كۆنگرەى نشتیمانى لاوانى عێراق لە نێوان هەژموونى شیعەو تێروانینى لاواندا
Wednesday, 22/02/2012, 12:00
لەرۆژانى 16بۆ18\2\2012 لە شارى بەغداد كۆنگرەى نشتیمانى لاوانى عێراق سازكرا كە ئامادەكارییەكەى لەلایەن لیژنەیەكەوە بوو كە (850) كەس فۆرمیان پڕكردەوە تەنها(350) كەس قبوڵكرا ئەم كۆنگرەیە لەماوەى دوو رۆژدا كۆمەڵێك تەوەرى دانا بوو كارى لەسەر بكات وەك (سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى) لەگەڵ ئەوەى كۆنگرە لەدەست پێكدا هەژمونى سیاسى شیعى پێوەدیاربوو كە مەبەستى سەرەكیان كۆمەڵە ئامانجێكى دیاریكراوبوو ئەویش سەرۆكى لیژنەى سەرپەرشتیاران كەسێكى شیعەى لەسەر لیستى جەعفەرى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى بەغداد, لەتەوەرەى سیاسى لە ئەنجامى گفتوگۆى نێوان لاواندا تێروانینى حزبى زاڵ بوو بەسەر كێشەكان وململانێ سیاسیەكان ئەوەى گرنگ بوو ئەم كۆنگرەیە ئامادەكردنى ڕاپۆرتى لاوان بوو بۆ كۆنگرەى نشتیمانى سیاسى عێراقى كە لەئایندەیەكى نزیكدا دەكرێت لەكاتى دەست پێكدا گرفتەكان دەركەووتن ئەویش بەهۆى كۆنترۆڵكردنى شیعەكان بەسەر لیژنەى سەرپەرشتى بەبێ ئەوەى لەناو كۆنگرە دەنگیان پێ بدەن لەكاتى گفتوگو تێروانیەكان زۆرترین ناكۆكى و گرفت لەسەر كێشەى تارق هاشمى و جێگرى سەرەوك وەزیرانى عێراق بوو هەروەها گرفتى مادەى 140 و یاساى نەوت وغاز ئەوەى بەلاى ئێمەى گەنجانى كوردانەوە سەیر و لەنگ بوو گەنجان لەجیاتى ئەوەى باس لە كێشەكانى لاوان و گرفتى بێكارى و نەبوونى ئاستى زانستى بەرز لە زانكۆكان و دەست وەردانى حزبى لە ناوەندەكانى خوێندن بكەن بەڵام لاوان خۆیان لەم مەسەلە گرنگانە نەدا ئەوەندە پەیامى سەركردە حزبیەكانیان هێنا بۆ ئەوەى لەوەى پێشكەشى بكەن و بیكەن بریار و راسپاردە لەرۆژى دووەم و رۆژى كۆتا لەكاتى مەراسمى بەرێوەچوونى كۆنگرە لە هۆڵى رەشید لە ئۆتیلى رەشیدى شارى بەغداد ابراهیم جەعفەرى هات ووتارى سەرۆكى لیستى نشتیمانى عێراقى خوێندەوە لەو ووتارەدا جەعفەر گرنگى بە هەڵبژاردن و زۆرینە وكەمیندا بەپێ قسەكانى ئەو داواى دیموكراتى زۆرینەى دەكرد كە دەسەڵاتى سیاسى وئیدارى لەووڵات بگرێتە دەست وەك هەر لیستێك لە هەڵبژاردن زۆرینەى هێنا ئەو ببێتە خاوەن حكومەت لەكاتێكدا ووڵات بەپێ فیدراڵێتى تەوافقى دەچێت بەرێوە كە مافى نەتەوە وقەوارە سیاسیەكانى ترى تێدا پارێزاراوە, هەروەها لەدواى رۆیشتنى جەعفەرى لیژنەى سەرپرشتیار بەبێ ئەوەى دەنگدان لەسەر راسپاردەكان بكەن و ئێمە بزانین چى تێدایە وویستیان بیخوێننەوە بەڵام لەلایەن حسین نەجار سكرتێرى یەكێتى قوتابیانى گشتى لەكۆمارى عێراق رێگرى لیكرا هەرلەوكاتەدا ئەوان رێگریان لە ناوبراو كرد بۆ ئەوەى قسەبكات ئێمەى لاوانى كورد هەستاینەوە نەمانهێشت راسپاردەكان بچێت بەرێوە دواتر نوێنەرانى قوتابیانى گشتى لەگەڵمان بوون كۆنگرە تێكچوو لەوكاتەدا لاوانى شیعەى پەلامارى حسین نەجاریان دا بۆ ئەوەى لیدن كە گوایە ئەو كێشەكانى دروست كردووە, گەنجانى كوردى بەشداربوو پاڵپشت وپشتیوانى ناوبراویان كرد, یەكێك لەوخاڵانە كەتێدابوو كێشەى تارق هاشمى و جێگرەكەى بوو بۆیە لاوان دەیانووت ناكرێت كێشەى سیاسى وحزبایەتى تێكەڵ بە كێشەى گەنجان بكرێت ئەوە پەیوەندى بەسەركردە سیاسیەكانەوە هەیە, بۆیە لەدواى تێكچوونى كۆنگرەى وبڵاوەبوونەوەى لاوان ئێوارەى هەمان رۆژ لە ئۆتیڵ بورج السلام لەشارى بەغداد كۆبونەوەیەك كرا بۆ رێكەوتن لەسەر گرفتەكان دواتر سەرجەم لاوان بەشداریان كردو ئەوەى پەیوەندى بەكێشەى كەسى وسیاسیەوە هەبوو لابرا و كێشە نەتەوەیەكانى كوردیش داواكرا بە پێ دەستور ومادەكانى چارەسەبكرێت, بەداخەوە ئەوەى لاوان دەبوایە گرنگیان پێبدایە لەم كۆنگرەیدا كیشەى ئابورى و رۆشنبیرى و كۆمەڵایەتى ئەم ووڵاتەیە كە تاوەكو ئێستا گەنجان بەدەستیەوە دەناڵێنن, بەڵام ئەوەى چاوەرواننەكرا ئەوە بوو زۆربەكەمى لاوان بەشدارى ئەو ۆرشانەیان دەكرد و خۆیان لە بوارى سیاسى دەدا لەم بوارەشدا تەنها ململانێ كانیان بەبەرژەوەندى حزبى دەبرد نەك بەرژەوەندى گشتى و پارستنى گیانى گەنجان و هاووڵاتیانى عێراق كەرۆژانە دەیان لاو لەناوشارى بەغداد باقى شارەكانى ترى عێراق بە كارى تیرۆریستى دەكوژرێن بەشێكى زۆریشیان كۆچیان كردوە بۆ شارەكانى ترى كوردستان ویان لەدەرەوەن تاوەكو ئێستا نەهاتونەتەوە, ئەوەى دەبوایە كۆنگرە جەختى لەسەر بكاتەوە چۆنێتى پلانى دارێژراو بوو بۆ چارەسەرەكانى لاوان ووەزعى سیاسى بەجۆرێك دوور بێت لە توندوتیژى نەتەوەى وتائیفى بەڵام بەداخەوە پێچەوانەوە كاردەكراو و رۆحێتى هاوكارى و پێكەوەى تێدا لاوازبوو, بەڵام دەكرێت بڵێن هەنگاوێكى باشە بۆ ئەوەى لاوان زیاتر گفتوگۆ بكەن و لەیەك تێبگەن لەئەنجامدا ووڵات لەتوندوتیژى دور بخەنەوە, ببنە هۆكارێك بۆ بنیانانەى عێراق.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست