کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نوێکراوەتەوە: له‌به‌رده‌م پەرلەمانی ئه‌وروپا: خۆپيشاندان دژ به‌ سەردانی مەسعود بارزانی ده‌كه‌ين

Saturday, 18/01/2014, 12:00

1665 بینراوە


کوردستان فۆروم ڕێکخراوی کوردستان فۆروم رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو سەرپەرشتی خۆپیشاندانێكی‌ چه‌ند كاتژمێری‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا دەکات کە لە لایەن دەنگە ئازادەکانی رەوەندی کوردی ئەم وڵاتەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو خۆپيشاندانە دەربڕینی نارەزاییە بەرامبەر سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی بە ناشەرعیانە ماوەدرێژکراوەی هەرێمی کوردستان، خۆپيشاندانەکە دژی پێشێلکاریەکانی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکان و ئازادی رادەربڕین و تیرۆری چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی و رۆژنامەنوسان و پێشێلکردنی یاساکان و گەندەڵی و سەپاندنی دەسەڵات و سیستەمی بنەماڵەیی و دۆڕان یان شكستی بارزانی و پارتەکانی دەسەڵات له‌گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕێنراوەوەکان.

رێکخراوی کوردستان فۆروم و ئازادیخوازانی رەوەندی کوردی بەلجيکا داوا لە کوردانی وڵاتانی تری ئەوروپا دەکەن لەو خۆپێساندانەدا بەشدار بن و رووی دزێو و نادیموکراتیانەی سەرانی رژێمی خۆسەپێنی بنەماڵەی بارزانی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بخەنە ڕوو.

رۆژى خۆپيشاندان : سێ شه‌مه 21 01 2014 ‌ 

شوێنی‌ خۆپیشاندانه‌كه:
به‌فه‌ره‌نسی place luxembourg 1050 bruxelles 
‌به‌هۆڵه‌ندی Luxemburgplein, 1050 Brussel ‌

كاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه: 17:00 19:00 ى پاشنيوه‌رۆ
‌واتە پێنجی پاش نیوەڕۆ بۆ حەوتی ئێوارە
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن :

0032497894232
0032488055929
0046735366757


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)