کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان

Thursday, 17/04/2014, 12:00

1330 بینراوە




30ی نیسان کاتی دیاری کراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئیتر دوای چه‌ند رۆژێکیتر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئه‌بینین. به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتی به‌هه‌موو که‌موکوڕیه‌کانی بێگومان گرنگه‌، به‌تایبه‌تیش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. عێراقی دوای سه‌دام ئه‌وا چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی تیا ئه‌کرێ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌عێراق تا ئێستا ئارامی و ئاسایش و گرنتی ژیانی هاوڵاتیان و خزمه‌تگوزاری و زۆر شتی سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤی له‌ عێراق پێی دابین نه‌کراوه‌، گرنگترینیشیان تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر چڕ پرسی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و تایفه‌گه‌ری قوڵ بۆته‌وه‌، هه‌مانکات پرسی ئاسایش و دابین کردنی ئاسایشی خه‌ڵک خراپتربووه‌.
ئه‌و دوو پرسه‌ی که‌به‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی عێراق، به‌تایبه‌ت ناوه‌ڕاست و باشووره‌که‌ی گرنگه‌ ئه‌ویش ئه‌و دوو کێشه‌ 11 ساڵه‌یه‌ که‌ به‌رۆکی عێراقیان گرتووه‌. کێ ئه‌توانێ کێشه‌ و ناکۆکیه‌ دوژمنکاریه‌کانی سونه‌ و شیعه‌ چاره‌سه‌رکات، هیچ لیستێک هه‌یه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابێ؟؟ بێگومان نا و سه‌ختیشه‌. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ که‌س هه‌یه‌ ئاسایشی عێراق دابین بکات؟ کێ هه‌یه‌ ره‌گ و ریشه‌ داعشی تیرۆریست له‌ عێراق ببڕێ؟؟ ئه‌ی کێ داعش به‌هێز ده‌کات؟ به‌هه‌مانشێوه‌ کێ ئه‌توانێ هه‌ژمونی ئێران که‌م بکاته‌وه‌، که‌س هه‌یه‌ عێراقێکی دوور له‌ هه‌ژموونی ئێران به‌ڕێوه‌به‌رێ؟؟ ئه‌و کات هه‌ڵبژاردن بۆ عێراقیه‌کان چ سودێکی هه‌یه‌؟؟ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی داویش ئه‌وه‌بێ، که‌س هه‌یه‌ مالکی له‌ده‌سه‌ڵات دوورخاته‌وه‌، ئایا هه‌ژموونی شیعه‌گه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دیسان له‌رێگای مالکیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌نابه‌ن؟؟؟.
ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک پرسیاری زۆر سه‌ره‌تاین هه‌موو که‌سێک له‌عێراق ئه‌یزانێ، به‌ڵام من باوه‌ڕیشم گشتیان به‌ نه‌خێر وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌، واتا که‌سێک نییه‌ ئیراده‌ی بشکێ به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ئه‌چن. بۆیه‌ ره‌شبین نه‌بین، به‌ڵام ناتوانرێ هیچ هاوڵاتیه‌کی عێراقی هیوای خۆی به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ گرێبدات، ئه‌توانرێ بگوترێ که‌ کۆمه‌ڵێک که‌س ئه‌چنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک ده‌رده‌چن، بۆ هه‌ندێک له‌وانه‌ ئه‌بێته‌ شه‌نسێکی باش که‌ ماوه‌ی چوار ساڵ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌یه‌کی باش وه‌رده‌گرن. به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و قه‌یرانه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ که‌سێک نابینرێ چاره‌ی بکات.
بۆچی عێراق به‌هه‌ڵبژاردن له‌و کێشانه‌ رزگاری نابێ، پێموایه پرسی یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی ئه‌مریکایه‌ که‌ سیاسه‌ت به‌بێ ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ناچێ ، پرسی دووه‌میش به‌بێ ئێران سیاسه‌ت ناکرێ، هه‌ردوو هێزیش له‌ رووڵه‌تدا دوژمنی یه‌کن و له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کترن. له‌لایه‌کتریش هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق و ئه‌وانه‌ی له‌ کایه‌یی سیاسی عێراقدان خودی خۆشیان له‌ناو تایفه‌گریه‌تی و مه‌زهه‌بگه‌رایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ په‌رستیه‌کی سه‌رسه‌ختن، بێگومان ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ که‌ شۆڕده‌بنه‌وه‌ ناو گۆمه‌ڵگا به‌گشتی ئه‌بێته‌ ئاژاوه‌و ئالۆزی و قه‌یران به‌دوای خۆی دادێنێ. بۆیه‌ تاکو تاکی عێراقی و سیاسه‌تی عێراقی به‌سه‌ربه‌خۆ و به‌ ئه‌قلیه‌تێکی دیموکراتی و پێکه‌وه‌ ژیانێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نه‌بێ، مه‌حاڵه‌ به‌وشێوه‌یه‌ و به‌هه‌ڵبژاردن قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
بێگومان بۆ ئێمه‌ش وه‌کو کورد دوو پرسی گرنگمان له‌ دۆسیه‌ی به‌غداوه‌ هه‌یه‌، یه‌کێکیان مه‌سه‌له‌کانی هه‌رێم که‌ده‌کا بوجه‌ و نه‌وت و غاز و پرسه‌ ده‌ستوریه‌کان، دووه‌میش مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانه‌ بۆ سه‌ر باشوری کوردستان، له‌ 11 ساڵی رابردوو ئه‌و دوو دۆسیه‌یه‌ ده‌ستی ده‌ستی پێکراوه‌، نوێنه‌رانی کوردیش له‌به‌غدا نه‌یانتوانی ئه‌و دوو دۆسیه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، سه‌خته‌ له‌م ده‌وره‌ش بتوانرێ چاره‌سه‌ربکرێ، چونکه‌ له‌لایه‌ک سیاسه‌تی کوردی پارچه‌یه‌ له‌ناو یه‌ک، به‌تایبه‌ت پارتی له‌لایه‌ک و لایه‌نه‌کانیتریش له‌لایه‌کن، هه‌مانکات ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژمونگه‌رای ئێران و ئه‌مریکا ئیراده‌یه‌کی نیشتمانی نیشانبده‌ن. بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ ئێمه‌ش ته‌نها گۆڕینی هه‌ندێک ده‌موچاوه‌، چونکه‌ هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ی که‌ ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر حیزب ده‌ریان نه‌چوێنێ که‌سیان ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ نیین که‌ خودی خۆیان بتوانێ ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێ.
هه‌رێمی کوردستانیش به‌گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن پێشینه‌یه‌کی باشی نییه‌، ئه‌زموونی ساڵانی نۆوه‌ت، دوای رووخانی سه‌دامیش هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردن کرابێ دوور نه‌بووه‌ له‌ سه‌خته‌کاری و هه‌ژموونگه‌رای ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی، دواترین قه‌یرانیش که‌ هه‌ڵبژاردن دروستی کردوه‌ ئه‌ویش دوای 205 رۆژ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم هێشتا نه‌توانراوه‌ حکومه‌ت دروست بکرێت، له‌لایه‌کیتر دوای په‌سند کردنی ده‌ستور گوایه‌ له‌ ساڵی 2007 پرسی که‌رکوک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان چاره‌سه‌ربێ، به‌ڵام وه‌ک ئه‌بینین ئه‌مساڵ خراپترین ساڵه‌ له‌ یه‌کێتی و یه‌کریزی نێوان هێزه‌ کوردیه‌کان له‌ که‌رکوک، ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ پێستی یه‌کتری که‌وڵ بکه‌ن!!!!!
له‌هه‌رێمی کوردستانیش به‌قه‌د عێراق قه‌یران و ئاڵۆزی هه‌یه‌، ته‌نها یه‌ک شتمان باشتره‌ ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ئاسایشه‌، به‌ڵام له‌هه‌موو بواره‌کانیتر جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نییه‌، له‌وانه‌یه‌ بڵێن ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌رێم ئاوه‌دان و باڵه‌خانه‌و ته‌لاری به‌رز قوت بوونه‌ته‌وه‌، ده‌بێ وه‌ڵامه‌که‌ی یه‌ک ‌سه‌ر بده‌ینه‌وه‌ بڵێین جه‌نابی ده‌سه‌ڵات کامه‌ ئه‌ندازیار و وه‌ستای ده‌ست ره‌نگینی کورد ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن وانییه‌ با کۆمپانیا تورکیه‌کان له‌ هه‌ولێر و دهۆک بڕۆنه‌وه‌ بزانین پارێزگاکانی ئه‌و شارانه‌ ئه‌توانن چه‌ند پرۆژه‌ به‌سه‌ر بخه‌ن؟؟‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه‌و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌کرێت، ئه‌ڵێین قازانجه‌که‌ی له‌ گیرفانی کێدایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن خۆشگوزه‌رانی و ده‌وڵه‌مدن بوون، ئه‌ڵێین منداڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چ دۆخێکدان.
خاڵێکی گرنگیتریش ئه‌ویش کێ هه‌یه‌ به‌رگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان بگرێ، ئایا یه‌کێتی سلێمانی راده‌ستی گۆڕان ده‌کات، پارتی هه‌ولێر راده‌ستی یه‌کێتی ده‌کات، که‌رکوک بۆ کێ ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش بوو ئه‌وه‌ی دۆڕاندی ئه‌توانێ به‌ئه‌نجامه‌کان رازی بێ؟؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌خاڵی مه‌حاڵداین، چونکه‌ نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی زۆرینه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌، شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن شه‌ڕێکی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و دامه‌زراندنی هه‌ندێک که‌سی نوێ یه‌ له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌ک شه‌ڕی دیموکراسی و خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا. ‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)