کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دكتۆر روشدی جاف و عه‌بدولقادر تاڵه‌بانی ته‌قه‌ له‌ كوڕه ‌ئه‌نفالێكی چه‌مچه‌ماڵی ده‌كه‌ن

Thursday, 02/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌بنه‌كه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له‌ هه‌ولێر پیی راگه‌یاندین، كه‌ دكتۆر روشدی جاف ناسراو به ‌عادل موته‌حیده‌ و عه‌بدولقادر تاله‌بانی جیگری روشدی جاف له ‌شاری خه‌ونه‌كان پاش سوكایه‌تی ولێدان له‌ خدرمحمه‌د كوڕه‌ شه‌هیدی ئه‌نفالی چه‌مچه‌‌ماڵی ته‌قه‌ش به‌سه‌ریدا ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای ماڤی خۆیی كردووه‌ كه‌ زیاتر له ‌20 گه‌ڵابه‌ خشتی ئیرانی بۆ پرۆژه‌ی ده‌شتی به‌هه‌شت هیناوه‌ و ئه‌وانیش زیاتر له‌4 مانگه ‌گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ عه‌بدولقادر تاڵه‌بانی به‌ناوی دژه ‌تیرۆری یه‌کێتییه‌وه‌ سوكایه‌تییه‌ به‌و كوڕه‌ که‌سوکار ئه‌نفاله‌گه‌رمیانیه ‌كردووه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌و كوره ‌سكالای یاسایی له ‌سه‌ر عادل مته‌حیده ‌و عه‌بدولقادر تاله‌بانی تۆمار كردووه‌، به‌پێی بریاری دادوه‌ری لیكۆلینه‌وه‌ بریاری ده‌ستگیر كردنیان ده‌رچووه‌، به‌لام له ‌نووسینگه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانییه‌وه ‌بریاره‌كه ‌ڕاگیراوه‌.
شایانی باسه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای هه‌ولیر له‌به‌ر قه‌رزدارییه‌كی زۆر زیاتر له‌40 هاولاتی كاسبكار سكالایان له‌ سه‌ر دكتۆر روشدی عادل مه‌ته‌حیده ‌تۆماركردووه‌، به‌لام به‌هۆی شه‌ریكایه‌تی له‌گه‌ڵ نیچیره‌ڤان بارزانی و هیرۆی هاوسه‌ری تأله‌بانی یه‌وه ‌نه‌توانراوه ‌ئه‌و دوو تاوانباره ‌ده‌ستگیر بكرێن.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ عادل موته‌حیده‌ له‌هه‌ولێر و بادینان شه‌ریكی بنه‌ماله‌ی بارزانییه ‌و له‌سلیمانییش شه‌ریكی تاڵه‌بانی و هێرۆیه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای گووتنه ‌عادل موته‌حیده ‌له‌ ساڵانی رابردوو شه‌ریكی هه‌ریه‌كه ‌له‌عوده‌ی كوری سه‌دام و جه‌مالی كوری حوسینی موباره‌ك بووه‌، ئه‌مرۆش شه‌ریكی بنه‌ماله‌كانی تاله‌بانی و بارزانی یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە