د. که‌مال میراوده‌لی سه‌ردانی به‌رێز جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا ده‌کات
Thursday, 14/04/2011, 12:00
له ئێواره‌ی رۆژی 13 ی نیسانی 2011 د. که‌مال میراوده‌لی سه‌ردانی به‌رێز کاک جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغای کرد‌و به گه‌رمی له لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. د. که‌مال سوپاس و شانازی خۆی به بوونی که‌سێکی به‌رزو به‌رێزو پیرۆزی وه‌ک کاک جه‌لال ده‌ربڕی و روونی کرده‌وه که ئه‌وه شانازییه بۆ سلێمانی و بۆ خه‌لکی ئه‌م شاره شارستانیی و کۆڵنه‌ده‌ره که له ناو ئه‌و هه‌موو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی و دزیی و داگیرکاری حیزبییدا کاک جه‌مال وه‌ک داربه‌روویه‌کی بالابلندی خۆراگر‌و سه‌ربه‌رزو به به‌رو به سێبه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و میراتی کوردایه‌تی ره‌سه‌نی بابانییه‌کانی پاراستووه و بۆته نموونه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانی و به‌رێوه‌به‌رێکی نموونه‌یی ده‌سپاک و دلپاک و رۆحپاکی سه‌رده‌م بۆ خه‌باتی پرۆفێشنال و یاسایی دژی گه‌نده‌ڵی و دزی ملک و سامانی گه‌ل.
له ژیر سه‌رکردایه‌تی به توانا‌و پرۆفێسنال و پاک و بێگه‌ردی کاک جه‌لال دا دیوانی چاودێری دارایی له سڵێمانی بوو به ده‌زگایه‌کی کارامه‌و لێهاتووی ئیشکه‌رو به به‌رو کاریگه‌ر و خاوه‌نی 21 ده‌سته‌ی چاودێری یه که وردبینی دارایی له ده‌زگاکانی حکومه‌تدا ده‌کات و تا 31/12/ 2011که کاک جه‌لال ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه 2390 راپۆرتی زۆر وردی له سه‌ر هه‌موو دامه‌ده‌زگاگاکانی حکومه‌ت و رێکخراوه‌کان به‌رهه‌مهێناوهw به ده‌یان ملێۆن دۆلاری بۆ حکومه‌ت گێراوه‌ته‌وه.
کاک جه‌لال روونی کرده‌وه که هه‌رچی هه‌یه‌تی به‌خشیوێتی بۆ کاری خێرخوازی و ته‌نانه‌ت خانووه‌که‌شی دوای خۆی بۆ خه‌سته‌خانه ته‌رخان کردووه‌و خاوه‌نی هیچ سامانیکی تر‌و بستێک زه‌وی نییه. هۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌شی روون کرده‌وه که هه‌ستی کردووه جیسمێکی غه‌ریبه له ناو ئه‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه‌داو له جیاتی گرتن و موحاسه‌به‌کردن و سزادانی گه‌نده‌لکاران، گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌کان پاداشتیان دراوه‌ته‌وه‌و پله‌و پایه‌و ده‌سه‌لاتو بواری دزی زیاتریان بۆ ره‌خسێندراوه. له نامه‌ی وازهینانه‌که‌شیدا به ئاشکرا ده‌ری بڕیوه که ئه‌و گه‌نده‌ڵییه 'ته‌شه‌نه ده‌کا بۆ سه‌رتاپای حکومه‌ت و بۆ بازاڕ‌و کێڵگه‌کانیش و ئه‌نجام سه‌ری حیزب و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌خوات'.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست