کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی پارتیان کرده‌ حیزبی قائید، ده‌بێت باجی هه‌ڵه‌کانیان بده‌ن.

Monday, 05/12/2011, 12:00


دیاره‌ پارتی له‌ ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێکدا نه‌بۆته‌ حیزبێکی سته‌مکارو دوڕنده‌ به‌ڵکو له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابوردوودا
به‌سه‌دان کاری سته‌مکاری و خیانه‌تکاری به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌رو حیزبه‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی ئه‌نجام داوه‌.
پارتی ئه‌و حیزبه‌یه‌ له‌کاری سیاسیدا پابه‌ند نیه‌ به‌ هیچ پێوه‌ر و پرانسیپێکی سیاسی و دیبلۆماسی وحیزبیه‌وه‌
بۆیه‌ هار کاتێك بیه‌وێت کارێکی خیانه‌تکاری یا سته‌مکاری به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر حیزب و لایه‌ن و جه‌ماوه‌ر بکات بێ گوێدانه‌ ئاکامه‌کانی ئه‌نجامی ده‌دات. دواتر پارتی مێژوویه‌کی هه‌یه‌ له‌کاری زوڵم و سته‌مکاری به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌رو حیزبه‌کانی کوردستان ئه‌مه‌ش له‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌ به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی بێ هه‌ڵوێستی وبێ ده‌نگی جه‌ماوه‌رو حیزبه‌ کوردیه‌کان بووه‌ به‌رامبه‌ربه‌ کاره‌ پڕ خیانه‌تکاره‌کان و زوڵم و سته‌مه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان. ئه‌گه‌ر له‌ خیانه‌تی 31 ئاب وله‌شکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر یه‌کێتی و په‌که‌که‌ و سووتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو له‌ جه‌وله‌ی یه‌که‌م له‌ بادینان له‌و حیزبه‌ بێ ده‌نگ نه‌بوونایه‌و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوونایه‌ و له‌ پارتیان قه‌بوڵ نه‌کردبایه‌ ئێستا جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو له‌ دوریشه‌وه‌سه‌یری باره‌گای هیچ حیزب و لایه‌نێك بکات.پارتی ئه‌و حیزبه‌یه‌ که‌ بڕوای به‌ کاری سیاسی و دیبلۆماسی دیموکراتی نیه‌ .سیناریۆکه‌ی ئه‌م جاره‌ی پارتی بۆ لێدانی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو زۆر لاوازو ئاشکرا بوو دیاره‌ ته‌نها مونافسی پارتی له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان ته‌نها یه‌کگرتووی ئیسلامیه‌ بۆیه‌ پارتی ئه‌و مونافه‌سه‌یه‌ی پێ قبوڵ ناکرێت و ده‌بێت له‌هوموو ساڵێکدا گورزێکی کوشنده‌ له‌ بنکه‌و باره‌گاکانی یه‌کگرتوو بدات وزه‌نگێکیش بدات به‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌و حیزبه‌ که‌وا ئێوه‌ بۆتان نیه‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا به‌ ئازادی چالاکی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت سیناریۆیه‌ک دروست بکات بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و په‌لاماردانه‌. سیناریۆی ئه‌م جاره‌ زۆر ساده‌و لاواز بوو. یه‌کگرتوو له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی ده‌ڤه‌ره‌کانی تر جه‌ماوه‌رێکی زۆری هه‌یه‌ که‌چی تاکو ئێستا نزیکی یه‌ک دوکانی مه‌یفرۆش نه‌که‌وتووه‌ ڕێگریشیان له‌ یه‌ك مه‌شروب خۆر نه‌گرتووه‌ که‌ مه‌ی بخواته‌وه‌ ئیتر چۆن ده‌توانین بڵێین که‌وا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبێکی داپڵۆسێنه‌ری وه‌ك پارتی په‌لاماری دوکانی مه‌ساج و مه‌یفرۆشان بدات له‌کاتێکدا ئه‌و مه‌لایه‌ که‌ خوتبه‌ی داوه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی دا به‌ زمانی خۆی ده‌ڵێت من دۆستی پارتیم و یه‌کگرتوو ڕقی لێمه‌ له‌ڕووی یاسایی یه‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕاستترین و به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه‌ که‌وا یه‌کگرتوو بێ به‌ریه‌ له‌ هاندانی جه‌ماوه‌ر له‌ سوتاندنی دوکانی مه‌ساج و مه‌یفرۆشه‌کان . به‌ڵام ڕاستی سیناریۆکه‌ ئه‌مه‌یه‌ پارتی له‌ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی خۆیه‌وه‌ به‌مه‌لاو جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هانداوه‌ بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر دوکانی مه‌ساج و مه‌یفرۆشه‌کان وسوتاندنیان تا به‌مه‌ بیخاته‌ ئه‌ستۆی یه‌کگرتوو چونکه‌ کاری له‌و جۆره‌ له‌ڕووی مه‌نگقیه‌وه‌ زیاتر به‌سه‌ر حیزبێکی ئیسلامیدا ده‌سه‌پێت له‌وه‌ی بۆسه‌ر حیزبێکی عیلمانی دواتر پارتی دوای سوتاندنی ئه‌و دوکان و بازاڕانه‌ هه‌ر له‌ڕێگه‌ی هه‌مان جه‌ماوه‌ری خۆیه‌وه‌ هێرشی کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی یه‌کگرتوو و سوتاندویانه‌ . ئاخر هیچ مرۆڤێکی عاقڵ و سیاسی نیه‌ که‌ نه‌زانێت که‌وا یه‌کگرتوو هێمنترین و بێوه‌ی ترین حیزبی سیاسی یه‌ له‌ کوردستاندا یه‌کگرتوو نه‌ك ته‌نها بڕوای به‌ هێرش نیه‌ به‌ڵکو چه‌نجاریش هێرش کرابێته‌ سه‌ری به‌رگری نه‌کردووه‌ ته‌نانه‌ت له‌بیرم دێت کاتێك له‌ ساڵی 1995 که‌ لازانکۆی سلاح الدین بووم له‌ هه‌ولێر سێ خوێندکاری یه‌کێتی په‌لاماری باره‌گایه‌کی لاوانی یه‌کگرتوویان دا که‌ دوو پاسه‌وان به‌ چه‌که‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگاکه‌دا بوون پاسه‌وانیان ده‌کرد هه‌ردوکیان چه‌که‌کانیان داناو به‌رگریان له‌ باره‌گاکه‌ نه‌کرد چونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا یه‌کگرتوو بڕوای به‌ هێزی چه‌کداری نیه‌وکاری سیاسی ده‌کات. ئه‌وه‌ی له‌م ووتاره‌ کورته‌دا مه‌به‌ستمه‌ به‌ خوێنه‌رانی بڵێم ئه‌وه‌یه‌. هۆکاری ئه‌نجام دانی کاری هێرش بردنه‌ سه‌ر باره‌گا حیزبه‌ کوردستانیه‌کان و سوتاندن و تاڵانکردنیان و هێرش کردنه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ری سڤیل له‌ ئه‌نجامی بێ هه‌ڵوێستی ئه‌و حیزبانه‌ بووه‌. ئاخر یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چه‌ندین کابینه‌ی حکومه‌ت که‌ پارتی دروستی کردووه‌ به‌شدار بون ووه‌زیرو وه‌زاره‌تیان بووه‌ که‌ له هه‌موو ئه‌وئه‌و خیانه‌ت وسته‌مکاریانه‌ که‌ پارتی به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجامی ده‌دا ئه‌وان بێ هه‌ڵوێست بێ ده‌نگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ مادی و سیاسیه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتیدا تێك نه‌چێت ته‌نانه‌ت نه‌یان ده‌توانی به‌رامبه‌ر به‌ خیانه‌ت و زوڵمه‌کانی پارتی به‌یاننامه‌یه‌کیان هه‌بێت. له‌هه‌موویشی گاڵته‌جاڕیترین ئه‌وه‌یه‌ یه‌کگرتوو دوای سووتاندنی باره‌گاکانی له‌ده‌ڤه‌ری بادینان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ناتوانێت بڵێت که‌وا پارتی بووه‌ به‌ڵکو ده‌ڵێت هێزه‌ ئه‌منی حکومیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ وه‌کو حکومه‌ت یانی یه‌کێتیش چونکه‌ که‌باسی حکومه‌تت کرد یه‌کێتیش به‌شداره‌ له‌ حکومه‌ت له‌ کاتێکدا یه‌کێتی له‌ ده‌ڤه‌ره‌دا مجێورێکی مزگه‌وتی پێ دانامه‌زرێت.
بۆیه‌ به‌ڕای من یه‌کگرتوو وحیزبه‌ پاشکۆکانیتریش ئه‌مه‌ باجی ئه‌و بێ هه‌ڵوێستی وبێ ده‌نگیه‌یه‌ ده‌یده‌ن که‌ پارتی کرده‌ حیزبی فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵاتدار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە