کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ژماره‌يه‌ك پارێزه‌ر هه‌ڵوێست دژی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحه‌يه‌ی داره‌توو وەردەگرن

Sunday, 26/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ی هه‌ولێر
ڕاپۆرته‌ هه‌واڵ
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ناحيه‌ی داره‌تووه‌و، بۆ جاری دووه‌هه‌م ژماريه‌ك پارێزه‌رو كارمه‌ندان هه‌ڵويست دژی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحيه‌ی داره‌توو(سه‌ربه‌ستی حاكم تۆفيق) ده‌رده‌برن ،چونكه‌ سه‌رجه‌م ده‌سته‌لاَته‌كانی ته‌سليم به‌ (خاتوو ماردين) كردووه‌ كه‌ كارمه‌ندێكی كارگێری ناحيه‌كه‌يه ‌و تا سه‌عات ١٠ی به‌يانی ناچێته‌ ده‌وام و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمی حه‌روشی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجينه‌ی هه‌ولێر و دوو ساڵ له‌لای حه‌روش ده‌وامی كردووه ‌و دوای چه‌ندين گه‌نده‌ڵی لێ ئاشكرابووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ بشارنه‌وه‌و ناردويانه‌ته‌ ناحيه‌ی داره‌توو
ئێستاش ئاسانكاری وه‌سلی گه‌نده‌ليی بۆ سه‌ربه‌ستی حاكم تۆفيق ده‌كات و به‌ هۆی ئه‌م خاتوونه‌وه‌ هيچ ئيش و كارێكی هاوڵاتيان و كارمه‌ندان و تا پارێزه‌رانيش به‌ نيوه‌ چڵيش به‌ڕێوه‌ ناچێت و ده‌نگی ناڕه‌زايان گه‌يشتۆته‌ لای نه‌وزاد هادی به‌ڵام به‌هۆی حاكم تۆفيقی باوكي وه‌رگرتنی سه‌دان پارچه‌ زه‌وی نه‌وزاد هادی بێ ده‌نگی نواندووه‌.
تا ئيستا هيچ ئيجرائه‌تێك له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری ناحيه‌ نه‌كراوه‌ و به‌ نووسراوێكی نهينی داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زيری ناوخۆ كراوه‌ كه‌ ناحيه‌ی داره‌توو به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ چووه‌.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ (ماردين) هاوسه‌ری نه‌قيب سۆرانه‌ كه‌ به‌رپرسی بنه‌كه‌ی پۆليسی داره‌تووه‌ و خزمی ليوا عه‌بدولڵا خه‌يلانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆليسی هه‌رێمه‌وه‌ به‌و هۆيه‌وه‌ ده‌يان گه‌نده‌ڵی له‌لايه‌ن ماردين و سۆرانی هاوسه‌ريه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، له‌وانه‌:
ماردين ٥ پارچه‌ زه‌وی بۆ خۆی و كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌ناو كرێچيه‌تيه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ هه‌موويان خاوه‌نی خانووی خۆيانن له‌ هه‌ولێرو دانيشتووی داره‌توونين
هه‌روه‌ها سۆران ١٣ پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌ به‌ ناوی وه‌همی و پاشانيش ٢ پارچه‌ زه‌وی بۆ كارگه‌ی بلۆك وه‌رگرتووه‌ هه‌ر به‌ پۆليسه‌كانی بنه‌كه‌كه‌ی خانووه‌كه‌ی داره‌تووی ته‌واو كردووه‌، ئاستی ره‌شوه‌و به‌رتيل له‌لايه‌ن نه‌قيب سۆرانه‌وه‌ گه‌يشتۆته‌ وه‌رگرتنی بوتله‌ غاز و مريشك

سه‌رچاوه‌كه‌ ناوی ئه‌م كارمه‌ندانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناياسايی و ده‌ستتێوه‌ردانی (ماردين)ه‌وه‌ خۆيان گواستۆته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی دارتوو، ئه‌مه‌ش ناوی كارمه‌نده‌كانه‌
گه‌شاو
ئامينه‌
شيرين
ژيان
محمه‌د
خه‌ليل
شه‌مسه‌دين
محمه‌د٢
معسوم
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می جوان فه‌تحوللا به‌رێوه‌به‌ری پيشووی ناحيه‌ی داره‌توو كه‌ باوكی كۆنه‌ به‌عسی بوو، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ جياتی فه‌سلی بكه‌ن گواستويانه‌ته‌وه‌ بۆ ناحيه‌ی قوشته‌په‌ وله‌كاتی جواندا نيوه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ئه‌و ناحيه‌يان به‌جيهيشتووه‌و له‌ئيستاش دا كه‌ سه‌ربه‌ستی حاكم تۆفيق نيوه‌كه‌ی ديكه‌ش وازهينانان ئه‌نجامداوه‌و، ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا جێگای باسه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌ری ناحيه‌كان(ماردين و نه‌قيب سۆرانی هاوسه‌ری و شێره‌ی عه‌لی بڕنه‌و عومه‌ری مه‌نيج) ده‌لاڵی ئه‌و زه‌ويان بوون كه‌ به‌ ته‌زويرو له‌ ژێرناوی وه‌هميدا وه‌ريان گرتبوو به‌ خه‌ڵكيان ده‌فرۆشته‌وه‌.ئه‌مانه‌ به‌ ماڤياكانی داره‌توو ناسراوون!
سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زانياری دروست له‌به‌رده‌ستدايه‌ كه‌ جوان و سه‌ربه‌ست هه‌رچی گه‌نده‌ڵيان كردووه‌ به‌ هاوكاری حسێن كه‌لاری قائيمقامی بنه‌سڵاوه‌و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو حسێنی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی يه‌كانی هه‌ولێر ئه‌نجاميان داوه‌و سه‌دان پارچه‌ زه‌وه‌ی يان بۆ خۆيان و پاسه‌وانه‌كانيان وه‌رگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە