نه وزاد سالح رفعت گەندەڵ و دزێکی زەبەلاحی شاراو ە "بەشی دووەم "
Monday, 25/05/2009, 12:00
زستانی ساڵی1994 بوو، چەند مانگێک تێپەڕیبوو بەسەر دەستپێکردنی جەنگی نێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر پارەی دزراوی ابراهیم خلیل، یەکێتی گرنگیەکی زۆری دابوو بە ناوچەی ڕانیە و قەڵادزێ و زوو زوو لێپرسراوە گەورەکانیان ئەنارد بۆ ناوچەکە. ئێوارەیەکیان درەنگ عمر فتاح و هەندێک لە لێپرسراوەکانی تری یەکێتی هاتن بۆ نەخۆشخانەی ڕانیە و کۆبوونەوەیان کرد لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارمەندانی نەخۆسخانەکە، منیش وەک نوێنەری ڕێکخراوی " Medecins de monde " ی فه‌ڕه‌نسی له‌وێ ئاماده بووم، له کۆتاییدا ئه‌ندامیکی مه‌کته‌بی سیاسی پرسی ئه‌گه‌ر هیچ که‌م و کوڕیه‌کیان هه‌یه، له وه‌ڵامدا به‌ڕێوه‌به‌ڕی نه‌خۆشخانه ووتی : ئێمه ڕۆژا نه بریندارێکی زۆرمان بۆ دێت به‌ڵام تا ئێستا سه‌لاجه‌ی خۆینمان نیه و که بریندارێک دێت ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ که‌سێک له‌وێ ئاماده نه‌بێت و خوێنی پێ نه‌دات ئه‌وا نه‌خۆشه‌که ئه‌مرێت، له وه‌ڵامدا ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌که ووتی: باشه که‌س هه‌یه بتوانێت بۆمان په‌یدا بکات ؟ من تا 50000 دینار ئه‌ده‌م.
پاش چه‌ند ڕۆژێک د. نه‌وزاد سالح رفعت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ی کرد و له کۆتاییدا پرسیاری کرد ئه‌گه‌ر هیچ کەم و کوڕیەکیان هەیە یان هیچیان پێویستە، دیسانەوە بەڕێوۆبەری نەخۆشخانە داوای سەلاجەی خوێنی کرد بڵام د. نەوزاد لە وەڵامدا ووتی باوەڕ ناکەم لە کوێ پەیدا ئەبێت، لەو کاتەدا یەکێک لە کارمەندەکان ووتی ؛ پێش چەند ڕۆژێک ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌ک لێرە بوو ووتی من 50000 دینار تەرخان ئەکەم بۆ سە لاجەی خوێن، لەپڕ د. نەوزاد رووی لەو کارمەندە کرد‌و ەاریک بوو لە شوێنی خۆی بەرز بێتەوە و ووتی کوا، چۆن ئەیدا؟ من بۆی پەیدا ئەکەم. بەڕیوەبەری نەخۆشخانە ووتی باشە من تەلەفۆن بۆ ئه‌و براده‌ره ئەکەم و پێ ی ئەڵێم کە تۆ ئەتوانیت پەیدای بکەیت.
چەند ڕۆژێک تێپەڕی، ڕۆژێک من و چەند کارمەندێکی تر لە ناو ساحەی نەخۆشخانەکە وەستابووین بینیمان یەکێک لەو پیکاپانەی کە د. نەوزاد داگیری کردبوو، پیکاپێکی دەبڵ کابینەی مۆدێل 1988
خۆی کرد بە ناو نەخۆسخانەدا و سەلاجەیەکی خوێنی تیا بوو، یەکێک لە شۆفێرەکانی کە ناوی قادر بوو "قالە سوور" یان پێ ئەوت لێی ئەخوڕی، ئێمەش چووین یارمەتی بدەین و دای گرین، لێمان پرسی ئەوە لەکوێ کڕیتان، لە کوێ هەیە؟ ئەوێش لە وەڵامدا ووتی : من لە کۆگای سەرەکی دەرمان و پێداویستی یە پزیشکیەکانی سلێمانیەوە بارم کردوە ئیتر نازانم.
خوێنەری بەڕێز بڕوانن چۆن ئەم دزە گەندەڵە زەبەللاحە بە هەموو شێوەیەک دزی ئەکات ، تەنانەت ئەگەر لە سەر حسابی خوێنی خەڵکیش بێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست