانتانی لی كلۆمبكەن ئەو پیترۆلە سامانی ئیوە و نەوەكانی داهاتووە . ئەو دوو زوحاكە لەدەستیان بیت نەك پیترۆڵ خوینی جەستەی یەك بەیەكی تاكی كورد دەفرۆشن. ئەمە كەی ژیانە ئەمە كەی ئایندەی نەوەیەك بێ ئایندەیە. نیشتمانی لەبەرچاوی دونیادا دەفرۆشرێ. كیشەی نەتەوەیەك مەدزاد دەكرێت نرخی ئەو سیاسیە چیە گەر خزمەتكاری میللەت ونەوەی نۆی نەبێ. میژوویان هیندە پیسە تەنیا رمان چارسەرمانە . بە درۆكان بە بەلینەكان بە پارانەوەكان باوەرمەكەن خیانەت لەنیو خوینی ئەواندا رەنگیكی سوری تۆخە.چ زەمەنیكە گوڵە جوانەكانی كورد گەنجانی بیئایندە خانامی بێ ماف و رێز . چ زەمەینیكە . ئەم زەمنە دووخیزان گاڵە بە ئایندەی نەتەوەیكەوە بكەن. چ ئەفسانەیكە رۆحی توڕەی مرۆڤی كوردی ئیفلیجكردوە ؟ كەی ئیستا سەردەمی دەسەڵاتی خیزانی پریمتیف و فۆدیال و مافیای پیسە. بڕوا بە هیچ كەسێك نەكن درۆتان لەتكدا بكات . ئەو ڕۆمانانە بسوتین نووسەرە دزەكانی دەرباری جەلالی و مەلای بە گران پیتاندەفرشن ئەورۆژنامانە و ڕۆژنامەنووسانە ترۆبكەن خزمەت بە دەسەڵاتی مافیا كوردی دەكەن. ئەو شاعیرە ڕسۆابكەن بە دەفتەر دۆلار شیعر بۆ لاوانەی مافیاكی جەلال دەنووسی وباوكی لە گۆڕەكەیدا شەرمەزارە(فائق بێكەس)سنوریان لەسەرداخەن. بە ئارامی بە جوانی بەبێ رشتنی دڵۆپی خۆنی هیچ كوردی دەستگا میدیاكانیان پیچۆلبكەن وكۆشكە پیسەكانیان لێزەوت بكەن.بیكەن بە موزەخانەی چاوشۆڕی دەسەڵاتیكی پیس.دزینی ملیارد دۆلارەكانیان لێ قەدەغەبكەن ئەوە سامانی ئێوەی بێكار و بێ ئایندەیە.با گری تورەبوون راپەرینتان گشت سنوری كوردستان بە خۆشەویستی بپاریزی . راپەرن تەنیا چارەی ئیمە رمانی ئەو دەسەڵاتە پیەس مافیایە كە بەدریژای میژوو درۆمان لەتكدا دەكات.
چەكدارانی كورد زەمەن زۆر خیرادەروا و بەئاشكرا دیكتانتۆرەكان دەچنە زیلخانەی میژووە تاوانباران دەچنە بەردەم دادگای گەل و نەتەوە لولەی چەكەكانتان نزمبكەن .راپەریەوەكان مندالی ئیوەن ئەوان راپەریون بۆ جوانكردنی ژیانی ئیوەی كۆیلەی دەسەڵاتی مافیا و ئیاندەیەكی جوان بۆ خیزانەكانی ئیوە ئاخر ئیوەش شیوەیكن لە قوربانی كار و سەرمایە دەزانم زوربەتان لەبەرنان وبێكاری چەكدتان هەڵگرتووە . ئەم زەمنە زەمەنیك نیە كەس لەبرسا بمرێ ئەمە قوناخیكە. دەبێ ببڕێ . چەكەكانتان ئاراستەی سنگی پر حەزی گەنجە راپەریوەكانتان مەكەن. ئەوانە بۆ ژیاین ئیوە ئایندەی منداڵەكانی ئیوە دەگرین. بێنرختیرن دەسەڵات دیكتاتۆروە چ دكتاتۆریك وەفای بۆ خیزانی ئەو چەكدارە بووە كە كردویتی بە قوربانی بەرژەندی خۆی . پەلەپیتكەی چەكەكانتان كلۆَمبكەن. مەخزەنەكانتان بێ فیشەك بكەن. زۆردەمیكە بیكارانی ئەم نیشتمانە قوربانی بێكارین كاریان بۆتە بازیكردن بە چەك و خوینی جەستەی كورد درژن.
گەنجان و خانمانی نیشتمانەكەم : بەقوربانی ریشی چەند رۆژ نەتاشراوتانبم.خانمانی چاورەشی كورد بەقوربانی چاوی رەشی بێ كل وماسكاراتان بم . راپەرن وەك براو خوشكەكانی قەندیل . راپەرن تەنیا راپەرینە دەمانگەینیتە باوەشی نیشتمانیكی ئارام.
ئەم شەپۆلی تورەی جەماوەرە ناوچكەی لەرزان لە رۆژێكدا
بنغازی لە لیبیا. تاران لە ئیران . كوت لە عیراق . بحرین . یەمەن باشوری كوردستان . رۆژهەتی كوردستان . (تونس و میسر) بیرۆزبایان پیویست. تەنیا راپەرینە
دەبا دروشمهکهمان:ڕاپەڕینی ئەمجارە .... بۆ نەمانی زۆردارە بێ
ڕاپەڕینی ئەمجارە ..... بۆ ئازادیی هەمووانە بێ
17-02-2011
سان پیترسبۆڕگ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست