کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیرانییەكان لەسێدارەمان ئەدەن دەسەلاتى كوردیش چەپڵەیان بۆلێئەدەن ئیحسانى فەتحیان شەهیدكرا , فریاى شێركۆ مهاجیرى و حەبیبى فەتحوڵا بكەون

Friday, 13/11/2009, 12:00


ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەى كە هاوكارێكى سەرسەختى گروپە تیرۆریستەكانە و لەهەمان كاتیشدا جەوانانى كورد بەناوى تیرۆریستەوە لەسێدارەئەدات و لەكونجى زیندانەڕەشەكانى خۆیدا هەمو خەونەكانیان دەپوكێنێتەوە , ئێران یان باشتربلێم وڵاتى سێدارەو ماددە هۆشبەركان لەماوەى نیوسەدەى ڕابردودا بە هەموو هێزێكەوە جەنگێكى پڕلەڕق و تۆَلەسەندنەوەیان لەبەرامبەر كوردانى ڕۆژهەلاتیدا هەڵگیرساندوەو تائێستاش لاشەو خەونى كوردان دەكاتە سوتەمەنى بۆجۆشدانى ئاگرى خەونە جەهەنمیەكانى خۆى بۆ كۆتاپێهێانى بونى كورد وەك نەتەوەیەكى ڕەسەن و خاوەن زەوییەكى داگیركراو .
لەوەتەى ناوى وڵاتى ئێرانم بیستوەو بە ناوى فارس ئاشنابوم تەنها دیمەنى سێدارەدەبینم , دیمەنى ئەو مرۆڤانە دەبینم كە لەبەرچاوى خەڵك و لەناو جەرگەى شەقامەكان و بازارەكان وقوتابخانەكان و و پاركەكاندا مۆرڤ بەداردەكات و بۆچاوترساندنى خەڵكى بیتاوان ڕۆژانە دەیان تاوان ئەنجام ئەدات و هیچ دەوڵەت و ڕیكخراوێكى جیهانى لەبوارەكانى مافى مرۆڤدا ناتوانم ڕیگە بەتاوانەكانى ئیرانییەكان بگرن و تەنها ساتێك لەزەت بگەڕێننەوە بۆژیانى ئەو مۆرڤانەى كە زڵمى ئاخونەكان كردونى بەدۆزەخ .
ئیران , دراوسێ یەكى دەمامكدارى هەرێمەكەمانە و هەرجارەو بە شیوەیك خۆى نیشانى دەسەڵاتدارانى هەرێمەكەمان ئەدات و هەرجارەو بەفۆرمیكى پڕەلەمەكروە ئیغرایان دەكات , جارێك بەكردنەوەى قونسڵخانە و جارێك بەكردنەوەى مەرزەكان و جارێك بەناوى هاوكارى كردنى نەخۆشكانمانەوە هاوكارمان دەبن و جارێكیش بەناوى ....هتد ,هەمو جارەكان ئیرانییەكان لەبۆسەدان بۆ كوشتن و سوتاندنى خەونەكانمان و ئێمەى بێدەسەڵات هەستى پێدەكەین و ئەوانى سیاسەتمەدارو خاوەن دەسەڵات و دیبلۆمات بەناوى قسەى زلى ناسیاسیانەوە خۆیان بێ ئاگادەكەن .
ئیرانییەكان گەنجەكانمان لەسێدارەئەدەن و دەسەڵاتى كوردیش چەپڵەیان بۆلێ ئەدات ؟! بە حسباى خۆیان دەست ناخەنە ناوكارو بارى وڵاتێكى دراوسێمانەوە , بەڵام ئەوەیان لەبیر چوە كە توركەكان لەسەر (تورك پیاوەكان) توركمانەكان هەر ڕۆژەوە بەچى شێوازێك دەمان كەن بەفیلم و چۆن بڕیارەكانى خۆیان بەسەرماندا فەرزدەكەن .
كاتێك هەمو ئەو كەس و ڕیكخراوانەى كە بەوەیانە دەزانى لەكات ژمێر (6) ى بەرەبەیانى ڕۆژى (11/11) دا گەنجێكى تر وەك هەموگەنجەكانى ترى كورد بەداردا دەكرێت و ژیانى لێ وەردەگیرێتەوە , هەرئەو كاتە بەرپرسەكانمان لەشیرنى خەوە قورسە كانیاندا بون خەویان بە ڤیلاى زیاترو پارەى زۆرترو ژنى جوانتر و كەنیزەى باڵابەرزترەوە دەبینى و (ئیحسانى فەتاحیان) یش دەمێك بو هەستى بە مردن كردبو , دەمێك بو لەگەڵ مردندا هاوڕێبون , دەمێك بو دەیزانى بەرپرسەكانى باشورى وڵات خەمەى هیچ ناخۆن تەنها خۆیان نەبێت , هەربۆیە دەیویست مەردانە بەسەرمردندا سەربكەوێت و بیكاتە هاوڕێ ى خۆى ؟ چونكە ئیحسانى جوانەمەرگ دەیەوێت ئیدى لەدواى شەهید بونى بە (ئێمە) بڵێـت شەقام لەدۆخى سڕبونەوە جۆش بدەن و ئیدى ڕێگەمەدەن گەنجى تر لە خەون و خۆزگەكانى بێبەش بێت , شەقام جۆش بدەن تا بۆئەوەى دەستى ناپاكى بێگانە گەردنى گەنجانى كورد نەڕوشێنن و هەناسەى پیسیان خاكمان لەكەدار نەكەن , بە (بەرپرسان) یشى وت :
ئێوە لەئاست بەرپرسیاریدا نین و زۆرلەوە بچوكترن كە سەركردەى من و میللەتەكەم بن
ئیوە پڕن لە ترسنۆكى و ناجۆامیرى
پڕن لە فێل (ئێوە مرۆڤ نین) چونكە مرۆڤ خاوەنى هەڵوێستە بەڵام ئێوە نیاتە هەربۆیە مرۆڤ نین
ئێوە و دەزگاكانى ڕاگەیاندنتان نۆكەرى ئاخوندەكان و ئەتات توركەكان
هەربۆیە بەشەهید بونى هەزارانى ترى وەك من بەدەستى ئەوان
ئێوەناكاتە سەركردەیەكى خاوەن هەڵوێست و كورد پەروەر ؟!
ئەگەر نا:
سنورەكان دابخەن
قوسنوڵخانەكانیان بەردباران بكەن و بەسەر شۆرى بیان گەڕێننەوە بۆلاى ڕژێمە بۆگەنەكانیان
بازِاڕەكانتان خاڵى بكەنەوە لە كەرەستەو شتومەك و خواردنە بەسەرچوەكانیان
مەرزەكان دابخەن و ڕێگە مەدەن هەناسەكانیان سنور ببەزێنێت
ئێوە كەناتوانن ئەوانە بكەن ئیدى بۆ كاتێك ئێمە پلەى شەهادەت داوادەكەین ئێوە بە منداڵ و هەرزە تومەتبارمان دەكەن ؟ ئاخۆ مۆرڤ یەك جار بمرێت خۆشترە و سەربەرزانەترە , یان ئەو مردنەى ئێوە كە هەموڕۆژێك دەرمن و ڕۆحتان شەرمنانەن جەستەتان بەجێناهێلێت ؟
ئیحسانى جوانەمەرگ داواى خۆپیشان دان دەكات , داواى مانگرتن دەكات , داواى جۆشدانى شەقامە ساردو سڕەكەى كوردیمان لێدەكەات ؟ چونكە ئەو دەزانێت چەندى تر چاوەڕوانن لەگەڵ مردن ببەن بەهاوڕێ , ئیحسان بەدەنگى بەرز داوامان لێدەكات كە قریاى هاورێیانى (شێركۆ مهاجرى و حەبیبى فەتحوڵا) ى بكەوین وڕێگەنەدەین دەستە ناشرینەكانى فارسە تینوەكان بەخۆینمان جەستە و ڕۆحى پیرۆزى گەنجانمان بەرپەڵەبخەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە