نامەیەك بۆ سەندیكاى پارێزەرانى كوردستان پارێزەرێكتان لەكفرى شەهادەكەى تەزویرە
Sunday, 18/07/2010, 12:00
بەرێزەكان..
ئەوەى دەمەوێت بڵێم پێتان ئەوەیە كە بەپارێزەرێكتان كە پێناسەكەى ئێوەى لەگیرفاندایە لە كفرى و كە لەناو دادگاى كفریدا كارى پارێزەرێتى دەكات شەهادەكەى تەزویرە، ئەو بەناو پارێزەرە كەناوى {سیوان سیروان جاسم}ە لەدواى روخانى بەعسەوە كەڕایەوە بۆ شارى كفرى. بۆ سەلماندنى ئەوەى كەناوبراو شەهادەكەى تەزویرە تەنها داواى ئەوە لەبەرێزتان دەكەم كە 10 پرسیارى هەرە سادەى لە بارەى یاساو ماددە قانوونییەكانەوە لێ بكەن ئەگەر یەكێكیانى زانى، بەڵێنى پیاوانەبێت دەبێ ناوى خۆمتان بۆ ئاشكرا بكەم..
چەند زانیارییەكى تایبەت بەو بەناو پارێزەرە:
1-ماوەیەك لاى كۆسرەت رەسول پاكەوان و بەردەستبووە، بەڵام لەكفرى دەیووت من (موستەشارى كاك كۆسرەتم) بۆ ئەمەش زۆربەى مەسئولەكانى كفرى لەخشتەبردبوو، تاكەشفبوو كە بەردەستبووە نەك موستەشار.
2-چەند مانگێك لەساڵى 2005دا لەشارەوانى كفرى لەبەشى زەوى و زار بە یاسایی دامەزرابوو. بەڵام فڕى بە كارى یاساییەوە نەبوو هەموو فەرمانبەرانى شارەوانى كفرى گاڵتەیان پێدجەكردو دەیازانى كە شەهادەى تەزویرە، دواتر كەشفبوو كە شەهادەكەى تەزویرە ئەوەبوو دراوە دادگا بەڵام خزمەكانى رزگاریان كردو كیشەكەیان دێزە بەدەرخۆنەكرد.
3-ئەو بەناو پارێزەرە لەهەندێ شوێن وتوویەتى گوایە لە جامیعەى تكریت لە ساڵى 2001-2002 تەخەروجى كردووە، بەڵام تكایە موقارەنەیەكى تەمەنەكەى بكەن بزانن لەگەڵ ساڵى تەخروجەكەیدا دەگونجێت؟ ناوبراو موالید 1981یە بۆ ساڵى 2001 دەكاتە نزیكەى 19-20 ساڵ، ئایا دەگونچێت لەو تەمەندا تەخروجى كردبێت؟ بەرێزتان دەتوانن لەرێگەى تایبەتى خۆتانەوە لەگەڵ زانگۆى تكریتتدا قسە بكەن تا راستییەكەتان بۆ دەركەوێت كەئایا (سیوان سیروان جاسم) قوتابى زانگۆكەیان بووە یان نا؟؟؟.
4-لەسەردەمى بەعسدا ئەم (سەیوان)ە لە اتحاد تەلەبەو شەبابى بەعس بووە، قوتابییەكى هاوڕێى دەڵێت هەرچى تەلەبەى كورد هەبووە سڵیان لێكردووەتەوە.
5-لەساڵى 2007دا كاتێك دادوەرى كفرى لەژوورەكەى دێتە دەرەوە، فرسەت دێنێ و مۆرێك لە معامەلەیەك ئەدا بۆ وەرگرتنى سولفەى زەواج بۆ خۆى گوایە ژنى نەهێناوە ئەمە لەكاتێكدا ژنى هێنابوو خاوەن دوو منداڵیش بوو. دیسان دواى ئەوەى چەند رۆژێك سجنكرا بەواستەو واستەكارى لە كێشەیە قوتارى بوو.
7-لە كۆمیتەى توركمانى یەكێتى پلەى ئەندام كۆمیتەى هەیە، ماوەیەك بەكارى جاسوسى چوووە ناو گۆڕانەوە دواى چەند مانگێك گەڕایەوە بۆ ناو یەكێتى. خۆش پارێزەر
ئێستا كە كارى پارێزەرى دەكات لە دادكاى كفریدا بۆخۆى بووەتە ملیۆنێر چى خەڵكى فەقیرو هەژار هەیە رووتى كردووەتەوە، بچوكترین قەزیە بەملیۆنێك دینار ئەگرێت كە سەعاتێك نابات.
تكایە لێكۆڵینەوە لەمبارەیەوە بكەن.... كفرە خەڵكێك بەوجۆرەبێت لەپەناى سەندیكاكەى ئێوەدا قۆڵى خەڵك ببڕێت و خۆى دەوڵەمەند بكات بەشەهادەى تەزویرەوە. دارو بەردى كفرى دەزانێت كە ئەو كابرایە شەهادەكەى تەزویرە تەنها ئێوە نەبێت كەناسنامەى پێ ئەدەن بەڵام لە وڵاتى بێ حاكمدا هەمیشە خەڵكانى وەكو (سەیوان) لەپێشەوەن تكاتان لێ دەكەم ئەم مەسەلەیە بەمهم وەربگرن تەنها بۆ سومعەى سەندیكاكەتان بۆ ئەوەى خەڵكانێك لەژێر چەترى ئێوەدا بەتەزویر كارى پارێزەرایەتى نەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست