کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاین، رێگایەک بۆ گەندەڵکردنی ژیان

Friday, 07/12/2012, 12:00


دوو دیاردەی حازەر بەدەست لەو بارەیەوە
لە هاوینی رابردوودا لە کوردساتن بووم، لە هیچ یەکێک لە دەورەکانی خۆیدا مرۆڤی کورد و کۆمەڵگەکەی ئەوەندە وێران و تێکشکاو نەبووە، لە ئاستی داراییدا باشیەکی بە خۆیەوە بینیوە بەڵام لە بەرامبەردا کۆمەڵێ بەها و نرخی مرۆییانەی لە دەستداوە. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بەها و نرخانە خەڵکانێکی زۆر پەنایان بۆ ئاین بردووە. تەشەنە کردنی لە رادەبەدەری دیاردە ئاینیەکانی وەک نوێژ و رۆژو، عەمرە و حەج کردن، حجاب لەسەر کردن وەڵامێکە بەو بەها لەدەست چووانە بەڵکو خودا لەو (گوناهانەیان) خۆش بێت کە کردوویانە. دیارە ئەو گوناهانە گەندەڵین گەندەڵی لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا، گەندەڵی پارە و سامان، گەندەڵی ئەخلاقی، گەندەڵی ویژدان. جا ئەم گەندەڵیانە، بەتایبەت گەندەڵی پارە خواردن و هەبوونی عەرزە و خانوو، لای ئیسلامیەکانی کوردستان بە شەرع ناودەبرێ.
بێ گومان، ئەو دیاردانە (جگە لە حجاب) لە مێژە لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا بوونی هەبووە بەڵام لەم چەندان ساڵەی دواییدا کە بەرگێکی سیاسی کراوە بە بەریدا بۆتە مەهزەلەیەک لەو گۆڕەی. جاران زۆرتر لە پرسیاری مزگەوتەکان و لە زمانی مەلاکانەوە بە گوێی خەلکدا دەدرا و ئاین بەم شێوەیەی ئێستای زۆر قوڵ نەدەبۆوە بۆ ناو هەموو کونج و کەلەبەرێکی ژیانی شەخسی و گشتی و نەشببو بە هەڕەشەیەک بەسەر ژیانی فەرهەنگی و کەلتوری میللەتێکەوە، کەچی ئێستە بە ئاشکرا و بێ پەردە لە ژێر ناوی ئاین و خوداوە بانگەشەی ئەوە دەکەن بڕۆ چی دەکەی بیکە لە کاری گوناهە و خراپە چونکە گەر بێتوو رۆژویەکی عارفە بگری ئەوا هەرچی گوناهی ساڵێکی رابردووت و ساڵیکی داهاتووت هەیە پاک دەبێتەوە. گەر بچیت بۆ عەمرە و حەج ئەوا هەر باسی مەکە. ئەمە نموونەیەکە لە رۆژووی عەرەفە: \

یه‌ک خوله‌ک یه‌کسانه‌ به‌ یه‌ک ڕۆژ
به‌ڕێزان پێغه‌مبه‌ر (د۰خ)ده‌فه‌رمووێت : ((ڕۆژووی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ گوای ساڵی ڕابردوو وه‌ ساڵی داهاتووش ده‌سڕێته‌وه‌))...ئه‌گه‌ر حسابێکی ووردیش بۆ ئه‌و فه‌رمده‌یه‌ بکه‌ین که‌ ۱۲ کاتژمر به‌ڕۆژووبوون ه‌ڕۆژی عارفه‌ تاوانی ۷۲۰ ڕۆژ ده‌سڕێته‌وه‌ به‌ارمه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌شێوه‌یه‌ی ووردتریش واته‌ هه‌ر خوله‌کێک له‌عارفه‌ یه‌کسانه‌ به‌ڕۆژێک له‌ساڵه‌که‌دا؟؟؟!!!!!
تکایه‌ ئازیزان له‌م خێره‌ گه‌وره‌یه‌ ئاگاداربن له‌ده‌ست خۆتانی مه‌ده‌ن نه‌که‌ی ته‌نها یه‌ک خوله‌کیش له‌و ڕۆژه‌دا له‌ده‌ست بده‌ی چوونکه‌ واته‌ یه‌ک ڕۆژت له‌ ده‌ست چووه‌....تکایه‌ سه‌یری بکه‌ن با زۆرترین که‌س سوودی لێ وه‌ربگرێت ..... شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی



ئەمە ئەو رێکلامەیە کە ئیسلامیەکانی کوردستان بڵاوی دەکەنەوە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت. ئەمە قسەی هەر کێیەک بێت و لە ژێر ناوی کام ئاین و بە ناوی کام خوداوە بێت ئەوە مانا ئەسڵیەکەیەتی کە لە کوردستان خەڵکانی ئیسلامی و لایەنگرەکانیان تەرجەمەی ژیانی خۆیانی پێ دەکەن و گیانی هاندان بۆ کاری خراپە زیاتر پەرە پێدەدا. ئەمە رێگایەکە بۆ ئەوانەی گوناهە و غەدر و غودوور و گەندەڵیە هەمەچەشنەکانی تر دەکەن. ئەم روکنە لە ژیانی ئیسلامەتیدا رووبەرووی ئایەتەکانی نێو قورئان دەبێتەوە کە ئاماژە بە حساب و کتابی ئەو دنیا دەکەن. گەر تەنها لەبەر چاوی خەڵک عەیب و عارەکان بشاردرێتەوە ئەی لای خوداکەتان چۆن دەیشارنەوە وەک دەڵێن کە ئەو بە ئاگایە لە هەموو شتێکی ورد و درشتتان. پەرەپێدان بەم سیاسەت و شیوازە لە بیرکردنەوە ئەو کۆمەڵگە گەندەڵ کراوەی لێ دروست دەبێ کە ئێستە هەیە. گەر یەکێتی و پارتی بە ئاستە نەتەوەییەکەوە سیاسەت بکەن و گەندەڵی بکەن ئەوا ئیسلامیەکان بە ناوی ئاینەوە ئەو کۆمەڵگەیە خراپتر گەندەڵ دەکەن.
سەبارەت بە حەج:
دەڵێن (ئەمە چیرۆکێکە و من تەنها بیرۆکە سەرەکیەکیم لە بیر ماوە، لەم سەردانەی ئەم دواییەی کوردستانمدا بەرگوێم کەوت) لە شارێکدا کابرایەکی ناوداری ماڵی یان سیاسی دەبێت لە دوا دوای عومری خۆیدایە و دەیەوێت بچێت بۆ حەج. خۆی و خێزانەکەی دەچن بۆ لای مەلایەکی بێ مەرام و باش لێی دەپرسێ دەمەوێت بچم بۆ حەج و خۆم لە هەموو گوناهەکانم پاک بکەمەوە بەڵام پێش ئەوە چی بکەم باشە. مەلاکە پێی دەڵێت هەرچی پارە و ماڵی حەرام و غەیرە شەرعی گەر هەتە بیدەرەوە بە خاوەکاناین یان بیبەخشێنەوە بەسەر خەلکانی فەقیر و هەژاردا. کابرا و ژنەکەی کە دەچنەوە ماڵەوە رێک بە قسەی بە مەلاکە دەکەن. تا چەند رۆژێک خەریکی ئەو حساباتانە دەبن. لە دواییدا تەنها جلوبەرگێکی سادە و نیوە رووت و قوتیان لەبەردا دەمێنێ و روو دەکەنە ماڵی مەلا و پیی دەڵێن ئیستا تەواوە گەر ئێمە بچین بۆ حەج؟ کابرای مەلاش پێیان دەڵێت ئێوە تازە حەجتان ناوێ چونکە ئێوە خۆتان پاککردەوە لە هەموو گوناهەکانتان.
حەج کردن لە بنەرەتدا بریتیە لە پرۆسەی خۆ پاککردنەوە. پاککردنەوە لە هەڵە و گوناهەکان کە لە ئێستای کوردستاندا دەتوانین بە گەندەڵی وەسفیان بکەین. ئێستا لە کوردستان دیاردەی عەمرە و حەج کردن زۆر زیادی کردووە. ئەسڵی مەسەلەکە هەر ئەوە نیە کە ئیستە رێگە و بان باشترە و پارە هەیە بەڵکو لە لایەک کارکردی ئیسلامی سیاسی دەوری هەیە و بۆ ئیسلامیەکان هەم بازرگانیەکە و هەم مەسەلەیەکی سیاسیشە. لە لایەکی ترەوە، کە ئەمە هۆکاری سەرەکیە، زۆربوونی دیاردەی عەمرە و حەج لە زۆربوونی گوناهە و ئەنجامدانی کاری گەندەڵیەوە دێت. وەک لایەنە عادەتیەکەی خەڵک دەچی بۆ حەج کە وەک پێشتر باسمان کرد بۆ پاککردنەویە بەڵام لە ئێستادا بەو ژمارە زۆرەیە ئەوەیە خەڵکانێک هەن پارەیان هەیە و دەزانن چۆن پەیدایان کردووە و دەیانەوێت روو لەو جێگەیە بکەن بەڵکو خوا لە گوناهەکانان خۆش بێت. بە وێنەی هاوڕێکەم گوتی حەج کردن وەک فایلی کۆمپیوتەر وایە ئەوانە دەڕۆن بۆ ئەوەی لە خوا بپاڕێنەوە بەڵکو فایلەکانیان دەلیت بکات، بۆ بسڕێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە