مه‌سعود به‌موسته‌شاره‌کانه‌وه‌بۆته‌سه‌رۆکی ساخته‌چی، چۆن قاسماغا ته‌سلیمی گه‌ل ده‌کا؟
Saturday, 02/10/2010, 12:00
ماوه‌یه‌که‌ده‌نگۆی هاتنه‌وه‌ی قاسم ئاغا بۆ کۆیه، به‌هێزێکی زۆره‌وه‌له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه‌گه‌رمه. له‌ڕاستیدا قاسماغا تاوانه‌کانی زۆر که‌متره‌له‌مه‌سعود بارزانی، چونکه‌قاسماغاو باقی موسته‌شاره‌کانی تر له‌چاو مه‌سعود هه‌موویان جاشوولکه‌ن. وه‌هه‌موو ئه‌و موسته‌شارانه‌نه‌یانده‌توانی 31ی ئابێک درووست بکه‌ن، که‌مه‌سعود درووستی کرد. نه‌یانده‌توانی چه‌ندین باره‌گای سه‌ربازی تورک له‌ناو کوردستان جێگیر بکه‌ن، که‌مه‌سعود کردی. نه‌یانده‌توانی سه‌دان مۆڵگه‌ی ئیتڵاعاتی و میتی و موخابه‌راتی ئێران و تورکیا و سوریا و ...هتد بکه‌نه‌وه، که‌مه‌سعود کرنی یه‌وه.
مه‌سعود له‌جێگای سه‌ددام هه‌موویانی گرته‌باوه‌شی خۆی له‌دوای ساڵی 1991. ئه‌وه‌ی که‌له‌ناوچه‌کانی ڕزگارنه‌بووش بوون، وه‌یان ئه‌وانه‌ی زوو زانییان که‌مه‌سعودیش هه‌ر جاشی سه‌ددامه، وتیان جا ئێمه‌بۆچی جاشی جاش بین؟ خۆمان ده‌چینه‌به‌غداو که‌هه‌ر له‌وه‌ته‌ی جاشین با هه‌ر جاش بین له‌گه‌ڵ سه‌ددام و بۆچی له‌ڕێگه‌ی مه‌سعوده‌وه‌په‌یوه‌ندیمان به‌سه‌ددامه‌وه‌هه‌بێ؟ وه‌ئه‌وه‌شیان باش ده‌زانی که‌کاتێ سه‌دامیش نه‌مێنێ، ئه‌وا مه‌سعودی جاشه‌گه‌وره، جاشوولکه‌کانی وه‌ک بیلبیله‌ی چاوه‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه. له‌وانه‌ش جاشه‌کانی وه‌ک قاسماغاو سورچیه‌کان و زێباری یه‌کان له‌موسڵ و زۆر جێگای تریش. له‌وه‌ش زیاتر ڕوویدا، ئه‌وه‌تا قاسماغا ی له‌په‌نا خۆی و ژن و(ئه‌گه‌رچی تا ئێستا که‌س نازانێ داخوا بارزانی ژنی هه‌یه‌یان نا؟) منداڵه‌کانیدا داناوه.
ئه‌و موسته‌شاره ده‌بێ زۆر جێگایه‌کی گرنگی هه‌بێ که‌له‌سه‌ری ڕه‌شه‌لای مه‌سعودی ساخته‌چی. چوونکه‌مه‌سعود باش له‌وه‌گه‌یشتووه‌که‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری موسته‌شاره‌کانی له‌ده‌وره‌ی خۆی کۆکرده‌وه‌و عه‌شایه‌ری زیندوو کردنه‌وه، بۆته‌سه‌رۆکی ساخته‌چی کوردستان. وه‌ئه‌و موسته‌شارانه‌به‌هۆی ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌وه‌که‌کردوویانه، له‌گه‌ڵ مه‌سعود باش له‌وه‌گه‌یشتوون، که‌ده‌ست نه‌خه‌نه‌ناو ده‌ستی یه‌ک، ناتوانن به‌هێز بن. به‌مه‌ش خه‌ڵکی داماوی کوردستان که‌به‌داخه‌وه‌زۆریشیان بێ‌ئاگا بوون، به‌دوای سه‌رۆک جاش و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی خۆیان که‌وتنه‌وه‌و، ئه‌مجاره‌فه‌وجه‌کان ناویان لێنران فه‌له‌ک (فه‌رمانده‌یی له‌شکری کوردستان) که مه‌سعود خۆشی بوو به‌سه‌رۆکی سه‌ۆک جاشه‌کان و جاشولکه‌کان. ئه‌م جاشانه‌که‌هه‌میشه‌له‌خیانه‌ت و شه‌ڕی براکووژیدا که‌ل له یان له‌ئاشی نه‌زانی ده‌دا، ده‌وره‌ی فیتنه‌گێڕی یه‌کی گه‌وره‌یان گێڕا له‌شه‌ڕی برا کوژیدا. ئه‌و کورده‌به‌ئاگایانه‌ی که‌به‌داخه‌وه‌زۆر ده‌گمه‌ن بوون، له‌و هه‌موو بێ عه‌داله‌تی یه‌ی مه‌سعود دایهێنا و پاڵپشتی یه‌کی زۆر ڕه‌هایی له‌جاشولکه‌کانی وای لێکردن که دڵیان ڕه‌ش بێ و تووشی بێ ئومێدی یه‌کی زۆر ببن. ئه‌مه‌ش وایکرد که‌کوردێکی زۆر به‌ره‌وه‌هه‌نده‌ران ڕابکا و سه‌ری خۆیان به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار هه‌ڵگرن.
ئێستا که‌س و کاری قوربانیانی ده‌شتی کۆیه‌و ناو شاری کۆیه، که‌سکاڵایه‌کی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و موسته‌شاره‌گیانی به‌گیانی یه‌ی مه‌سعودی سه‌رۆکی سه‌رۆک جاشه‌کان تۆمار کردووه، له‌سه‌ری ڕه‌ش ڕۆژانه‌چاوی ده‌که‌وێ به‌ناو گه‌وره‌پیاوان و جار جاره‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سعود نان و که‌بابێک پێکه‌وه‌ده‌خۆن و له‌ڕۆژی جومعه‌شدا بۆ چه‌واشه‌کاری و خۆڵ کردنه‌چاوی خه‌ڵکه‌وه‌له‌ته‌نیشت مه‌سعود جومعه‌ده‌کا! به‌باوه‌ڕی من قاسماغا له‌کۆیه‌بێ یا له‌سه‌ری ڕه‌ش هیچ جیاوازی یه‌ک نی یه‌له‌نێوانی کۆیه‌و سه‌ری ڕه‌ش. چوونکه‌به‌داخه‌وه‌که‌ئه‌مڕۆ سه‌ری ڕه‌ش و سه‌ری سوور و سه‌ری کوردستان هه‌مووی بۆته‌یه‌ک. واته‌سه‌ری سوور له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه‌سه‌رۆکی سێ پارێزگا ڕزگارکراوه‌که‌ی کوردستانه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خا که‌سه‌ری ڕه‌ش جێگای سه‌رۆکی تیرۆریست و دز و ساخته‌چی یه، جێگای ده‌سه‌ڵاتدارترین پیاوی گه‌نده‌ڵی کوردستانه. جێگای ئه‌و موسته‌شارانه‌یه‌که‌قوربانیانی ده‌ستی سه‌ددام و جاش و جاشوولکه‌و موسته‌شاره‌کانی نه‌ک هه‌ر ده‌ستیان پێناگا، به‌ڵکو به‌داخه‌وه‌ناتوانن له‌دووری چه‌ندین کیلۆمه‌تره‌وه‌هه‌ر چاویشی لێبکه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر که‌سێ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌موسته‌شارێ له‌په‌نا به‌ناو سه‌رۆکی کوردستان بێ، کێ ده‌توانێ ده‌ستی بۆ به‌رێ؟ دوای ئه‌وه‌ش قاسماغا چ ده‌کا له‌کۆیه‌ئێستا، تا بێته‌وه‌کۆیه؟ له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بۆ خۆیان له‌کاتی بێکاریدا خۆیان به‌گه‌مه‌وه‌و که‌باب خواردن و مه‌ست بوون خه‌ریک ده‌که‌ن و دواتریش هه‌ر به‌و مه‌ستی یه‌وه‌ده‌ست ده‌که‌ن به‌پیلان کێشان. جا ئه‌گه‌ر هاتنه‌وه‌ی قاسماغا بۆ کۆیه‌به‌پیلان بێ ئه‌وه‌قسه‌م نی یه. به‌ڵام پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که‌ئایا قاسماغا له‌کۆیه‌بێ یا له‌سه‌ری ڕه‌ش چ جیاوازی یه‌کی هه‌یه؟ مه‌گه‌ر هه‌ردوو شاره‌کان کوردستان نین و له‌ژێر سێبه‌ری سه‌رۆکی جاشوولکه‌کان دانین؟ وه‌ئایا مه‌گه‌ر مه‌سعود هه‌ر به‌پاڵپشتی پیاوانی وه‌ک قاسماغا نه‌بۆته‌سه‌رۆکی ساخته‌چی؟
خه‌ڵکی کۆیه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان چه‌ندین ڕێکخراو پارتی ئۆپۆزیسیۆنیش پشتیوانی له‌دادگایی کردنی قاسماغا ده‌که‌ن. به‌ڵام ئایا مه‌سعود بارزانی قاسماغا و باقی موسته‌شاره‌کانی تر ته‌سلیم به‌دادگا ده‌کا؟ بێگوومان نه‌خێر، چوونکه‌ئه‌گه‌ر مه‌سعود قاسما غا ته‌سلیمی دادگا بکا، ئیدی دوای ئه‌و زۆربه‌ی موسته‌شاره‌کانی تریشی به‌دوادا داوا ده‌کرێ بۆ دادگا و ئه‌و کاته‌ش مه‌سعود که‌سی بۆ نامێنێته‌وه، تا ڕۆژنامه‌نووس و خوێندکار و نووسه‌ر و .... هتد بۆ تیرۆر و شوێن بزر و بکا. که‌سی به‌پشته‌وه‌نامێنێ تا ده‌نگی بۆ بده‌ن و سه‌دان هه‌زاریش به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ته‌زویر بکاو، هه‌زاران ناوی په‌نا دیوار‌یان بۆ بنووسێ، به‌ناوی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و کارمه‌ند و...هتد تا ملیۆنان و ملیاران دۆلار بدزن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست