سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له ده‌ستکه‌وتی کۆمپانیای نۆکان، یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت
Sunday, 02/08/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو کۆمپانیای نۆکان به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاندین که سه‌عدی پیره‌ی فایلدار ئێواره‌ی 12 /7 ڕۆژی 12 / 7 / 2009 کاتژمێر ێ 5.30 ده‌قیقه‌ی ئێواره هاته ناو کۆمپانییه‌که‌مان داوای بڕی یه‌ک ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دۆلاری کرد، ژمێریاریش به‌گومانه‌وه له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ڕوانی، بۆیه داوایان له سه‌عدی کرد، که ڕابووه‌ستێ، ئیتر په‌یوه‌ندییان به تاله‌بانییه‌وه کرد، سه‌رچاوه‌که وتی ئه‌مه‌شیان بۆیه کرد چونکه ئه‌وان گومانیان کردبوو که سه‌عدی ڕه‌نگه پلانێکی هه‌بێت و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره ڕابکات و خۆی بشارێته‌وه ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بوو بۆ کارمه‌ندانی کۆمپانیای نۆکان، که تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌دا ووتبووی: ڕامه‌وه‌ستن و ئه‌و پاره‌یه‌ی بده‌نێ، ئه‌وه به‌شی قازانجی خۆیه‌تی. سه‌رچاوه‌که ووتی، ئه‌مه‌ی ڕووی دا، کارێکی ئاساییه به لای ئێمه‌وه، چونکه ڕۆژانه لێپرسراوان به‌ناوی جیاواز و پڕۆژه‌ی جیاواز جیاوازه‌وه، دێنه لامان و پاره‌یان ده‌درێتێ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌عدی پیره، پاره‌که زۆر بو، بۆ خۆشی که‌سێکی گومان لێکراو، به‌تایبه‌تیی ئیستا له هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ پارتیی و پاراستندا ده‌ستی تێکه‌ڵ کردووه، یه‌که‌م که‌سی ناو یه‌کێتیی ده‌بێت که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، به فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت که بۆته پارتیی، بۆیه ئێمه به پێویستمان زانی په‌یوه‌ندی بکه‌ین به‌تاڵه‌بانییه‌وه، سه‌رئه‌نجام تاڵه‌بانیش وای پێوتین که ده‌ست نه‌هێنینه ڕێگا‌ی و پاره‌که‌ی بده‌ینێ.
له کۆتاییدا ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یه، وتیی: من ئاماده‌م له‌ڕۆژی خۆیدا ئه‌م راستییه به‌به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنم و باسی لێوه بکه‌م، ته‌نانه‌ت که چی له‌و ده‌زگایه‌دا ده‌گوزه‌رێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست