ئه وسه رۆکانه ی که هه رگیز تێرنابن
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
1431 بینراوە
هه رله سه ره تای درووست بوونی ژیان له سه ر خڕۆکه ی زه وی، مرۆڤ له هه وڵ و کۆشش دا بووه بۆ ده ست که وتن و دۆزینه وه ی ژینه گه یه کی وه ها که بتوانی ژیان و گوزه رانی خۆی تێدا بهێنێته دی.
باشترین خاک و خۆڵ که خودا کردویه به چاره نووسی کورد دیاره کوردستان بووه. وه باشترین و لێهاتوترین گه ل که به که ڵکی ئه و خاکه بێت کورده. هه رله به ر ئه مه شه که مێژووی کورد بۆ کۆنترین سه رده مانی زوو ده گه ڕێته وه. دیاره به ڵگه و نموونه ی ته واو به ده سته وه یه بۆ سه لماندنی ئه م ڕاستی یه. به ڵام زۆر به داخه وه هه ر له دێر زه مانه وه خۆفرۆشان و کلک له سه رشان له ناو کورداندا هه بووه؛ بۆ نمونه ڕووخانی فه رمان ڕه وایی ماد له ئه نجامی هه ڵگه ڕانه وه و خۆفرۆشتنی چه ند سه رۆک و کورد فرۆشێک بوو به ئیمپریاتۆری فارسی ئه وکاته. ئه مه ش بووه هۆی له به ر یه ک هه ڵته کاندن و ڕووخانی فه رمان ڕه وایی کورد ی ئه وکاته که بۆ نزیکه ی 300 ساڵ بوو فه رمان ڕه وایی ده کرد. ئه مه ش وای کرد که جه نگێکی گه وره و مه زن له نێوان فارس وڕۆمه کاندا درووست ببێ، که ئه وانیش کوردستانیان کردبووه کێڵگه ی شه ڕه کانیان. ئه نجامه که شی کوژرانی به هه زاران و ملیۆنان کوردی بێ چاره و ده ربه ده ربوون و لێتێک چوونی ما ڵ و حاڵیان، و درووست بوونی گۆڕستانانی وا که ژماره یان له ده هه زار گۆڕ زیاتره. بۆ سه لماندنی ئه مه ش ده توانی سه ردانی گۆڕستانه کانی لای باڵه کایه تی بکه ی به تایبه تی دۆڵی باڵه ییان و قه سرێ و واڵزێ و ..... هۆیه که شی که ئه م شه ڕانه یان له کوردستاندا کردووه ، چونکه کوردستان ناوچه یه کی شاخاوی و سه خت بووه و هه روه ها جێگه ی به رگری و حه شارگه یه کی باشیش بووه.....
به هه رحاڵ/ پاش تێپه ڕینی زه مه نێکی زۆرو له ناوچوونی هه زاره هاو ئاواره بوونی ملیۆنان کورد له خاکه که یان، ئه مڕۆ که وتوینه به رده ستی ده سته یه کی وا که هه رگیز نه له سه رۆک ده چن و ، وه نه تایبه تمه ندی سه رکره ییان پێوه دیاره، ته نانه ت له کۆمه ڵێک دزو سیپاڵ خۆرده چن ،هه روه کو ئه وکۆمه ڵه ی که بوونه هۆی ڕووخاندنی فه رمان ڕه وایی ماد. ده ستیان گرتووه به سه ر سامان و شه ڕه فی کورددا، هیچ شتێک نه ماوه نه ی که ن........... هه موو هه وڵ وکۆششێکیان بۆ پڕکردن و قه ڵه وکردنی خۆیانه، نه مان زانی ڕۆژێک له ڕۆژان بڵێن سه رکرده کانمان برسیانه و نانیان نیه ده رخواردی ماڵ و منداڵیان بده ن.. یان ڕۆژێک یه کێکیان ببینرێ که له گه ڵ میلله ته کی به ڕۆژوو بووبێ و به ربانگی کردبێته وه ، بۆ چما ده توانن چرکه یه ک به بێ خواردن و خواردنه وه بژین،، سه رۆکایه تی ئاوا نه بێ ناکرێ...بۆ کێ توانای هه یه بپرسێ که مووچه ی سه رۆک و سه رکرده کانمان چه نده ؟ هه موو منداڵێکی ئه مه ریکی ده زانی که مووچه ی سه رۆک ئۆباما چه نده و ساڵی نزیکه ی 400$هه زار دۆلار وه رده گرێ.... سه رۆکه کانمان گه ربۆیان بکرێ ئێمه ش ده فرۆشن بۆ به رژه وه ندی گه نیووی خۆیان.. ئه وانه که نگێ بیریان له برسی و تینووی ئه م میلله ته قوڕبه سه ره کردۆته وه، که نگێ ڕۆژێک له ڕۆژان به شداری شین و برسیه تی و که مده رامه تی ئه م میلله ته یان کردووه،،نازانم چۆن ئه وانه خۆیان به سه رۆک و ده سه ڵاتدار ده زانن. ڕه خنه له جێنیشینی موسڵمانان عمری کوڕی خه تتاب ده گرن، به ڵام به داخه وه ، هه رگیز عمریان نه ناسیوه، خۆ عمر کاتێ گرانی هاته سه ر گه له که ی پشتێنی ده به ست بۆ ئه وه ی خۆی به رامبه ر به برسییه تی ڕابگرێ، سه رده مێک ڕۆنی نه خوارد چونکه زۆربه ی دانیشتوانی ووڵاته که ی ڕۆن نه بوو به کار ی بهێنن. ئایاسه رکرده کانمان کامیان ئه م غیره ته و ئاماده یی یه ی تێدایه؟ خۆ نه ک هه رخواردن و خواردنه وه، بگره شه ڕه فی میلله ته که شیان برد.هه موو شتێکیان فرۆشت،ته نانه ت ناموسی خۆشیان، چونکه ئه گه ر سه رکره سه رکرده بێت، ده بێت ناموسی خه ڵک و به رده سته کانی به هی خۆی بزانێ. سه رۆکه کانمان خاوه نی هه زاره ها زینان، خاوه نی هه زاره ها به ناحه ق کوژراوون. ... سه رۆک هه یه ته نانه ت له ژنی حیمایه کانیشیان ڕاناوه ستن!! به ڕاستی سه رکره ئاوا ده بێ. نازانم بۆ شه رم نایان گرێ، بۆ ئابڕویان ناچێ، خۆ هیچ نه ماوه پێیان نه کرێ، ته نانه ت به رگی ژنانیشیان له به ر کرا، سه مایان پێکرا، ڕووت کرانه وه ، که ی به خۆیان دا ده چنه وه؟ که ی تێر ده بن ؟ که ی پڕده بن؟ که ی....؟ ئه مه و هه زارها که ی تر... کامه یان ئه وغیره ت و ده ماره ی تێدایه که بتوانێ بۆ یه ک خوله ک بچێته بازاڕو پاسه وانی له گه ڵدا نه بێت؟ ئائه مه یه نیشانه ی دادگه ری و فه رمان ڕه وایی؟ خۆ عمر هه رگیز پاسه وانی نه بووه.. وه نه خانوو و ڤێڵاکه شی له هی خه ڵکی جیاواز بووه؟ به ڕاستی ئێوه ش عمری کوردن.. ده ک عه مرتان نه مێنێ بۆ خۆتان و فه رمان ڕه واییتان، هه ی شێرانی کوردستان و له ڕێوی که متری ووڵاتان....
هیوادارم که وویژدانتان بجوڵێ، کێ باجی ئه وهه موو تاوانانه ده دا؟ کێ به رپرسیاره له وبه ره ڵڵایی و کاکی به کاکیه؟ ده ک ببن به تنۆکێک ئاو و زه ویش نه تان مژێ...به هه زاره ها که سی فه رمانده و سه رکرده و پیاوی ڕۆژی ته نگانه تان به کوشتدا ... له پێناو چی دا؟ شه رت بێ شه رتی پیاوه تی تۆڵه ی ئه وانه تان لێ بستێنین.... به شیشی سورکراوه چاوه کانتان هه ڵکۆڵین،، چۆن ده بێ هه رئاوا به سه رتانه وه بڕوا؟ خه یاڵتان خاوه..... په یمان بێت شۆڕشێکتان لێ به رپابکه ین که کونه مشکتان لێ بکه ین به قه یسه ری.. له هه رشوێنێکی سه رئه م زه مینه بن تۆڵه ی خۆمان ده که ینه وه.. بۆ هه رده بێ خاوه ن شه هیدان و لێ قه وماوان له ده رده سه ری دابن؟
خۆ چما ئێوه له سه ددام و عوده ی و قوسه ی و سه رانی تر ڕژێمی له گۆڕنراو به ده سه ڵاتترنین.
وه دڵنیاتان ده که مه وه که شۆڕشی تۆڵه به ڕێوه یه........شۆڕشی ئازادی کوردستان له ده ست گه نده ڵی ئیداری و گه نده ڵی بنه ماڵه یی....
به ریتانیا.