کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داعش پاداشتی توركیای كرد

Sunday, 21/09/2014, 12:00

1652 بینراوە



لەوەتەی شاڵاوی گروپە تووندرەوەكانی داعش دەستی پێكردووە لە ناوچەكە و عیراق گومان و دڵە راوكێ سەبارەت بە تێوەگلان و رۆڵی توركیا لە گەڵ ئەو گروپانە جێگای مشت و مری شرۆژەكارانی سیاسیە بووە ئەگەر چی ئەوانەی دەست و پەنجەیان نەرم كردووە لە گەڵ سیاسەتی توركیا هەر لە یەكەم رۆژەوە دەیانزانی توركیا بە قووڵایی تێوە گلاوە لەو پیلان و پلانانەی كە ئەو چەكدارانە لە برەویدان, دیارە كە توركیا دوو جار ناچارە كە كۆمەك و ئاسان كاری بكات بۆ داعش :

یەكەم : بۆ لاواز و كز كردنی بزتنەوەی ئازادیخوازی كورد لە ناوچەكانی كۆبانی و باكووری عیراق و سوریا

دووەم : بەربەست دروست كردن لە بەردەم پێشرەوی لێشاوی شیعەكانی عیراق و ناوچەكە بە رابەرایەتی ئێران و حكومەتی ئەوسای مالكی بۆ رێگە خۆش كردن لە بەردەم خەونە كۆنەكەی وەك ئیمپراتۆریەت.

بەڵام لە دوای رزگار كردنی بارمتەكان ئیتر تەم و مژی ئەو فایلە بە تەواوەتی رەویەوە ئەگەر چی خودی ئەردَگان و مامۆستاكەی (داوود اغلو) بە سەركەوتنێكی دیكەی دەزگای هەواڵگیرێ توركیا ناو برد كە لە پروپاگەندەیەكی چەواشەكاری و هەرزانی سیاسی زیاتر ناچێت بۆ سیاسەتی چەوتی دەوڵەتەكەی لە مەر قەڵاچۆكردنی تیرۆر و تووندرەوی بەربڵاو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست,
بەڵام هەر زوو سەركردەی رێكخراوی داعش رایگەیاند كە ئازاد كردنی ئەو دپلۆماتە توركانە لە ئەنجامی بەشداری نەكردنی توركیا بووە لە بەرەی دژ بە تیرۆر و بێ گومان لە بری ئاسانكاری تری توركیا بۆ پەرینەوەی خولیاوان و دەروێشەكانی ئەو گروپانە بۆ پەیوەندی كردن بە سەربازگەكانیانەوە لە رێگای توركیا و سنوورەكانی لە گەڵ سوریا, سیاسەت و تاكتیك و ستراتیجیەتی دەوڵەتی توركی لە گەرانەوە و سەپاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی كورت دەكرێتەوە لە ناوچەكە كە تەنها بە رێگەی پیلانگێری لە گەڵ تیرۆر و رژێمە یاخی بووەكان یان بە سەركوت كردنی بەرە و بزتنەوەی ئازادیخوازی كەلان و لە باربردنی تێهەڵكشانی دیموكراتی و لیبرالی و خوازیاری گۆرانكاری ریشەیی كە گەلانی عەرەب دەستیان داوەتێ لە دژ رژێمە پۆلیسی و دكتاتۆرێكانیان و بەمەش توركیا نیگەران دەكات و لە هەوڵی تێكشكاندی سەرجەم ئەو هەوڵانە دەبێت لەو شێوانەی كە ئێستا باوە بە قورخ كردنی ئەو نارەزایەتیانە لە لایەن دەیان گروپی ئ سلێمان كاردەكات تا ئێستا كە لە سیاسەتی چاوچنۆكی لە ئابووری و داپڵۆسین لە سیاسەت و بە تاڵان بردن لە رووی سەربازی


,........شرۆڤەكاری سیاسی......ماموستا محمد گەرمیانی ...سلێمانی ...21.09.2014




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)