ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن یان شکستی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1762 بینراوە
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ساڵی په‌رله‌مانی کوردستان، به هه‌موو پێوه‌ره‌کان، هه‌ڵبژاردنێکی نه‌وعی له شێوه‌ی کاڵ بونه‌وه یان تۆخبوونی ڕه‌نگی سیاسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له خۆ ده‌گرێت. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لیستی نه‌وشیروان موسته‌فا و چوار حزبه‌که(یان دوو حیزبه ئیسلامییه‌که) که وا پێده‌چێت قورسایی خۆیانیان هه‌بێت له چاو لیسته سه‌ربه‌خۆکانی تردا زۆر زیاتر و کاریگه‌رتر بن. به‌ڵام ئه‌و مانا شاراوانه‌ی له پشت شکست و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م لیستانه‌وه‌ن، به‌تایبه‌تی تر لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان که گره‌وی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت، چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکی نهێنی له خۆیان ده‌گرن که پێوستی به هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردن هه‌یه. له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ک یه‌کێک له گۆڤاره‌کان کردبووی به مانشێت(نه‌وشیروان ده‌یگۆڕێ یان ده‌دۆڕێ) به‌ده‌ر نییه، واتا نه‌وشیروان، به دروستکردنی لیست یان سه‌رده‌که‌وێت و کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌ی سیاسی تازه و نامۆ به کوردستان دێنێته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی کوردستانه‌وه، یان ده‌یدۆڕێنێت و مه‌رگی ژیانی سیاسی خۆی ده‌بینێت و هه‌موو ئه‌و هاتو هاواره‌ی ده‌کران ده‌بنه بڵقی سه‌رئاو.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ(لێره‌دا سه‌که‌وتن مه‌به‌ست چه‌ندایه‌تی و ژماره‌ی کورسییه‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مان نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست هاتنه ناوه‌وه‌ی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروانه بۆ په‌رله‌مان، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک کورسی په‌رله‌مانیش بێت) و لیسته‌که‌ی بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌قه‌د په‌نجه‌کانی ده‌ستێکیش کورسی په‌رله‌مانی بێت، ئه‌وا تێزێکی سیاسی ئیزافه ده‌بێته سه‌رکۆی گشتی گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به گشتی، ناڕاسته‌وخۆ به چرپه به‌گوێی سیاسیه‌کاندا ده‌چرپێنێت، ئه‌گه‌ری ناڕازیبون و یاخی بون، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌و حزبه‌ی که وه‌ک مناڵی خۆتان به‌خێوتان کرد، به‌ڵام کاتێک ئه‌م مناڵه لاساری کرد، ئه‌وا خه‌ڵک له ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ دروست کردنی کۆرپه‌یه‌کی تر، که له‌سه‌ر سفره‌ی خوانی سیاسی پاروتان له‌گاڵا بگلێنێت.
ئه‌گه‌ری سه‌که‌وتنی لیستی نه‌وشیروان مژده‌یه‌کیش ده‌دات به خه‌ڵکی ناڕازی له سیسته‌م، به مانا
دورکهاییمیه‌که‌ی1 سیسته‌م وه‌ک هه‌ر یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دامه‌زراوه‌یی، ئه‌گه‌ری ناڕازی بون که‌مێک کاتی ده‌وێت تاوه‌کو خه‌ڵک و هاووڵاتی ئاسایی بتوانن له ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه، که‌سێک یا لیستێک خه‌ڵات بکه‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه تۆڵه‌ی لێبکه‌نه‌وه به‌وه‌ی ده‌نگی نه‌ده‌نێ.
ئاماژه‌یه‌کی تری سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروان، که ئه‌گه‌رێکی زۆری هه‌یه له‌چاو هه‌موو لیسته سه‌ربه‌خۆکانی تردا، ئه‌وه‌یه، که سیاسییه‌کانی ووڵاتی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو سیاسیه‌کانی وولاتانی دیموکراتی، له دڵه ڕاوکێ و ناسه‌قامگیری داهاتووی سیاسیاندا بژین، به مانایه‌کی تر، ئیتر هیچ هێزێک و لایه‌نێک توانای دڵنیابوونی نامێنێت له داهاتووی سیاسی خۆی، چونکه ده‌شێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌نگی به‌مان داوه، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگی خۆیان بده‌ن به لایه‌نێکی تر، ئه‌مه‌ش بۆخۆی کامڵتریین و ته‌ندروسترین پێناسه‌ی دیمۆکراتی له خۆ ده‌گرێت وه‌کTger Seidenfaden ی ،سه‌ر نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی پۆلیتیکن و ڕۆشنبیری دانیمارکی ده‌ڵێت"دڵنیایی دیموکراتی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک په‌یوه‌سته به دڵنیانه‌بوونی کاراکته‌ره سیاسییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه له داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیا‌ن".
ئه‌گه‌ری دۆڕانی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان، به‌هه‌مان شێوه‌ی بردنه‌وه‌ی، کۆمه‌ڵێک ئاماژه و ده‌لاله‌تی سیاسی شاراوه له خۆ ده‌گرێت، که ده‌کرێت تێیڕامانی له‌سه‌ر بکرێت. بێگومان له‌گه‌ڵ شکستهێنانی لیستی نه‌وشیروان، مه‌رگی سیاسی نه‌وشیروان موسته‌فاش ڕاده‌گه‌یه‌نرێت وه مه‌رگی سیاسی نه‌وشیروانیش، چاوسورکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسیش ده‌بێت بۆ هه‌ر سیاسییه‌کی تری یاخی له هه‌موو لایه‌نه‌کان و حزبه‌کان، که ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت به پێچه‌وانه‌ی حزب و ته‌وژمه‌وه مه‌له بکه‌ن، ئه‌وا نقوم ده‌بن و که‌سیش ده‌ستتان بۆ درێژ ناکات تا ڕزگارتان کات، به‌دیو‌ێکی تردا ناڕازی بون و هاتنه ده‌ره‌وه له حزب واتای مه‌رگی ژیانی سیاسی.
له‌سه‌ر ئاستی کۆی گشتی فه‌زای سیاسی کوردستانیش، شکستهێنانی لیستی نه‌وشیروان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی کوردستاندا، له‌ده‌ستدانی فرسه‌تێکه، که‌ڕه‌نگه لانیکه‌م دوو ده‌یه‌ی تر ڕێکنه‌که‌وێته‌وه، چونکه له ئێستادا هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کان له‌بارن بۆ له‌دایکبونی لیستێکی نوێ، هه‌ر له بێزاری خه‌ڵک و پیربوونی سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، پیر بوون به مانا مه‌جازییه‌که‌ی نه‌ک به مانای ته‌مه‌نی که‌سه‌کان، که کار گه‌یشتۆته ئاستێک که ئه‌م سه‌ڵاته‌ی ئێستا ئه‌داکه‌ی له ئاست پێویستییه‌کانی خه‌ڵکدا نییه، به بنبه‌ستگه‌یشتووه و گێژاوی کێشه‌گه‌لێک دا ده‌خولێته‌وه، که ده‌شێت پێویستی به کات، کارنامه، ستراتیژ و سیاسی حه‌کیم هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنیان، هه‌ر له کێشه‌ی ناوخۆ ی کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا، تا سه‌رئاستی عێراق و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، تا ده‌گاته سه‌ر ئاستی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ چوارده‌ورو زلهێزه‌کاندا .
به دیوه فه‌لسه‌فییه‌که‌شیدا مه‌رگی ئه‌م فرسه‌ته و نوشوستهێنانی وه‌ک له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا فرسه‌ت/ده‌رفه‌ت له‌کاتێکی زه‌مه‌نی دیاریکراودا دێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌قۆزرێته‌وه، نه‌ک هه‌ر شکست، به‌ڵکو ئاسه‌واری زۆر خراپ به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌ر له مۆنۆپۆڵکردنی سیاسی به ته‌واوی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، تاده‌گاته بێمنه‌تبوون وپشتکردنه جه‌ماوه‌ر، چونکه "دڵنیابونی سیاسییه‌کان له ئه‌ینده‌ی سیاسی‌یان" ده‌بێته مسۆگه‌ربونی هه‌تاهه‌تایی.
[email protected]- دانیمارک
[1] دورکهایم پێی وایه سیته‌م به هه‌موو یه‌که‌یه‌ک ده‌وترێت، که خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی دوان و به‌ره‌وسه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر بوارێک و له‌هه‌وو ساته‌کان و له‌سه‌ر مسته‌وای هه‌موو ئاسته‌کاند