بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


لە کۆشکی سپییەوە دەنگ بەسەر خۆیی کوردوستان نادەم

Monday, 28/07/2014, 12:00


لە کۆشکی سپییەوە دەنگ بەسەر بەخۆیی کوردوستان دەدەم! (سایتی سبەی). ئەورستەیە هەڵوێستی سیاسی سایتی فەرمی کۆشکی سپی ئامریکایە کە لە رێگای پڕکردنەوەی فۆڕم لەسەر ئەو سایتە ئەومان پێدەڵێ کە ئەگەر رێژەی دەنگدەران بگاتە ١٠٠هەزار کەس جەنابی / ئۆباما / فرمێسکەکانی بۆ کورد دڵۆپ دڵۆپ دێتە خوارێ وخودای نەخواستە پشتیوانی لەو ڕاپرسییە دەکا ولە رێگای پۆستی،، ئێکسپرێس،، نامەی رزگاری یاسەربەخۆیی،، نەتەوەی کورد دەداتە دەست شنەبا تا بگاتە دەست کاک مەسعودو ئەویش بڵێ: نەمگوت دەوڵەتی کوردی رادەگەیەنم!؟.
بێ گومان مێژووی هەر نەتەوەیەک بە پێی هەڵکەوتەی جەغڕافیایی ودابونەریتو زمان وکولتور.....ی ئەو نەتەوەیە تا رادەیەک جیاوازی هەیە لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە. بەڵام لە ناوهەمبانەی مێژوودا گەلێک رووداوهەن کە وەکی ئاڵۆگۆڕی سەرەکی وبنەڕەتی دێنە ئەژمارودەبنە خاڵی مەزنی دیرۆکی لە ناو گشت نەتەوەکاندا.ئەو رووداوانەش دەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری نەتەوەیی وهوشیاریی نەتەوەیی کە ئەو دوو بابەتە گرینگە لە هیچ نەتەوەیەکی دیکە بە ،،قەرز،، وەرناگیرێ بەو واتایەکە دەڵێن، نان ئەو نانەیە کەلەخوانە.
لەسەردەمی دونیا ی دەستپێکی هەزارەی سێدا هیچ هێزو دەسەڵاتێک ونەتەوەیەک قازانج وبەرژەوەندی وڵات وخاکی خۆی بۆ کەس ناکاتە قوربانی بۆ بەرژەوەندی کەسانی دی.سەدەی رابووردوو دوو رێگوزەری مێژوویی خۆیان گەیاندۆتە ئاستی سەربەخۆیی وئاستی رزگاریی نەتەوەیی وئابوری.تاقمێک لە وڵاتان دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بەرەو پێشکەوتن هنگاویان ناوە بە پێی توانای سیاسی بەرژەوەندی باڵانسی پەیوەندیان لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی دوو ونزیک راگرتووە ولە ناو خۆی وڵاتیش خەریکی چاسازی بون بۆ نمونە ئاماژە بە دوو وڵاتی ژاپۆن وکۆریای باشور دەکەم.
تاقمێکی دیکە لە وڵاتانن کە دوای سەت ساڵی رابوردوو بە ،،رواڵەت،، سەربەخۆو رزگارن؟ دەسەڵاتی ئەو وڵاتانە پێیان وایە سیستمێکی هەڵبژاردەی خەڵکی خۆیانن لە حاڵێکدا قەت بە بێ ئیزنی زلهێزەکان نەیانتوانیوە هەنگاوێک بەرەو پێش هەڵگرن. تەنانەت ئەگەر پەیوەندی سیاسیشیان لە گەڵ هەندەران هەبووبێ تەنیا بۆ پاراستنی سیستمی دیکتاتۆڕی خۆیان وسەرکوت کردنی خەڵکی خۆیان بووە وپارێزەری سیاسەتو ئابوری ئەربابەکانیان دابین کردووە ئەگەر بخوازم نمونە بێنمەوە دەتوانم وڵاتانی عەڕەبی ناو بێنم کە بۆ دەرمانی چاوهێشە نە ئازادیان تێدایە نە خەڵک ژیانێکی ئەوتۆ هەیە هیچ بەرپرسێکیش بە بێ ئیزنی ئامریکا بڕیار نادا.
رێچار بۆ کێشەی سیاسی کورد وهەڵوێستی سیاسی ئامریکا لە حاند دۆزی کورد دوو لایەنی هەیە. لایەنێک دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەکانی سەرکردەی کوردو سەرهەڵدانەکانی کورد کە لێواولێون لە رووپەڕی شاراوە ونەهێنی لەسەر چێ کردنی پیلانی نێونەتەوەیی بۆ کورد. لایەنەکەی دیکەش بە رۆژی رووناک بەسەریان هێناوی بە بێ ئەوەی شەڕممان لێ بکەن دەگەڕێتەوە سەر ئەو رووداوانەی کە لە هەموو بەشەکانی وڵات لە ساڵی ١٩٢٤ بەو لاوە پیلان لەسەر پیلان بەسەریان هێناوین . بەو واتایە شۆڕشی کوردیان گەیاندۆتە ئاستێک تا ببینە مەترسی بۆ لایەنی دژبەری خۆیان. بەڵام کاتێک گەیشتونە خاڵی سیاسی هاوبەش لە ماوەیەکی کورتدا بە سازانێکی چەپەڵ کوردیان وەپشتگوێ خۆیان داوە تووشی نەهامەتیان کردوین نمونەی هەری زیندوش ساڵی ١٩٧٥ وشۆڕشی مەڕحومی بارزانی.(ئێستێش بۆم دەرنەکەوت بۆچی ئەو شۆڕشە مەزنە چوار ژن تێێدا بەشدار نەبون!!) کە دیتمان چییان بەسەر هێناین.
لە دەستپێکی دروست بونی دەوڵەتی ئامریکا لەسەر سەرکوتو کوشتو کوشتار بۆنیاد نراوە. ئەو کاتەی کە خاوەنی سەرەکی ئەو خاکە ،، سوورپێستەکان،، بون دیتمان چۆن هێدی هێدی نانی رۆژانەیان لێ بڕین بە فێلی سیاسی هەم کوشتاری بە کۆمەڵیان ئەنجام دا هەم باوەڕێکیان بۆ دروستکردن کە پێیان دەگوتن : سور پێستی چاک ئەو سورپێستەیە کە مردووە!. لەو سەردەمەشدا هەمان سیاسەتە بەڵام بە شێوەیەکی مۆدڕنتر کە دەڵێن: کوردی چاک ئەو کوردەیە کە دۆستی بەرژەوەندی ئامریکابێ!؟ ئاغای ئۆباما لە کۆشکی سپی قاومان لێ دەکا ودەرگای سەربەخۆیی کوردوستانمان لە رێگای راپرسی لەکۆشکی سپی بۆ دەخوازێ و کاک مەسعودمان بە تۆبزی بۆ دەکاتە پاڵەوانی نەتەوەیی! و ئەوی پێ لەکەس باشتر نییە کە بیکاتە شا لەسەرمان.لەحاڵێدا لە باکوری وڵات ورۆژهەڵاتی وڵات لە رۆژئاوا لە لیستەی ترۆرمان دادەنێ؟!(هەر چەند ئەو لیستە لەلای من بایی فلسێکە) ودەڵێی لەو شوێنانە ئیمامی مەهدی سەری وەدەرناوەو گورگ ومەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە.
ئەوە پاشبەندی ئەو سیاسەتەیە کە تەنیا لە فکری پڕ کردنی گیرفانی لوتکەی سەرمایەداریی مۆدڕنیتەیە کە پێی دەگوترێ ئیمپڕیالیزمی ناو نەتەوەیی.لەوەش بترازێ نەتەوەیەک کە بخوازێ ئازادو سەربەخۆ بژی بۆ دەبێ لە کۆشکی سپی یا سور بڕیاری بە دەرکەن.؟ تۆ بڵێی کور سەردەمی شێخ مەحمودو قەڵای دمدمو، کۆماری کوردوستان و شۆڕشی بارزانی و بەدیل گرتنی ئاپۆو ترۆری سەرکردەی کوردو یەخسیرکردنی حیزبەکان رۆژهەڵاتی وڵات لە کەمپەکانی کۆی وزڕەگوێزیان لە بیر چوبێتەوە؟ هێچ کوردێک حاشا لە پەیوەندی ودیپڵۆماسی وئاشتی وبرایەتی گەڵانی پێ ناخۆش نییە.بەڵام کۆمەڵگای کورد دەبێ هوشیار بێ بزانێ کۆماڵگایەکی مەزنتر هەیە کە پێی دەڵێن : کۆماڵگای جیهانی ونەتەوەیەکگرتەوەکان. کە دەبێ رێز لە بڕیارو چارەنوسی کورد بدەن. ئاغای ئۆباماو پێنتاگۆن بە تاسکڵاوی شەرعی وسیاسی هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی دەکەن ئەو کڵاوەش لەسەر کورد دەنێن دەنا سەر بەخۆیی بەبێ ٣٥میلیون کورد ڕەوایی نییە. تەنیا بنە ماڵەی عەشیرەی بارزان ناتوانن گەمە بە هەستی پارچەکانی دیکەی وڵات بکەن وببنە کەواسوری بەر لەشکری بیانی.ئامریکا لە نزیک ٦٠ وڵات (لەوانەیە زیاتریش بێ) بنکەو بارەگای نیزامی هەیە ، پرسی بەکام یەک لەو نەتەوانە کردوە کە ئیزنی بدەن سەرباز چەکی قورس دابەزێنی! سەربەخۆیی ئارەزووی هەموو تاکێکی کوردە بەڵام:ئەوەی کە مێژوودا بەسەرمان دێ لە ئێمەیە کە دژی ئێمەیە
با بۆخۆمان بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆمان بدەین هیچ دەوڵەتو هیچ کۆشکێک چارەنوسی کورد ناخاتە سیاسەتی رۆژانەی خۆی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە