مالیكى شەكرێكى ترى شكاند
Wednesday, 21/12/2011, 12:00
وەكو هەمیشە نورى مالیكى سەرۆك وەزیرى تاكڕەوى عێراق كەلەڕاستیدا ناوە دروستەكەى (جەواد مالیكیە) بەڵام لەترسى میسرییەكان ناوەكەى خۆى گۆڕى بۆ نورى مالیكى لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا كە بۆ وەڵامدانەوەى تاریق هاشمى سازیكردبوو خۆى پێنەگیرا و شەكرێكى زل و قەبەى شكاند و خۆى كرد بەخاوەنى هەموو خاكى عێراق و لەئێستادا كەدەگوترێت توركیا پشتگیرى لەهاشمى دەكات ئەویش خۆى پێنەگیرا و سیاسەتێكى سوك و دوور لەئەخلاقى خستە سەر شاشە بۆ سەرنج ڕاكێشانى توركیا لەدواى ناوهێنانى موجاهیدینى خەڵق ناوى پەكەكە و پەژاكى هێنا ئەوەش ئەوەمان بیردەخاتەوە كەجارێكى تر بڵێین پەكەكە و پەژاك كوردن و مالیكى شەكرت شكاند لەبەرئەوە جارێكى تر پێویستە كەناوى ئەم دوو پارتە كوردیەت هێنا ژیرانە قسە بكەیت چونكە مێژوو چارەنوسێكى ڕەشت ڕووبەڕوو دەكاتەوە و هەمان چارەنووسى تاریق هاشمیت دەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست