کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌: گه‌وره‌ترین موسته‌شاری‌ به‌عس هاته‌وه‌ كوردستان قاسم ئاغای‌ كۆیی‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێرو له‌لایه‌ن گه‌وره‌ موسته‌شا

Monday, 30/08/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ ستانده‌ر ڕاگه‌یاند كه‌وا یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین موسته‌شاره‌كانی‌ كوردستان قاسم ئاغای‌ كۆیی‌ گه‌یشته‌وه‌ كوردستان و له‌ هه‌ولێر پێشوازی‌ لێكرا.
ئه‌مه‌و قاسم ئاغای‌ كۆیی‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ موسته‌شاره‌كانه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكراو له‌لایه‌ن شێخ به‌هرام شێخ محمد ه‌وه‌ خانوویه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ عومه‌رئاوای‌ مه‌سیف پێشكه‌شكراوه‌.
جێگه‌ی‌ هێما بۆ كردنه‌ قاسم ئاغای‌ كۆیی‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و موسته‌شارانه‌ی‌ له‌ڕاپه‌ڕینی‌ ساڵی‌ 1991 دا داوای‌ له‌به‌عس كردووه‌ كه‌ كیمیایی‌ به‌كار بهێنێت هه‌روه‌ها به‌پێی‌ زانیاریه‌كان ئه‌و موسته‌شاره‌ به‌شداری‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفالدا كردووه‌ بۆیه‌ للایه‌ن دادگا بڕیاریی‌ دادگایكردنی‌ داوه‌ به‌ڵام نابراو زوو كوردستانی‌ جێهێشتوو ئێستاش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
موسته‌شار قاسم ئاغای‌ كۆیی‌ به‌و قه‌زیانه‌‌ تۆمه‌تباره‌:
1- له‌ ڕاپه‌ڕیندا داوای‌ له‌ به‌عس كردووه‌ كه‌ كیمیای‌ له‌دژی‌ پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك به‌كاربهێنێت.
2- له‌ لێدوانێكی‌ فه‌رمیدا كاتی‌ خۆی‌ بۆ ڕادیۆی‌ عێڕاقی‌ ووتی‌: من جانتاكه‌ی‌ مام. جه‌لالم گرتووه‌.
3- ئه‌و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌ به‌شه‌هیدكردنی‌ زۆربه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ ناوچه‌كانی‌ كۆیه‌و ده‌وروبه‌ری‌.
شایانی‌ باسه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ ڕێگه‌ی‌ قاسم ئاغا دراوه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر به‌ڵام واپێده‌چێت سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ڕازینه‌بووبن به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قاسم ئاغا ته‌نیا مام. جه‌لال نه‌بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە