کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالکی لە سەری ڕەش شەوی سوری بۆ دروست ئەکەن !

Sunday, 09/06/2013, 12:00





ساڵی (2006) ئەو کاتی شەڕی نێوان (ئیسڕائیل)و (حیزبوڵڵای لوبنانی) دەستی پێکرد . ئیسڕائیلیەکان زۆر نیگەران بوون لە ئەمەریکا کە ووڵاتێکی داگیرکردووە و ڕێگەی داوە شیعەکان دەسەڵات بگرنە دەست کە هاوپەیمان و هاوکاری دوژمنەکانیەتی . لە هەمان کات عێڕاق توشی قەیرانی سیاسی و سەربازی هاتبوو ، ڕۆژانە دەیان تەقینەوە ئەکران و سەدان هاوڵاتی سڤیل دەبوونە قوربانی و دەیان سەربازی ئەمەریکی لە خوێنا سور ئەکران . (جۆرج بۆش) بەرەو ڕووی ڕەخنەی توندی ئیسڕائیلیەکان و ناوخۆی ووڵاتەکەی ببۆوە . بۆ ڕەواندنەوەی ئەم هەموو فشارەی لە سەریەتی (نوری مالکی) بانگهێشتی ئەمەریکا کرد ، بەو هیوایەی ووتەکانی نیگەرانی ڕەخنەگرەکانی بڕەوێنێتەوە . کاتێک (مالکی) لە کۆنگرێسی ئەمەریکا وتارێکیدا هەمووان خوازیار بوون ئیدانەی (حیزبوڵڵا) بکات و خۆی وەک دۆستێکی ئەمەریکا نیشان بدات ، کەچی ڕێک پێچەوانەکەی دەرچوو ، (نوری مالکی) ئیدانەی ئیسڕائیلی کردوو تاوانباری کردن بەوەی ڕێزیان لە سەروەری (لوبنان) نەگرتووە و دەیانەوێت (لوبنان) داگیر بکەن و ڕۆژانە دەیان خەڵکی بێتاوان ئەکەنە قوربانی ، پشگیری (حیزبوڵلا)شی کردوو مافی پیدان کە بەرگری لە ووڵاتەکەیان بکەن . ئەم قسانەی (مالکی) هەم نەیاری بۆ (بۆش) زیاد کرد هەم ئەندامانی کۆنگرێسی سەرسام کرد ، کە چۆن دەکرێت ئەمەریکا ئەو هەموو قوربانیە بدات کەچی لە باتی دۆست بۆ خۆی پەیدا بکات دوژمنی پەیدا کردووە . ئەو کات کە (مالکی) ئەو هەڵوێستەی نواند (تاڵەبانیم) بیر کەوتەوە کە لە ئەنقەرە چاوی بە (عەبدوڵڵا گول) کەوت وتی (من نەم ووتووە پشیلەیەکی کورد تەسلیم ناکەینەوە ، وتومە پشیلەیەکی عێڕاقی تەسلیم ناکەین چونکە من سوێندم بە قورعان خواردووە سەرۆکی هەموو عێراقیەکان بم). ئەو کات نەک تەنها من کە (تاڵەبانیم) ئاوا بە زەلیلی بینی سکم پێی ئەسوتا بەڵکو (عەبدوڵلا گول)یش سکی بۆی ئەسوتا . ئا لەو کاتە (مەسعود بارزانی) داوای ئەکرد کە گەریللاکانی (پەکەکە) قەندیل چۆڵ بکەن چونکە بوون بە کێشە بۆ هەرێمەکەی و هەڕیشەی ئەکەرد کە ناچار ئەبن بە شەڕ دەریان بکات . دەیان پیلانی لە سەریان گێڕا و ئابڵوقەی ئابوری خستە سەریان و ڕێگای هاتوو چۆی سەفەرکردنی لە فرۆکەخانەی هەولیرەوە لێگرتن.
ئەو هەڵوێستەی (مالکی) هێشتا لە بیری (بۆش) نەچوبۆوە ، سەرەتای ساڵی (2007) جۆرج بۆش سەردانی وولاتی (جۆرجیای) کرد ، لەوێ ڕایگەیاند کە (مالکی) توانای بەڕیوەبردنی وولاتی نیەو ناتوانێت ئاشتەوای نیشتیمانی بکات و هۆکاری کێشە کانی عێراقی خستە ئەستۆی (مالکی) و داوای لێکرد دەست لە کار بکشێنێتەوە . هێشتا (بۆش) لە (جۆرجیا) نە گەڕابۆوە (مالکی) وڵامێکی توندی دایەوە . لە گەڕانەوەی بۆ ووڵاتەکەی (جۆرج بۆش) لەگەڵ دابەزینی لە فرۆکەکە داوای لێبوردنی کرد و ووتی (مالکی کەسێکی بە توانایە و ڕێز لە دەنگی عێراقیەکان ئەگرم دەنگیان پێداوە) . کۆتایی هەمان ساڵ (توکیا) هێزەکانی لە سەر سنورەکانی باشور کۆکردەوە و هەڕیشەی لێدان لە (پەکەکە)ی ئەکرد. (مەسعود بارزانی) لە نمایشێکی کارتۆنیانەدا ووتی (مەگەر دەبابەکانی تورکیا بە سەر لاشەما بڕوات بێنە خاکی کوردستانەوە). کاتێک شەڕ دەستی پێکرد (مەسعود) بزر بوو ، مەلاو شێخ نەما خەڵکی نوشتەی لانەکەن بە هیوای سۆراغی (مەسعود) ، مزگەوت نەما بانگەوازی لێنەکرێت و هەواڵی بزربوونی (جێری) نەکرێت ، کەس نەهەواڵی زانی نەکەسیش توانیان بیدۆزنەوە ! کاتێک شەڕ کۆتایی پێهات گەرایەوە وتی (چووم دانم چاک بکەم) . من وامزانی (مەسعود) پێشمەرگەیە و چووە بۆ (زاب) بەس پێی شەرمە باسی بکات ، بەڵام کاتێک بینیم چوو بۆ (بامەڕنی) هەڕەشەی لەو خەڵکە کرد کە دژی هەبوونی بنکە سەربازیەکانی تورکان خۆپیشاندانیان کردبوو ، ئیدی تێگەیشتم (جێری) نە بزر بووە نە لە ترسی (تۆم) خۆی شاردۆتەوە ، بەڵکو هاوشان لەگەڵ تورکان خەریکی سیخوڕی بووە بە سەر گەریللاکانەوە .
ساڵی (2010) مەسعود ڕایەگەیاند دژی خۆ کاندید کردنەوەی مالکیە ، کەچی خۆی موبادەرەی هەولێری کرد و مالکی کردەوە بە سەرۆک وەزیر ! لەگەڵ دروست بوونی کێشە لەگەڵ (مالکی) لەسەر گرێبەستە نەوتیەکان (گیرفانی) ، مەسعود هەوڵی ئەدا کێشەکانی بکات بە کێشەی نەتەوەی و هەموو خەلکی کوردستان ‌تێوە بگلێنێت ، لە هەمان کات هەوڵی کۆکردنەوەی نەیارانی بوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە مالکی . هاوشان (مالکی) لە ڕێگای کەنالەکانەوە رایگەیاند ئەگەر پارەی ئەو گڕیبەستە نەوتیانەو داهاتەکەی بۆ خەڵکی کوردستانە فرموون ئاشکرای بکەن و بیدەن بەخەڵکی کوردستان تا من ڕەزامەندی لە سەر دەرببڕم و پارای کۆمپانیاکان بدەم . لە هەمان کات لیستەکەی (مالکی) خیانەتە ئابڕوو بەرەکەی (31 ئابیان) هەڵدایەوە بەمەش ‌هاتوو چۆی (مەسعود) بۆ هاموو ئەو ناوچانەی ژێر دەسەلاتی حوکمەتی عیراقی لێقەدەغە بوو . (موقتەدا سەدر) هاتە هەولێر ، دوای چەند حەفتەیەک هەمان کۆبونەوەی لە ماڵەکەی خۆی ساز کرد (مەسعود) نەیوێرا بچێت بۆ (نەجەف) ئامادەی کۆبونەوەکە بیت ، (ڕۆژ نوری شاوەیسی) نارد . نەشی توانی متمانە لە (مالکی) بسەنێتەوە . (مالکی) هاتە کەرکورکوک بە ئامادەبوونی دایانەکەی (تاڵەبانی) ووتی کەرکوک شارێکی عێراقیە . (مەسعود) ووتی دەولەتی کوردی ڕادەگەیەنم ، ئەمریکا گوێیان گرت و بردیان بۆ ئەمەریکا ، کەس نازانێت چیان پێ ووت ؟ چیان باس کرد ؟ دوای چەند ڕۆژێک لە ئەمەریکا کۆبونەوەی بە هەندێک دارو دەستەی کرد و رایگەیاند کە حوکمەتی عێڕاقی لە بودجەی کوردستان کە (%17) یە تەنها (%12) ئەنێرێت و تا ئەگاتە دەستمان (%10) ئەمێنێتەوە . مەسعود لە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردیەوە کردی بە سوال کردن . ئاخر (پۆڵ بریمەر) ڕاست ئەکات ئەڵێت سەرکردەکانی کورد کە هاتن بۆ بەغداد بەس داوای پارەیان ئەکرد . کاتێک مەسعود بانگ ئەکەن بۆ ئەمەریکا پێی ئەڵین باسی سەربەخۆیت کردووە ؟ لە وەڵام وتویەتی گەورەم ئێوە هەڵە تێگەیشتوون بەڵکو هاتووم لێتان ئەپاڕێمەوە فشار بخەنە سەر مالکی (%17) کەمان باتێ !!! مالکی (ئۆپەراسێۆنکان دیجلەی) بۆ کەرکوک دروست کرد ، مەسعود هەموو میلیشیاکانی کۆکردەوە و هەموو خەڵکی باشوری کوردستانی خستە دڵە راوکێوە و لە دوری چەندین کیلۆمەترەوە خۆی و کوڕەکانی چوون بۆ وێنە گرتن ! ئاخر کارەساتە مرۆڤێک هێندە ترسنۆک بێت ، پێی خۆشبیت وێنە لە شوێنێک بگرێت ئەم هەموو میلیشیایە لەگەڵ خۆی بەرێت ! وێنە گرتنێک ئەمەی بۆچیە (ڕحیمە .....؟
تاڵەبانی لە دوای چارەسەری نەخۆشیەکەی گەرایەوە باشوری کوردستان ، دەنگۆ ئەوە هەبوو مالیکی بێت بۆ سلێمانی سەردانی بکات ، ڕۆژێک پێش هاتنی مالکی بۆ سلێمانی ، (مەسعود) باڵە فڕێی کرد و کوردستانی بەجێ هێشت نەچوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان . بەر لە چەند ڕۆژێک پیش ئێستا (نێچیر بارزانی) چوو بۆ بەغداد و لەگەڵ (نوری مالکی) کۆبونەوە ، بە قسەی (بهاو الاعرجی) بێت ڕێک کەوتوون حوکمەتی عێراقی پارەی گرێ بەستە نەوتیەکان بدات و ئیدی ئەمانیش دەمیان داخەن و باسی (ئۆپەراسێۆنەکانی دیجلە) نەکەن . من بڕوام وایە حوکمەتی عێراقی پارەی گرێبەستە نەوتیەکانی بنەماڵەی (بارزانی) نادات و (ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە)ش هەر کارەکانی خۆیان ئەکەن . مالکی سبەینێ دێت بۆ هەولیر و کۆبونەوەی ئاسای ئەنجومەنی وەزیران ئەکات ،سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماده‌یی‌ خۆی‌ نیشاندا له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر چاوی‌ به‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌وێت‌و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ به‌بارزانی‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عێراق "یه‌كگرتو دیموكراسی‌‌و فیدراڵییه‌"‌و به‌پێی‌ ئه‌م پێناسه‌یه‌ش "هیچ شتێك بونی‌ نیه‌ ناوی‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نوس بێت".
ڕاشیگەیاند هاولێر شارێکی عێراقیەو کوێی پی خۆشبێت لەوێ کۆبونەوە ئەکات . ئاخر ئەو ئەزانێت (مەسعود) چ بودەلەیەکە بە پارە ئەتوانیت هەمووشتێکی بە هەرزان لیبکڕێت ، مالیکی بەڵینی بە (نێچیر)دا پارەی گرێ بەستە نەوتیەکان بدات ، مەسعودی بێمۆراڵیش پارەی بەرێ نەک نیشتیمان ئەفرۆشێت بەڵکو ئەبیت بە لۆتی و گۆرانیشت بۆ ئەڵیت هەرچۆن بۆ (ئەردۆگان)یشی ووت . لە کوردستان کەس نازانێت ژنی سەرۆک لە چی ئەچێت ؟ چەند کچی هەیە ؟ هەر کەسێک ناویان بینێت فیشەک ئەنێت بە دەمیەوە ، بەڵام دلنیام کاتێک (مالکی و ئەردۆغانەکان) ئەچن شەوی سوریشیان بۆ ئەڕازێننەوە بە دوریشی نازانم ژنە (سپێشەڵەکانی) بەنەماڵەی بارزانی نەبن .

دەستم بگرە کوێت پێ خۆشە لەوێ زینا لەگەڵ کوردستانا بکا
پارەم بەرێ نەکو مۆڕاڵ ، شەرەف چیە هەمووشتێکت پێئەفرۆشم
ئیشی من هەر خیانەتە تۆ ئەمرکە بزانە من قەد ئەڵێم نا
دەستم بگرە لە کورد کوشتن وێنەم نیە ، لە ئاستی ئێوە من لۆتیم
کەس ناتوانێت لە دورەوە بە دوربینیش سەیری سەری ڕەشیش بکا
من فەرشی سورت بۆ ڕائەخەم ، من لە ئاستی ئیوە زۆر قەزەمم
تۆ بفەرموو هەرچیت ئەوێ داوای بکە ...
لەم سەری نیشتیمان تا ئەو سەری داوا بکە کچم ژنم بزانە من قەد ئەڵیم نا

http://www.3raq4all.com/post-4090

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە