کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای زانیاریی، ده‌ستی له‌ كوشتنی 4 ئه‌ندامی خیزانه‌كه‌ی كه‌ركوكدا بووه‌

Saturday, 04/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/په‌یامنێری كه‌ركوك
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ دوو سه‌رچاوه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هیشتنی تاوان له‌كه‌ركوك ده‌ستمان که‌وتووه‌، ئه‌و خیزانه‌ی كه‌4 ئه‌ندامی خیزانه‌كه‌یان له‌ناو ماڵه‌كه‌یان له‌چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ربرابوون، له‌لایه‌ن باندێكی سه‌ر به‌ده‌زگای زانیاری كه‌ سه‌ربه‌پۆلیسی كه‌ركوك بوونه‌ ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كرد شه‌وی رابردوو له‌ بازگه‌ی تاسلۆجه‌ی سلیمانی یه‌كیك له‌و تاوانبارانه‌ به‌110 ده‌فته‌ر دۆلاره‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ ئه‌و خێزانه‌که‌یان كوشتبوو، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی یه‌كێتی له‌كه‌ركوكه‌وه‌، عه‌قید شێرزاد ناسراو به‌عه‌قید شێره‌ كوێر له‌پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌و تاوانه‌دا كه‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌دانی به‌گشت تاوانه‌كه‌دا ناوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌عه‌قید شێره‌ كویر یه‌كێكه‌ له‌ پیاوه‌كانی ده‌زگای زانیاری و سه‌ر به‌ لاهۆر تاله‌بانییه‌ و له‌چه‌ندین تاوانی دیكه‌دا به‌شداری كردووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ پیاوه‌كانی شێره‌ كویر جگه‌له ‌110 ده‌فته‌ر نزیكه‌ی 5 كلیۆ زێریشیان له‌و ماڵه‌ خویناوه‌یه‌دا دزیوه‌، كه‌ خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ خاوه‌نی كارگه‌ی پیپسییه‌ له‌كه‌ركوك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە