دڵ به‌ده‌نگى ساخته خۆشمهكهن .... !
Sunday, 26/07/2009, 12:00
له‌جیاتى ئه‌وه‌ى گه‌نج و لاوى ئه‌م هه‌رێمه به‌شمه‌ینه‌تیه فێرى رۆشنبیرى لێبورده‌ى و قبهڵكردنى به‌رامبه‌ر و قبول كردنى راى جیاواز و كار بۆ ئاماده‌ى رۆحى دیموكراتیه‌ت له ناخیاندا بكه‌ین ، كه‌چى زۆربێ شه‌رمانه به‌شانازیه‌وه فێرى ته‌زویرو ساخته‌یان ده‌كه‌ن ، فێرى تاك ره‌ویان ده‌كه‌ن واته قبوڵ نه‌كردنى راى به‌رامبه‌ر ، واته په‌روه‌رده كردنى دیكتاتۆریانه .
ئه‌وگه‌نجه واپه‌روه‌رده ده‌بێت كه‌هیچ كه‌س و لایه‌ن و ئایدیایه‌كى تری قبوڵ نه‌بێت و چاوى به‌سه‌ركه‌وتنى هیچ لایه‌نێك هه‌ڵنه‌یه‌ت بێجگه لهوتاكه لایه‌نه‌ى خۆى كه‌له‌سه‌رى په‌روه‌رده‌كراوه ، ئایا ئه‌م جۆره په‌روه‌رده و هه‌ڵوێسته تاچه‌ند خزمه‌ت به‌خودى گه‌نجه‌كه و لایه‌نه‌كه وكۆمهڵگاى كوردى ده‌كات ...؟
ئه‌و ته‌زویرو ساخته‌یه له‌وانه‌یه بۆماوه‌یه‌كى زه‌مه‌نى كه‌م بتوانێت خزمه‌ت به‌لایه‌نى دهسهلاَت بكات ، یان بتوانێت تاچه‌ند ساڵێك ماوه‌ی ئه‌و دهسهلاَته درێژ بكاته‌وه ، بهلاَم له‌دوا جاردا هه‌ر به‌زیانى دهسهلاَتهكه ده‌شكێته‌وه .
ئه‌وجۆره هه‌ڵبژاردنه ناته‌ندروستانه كه‌له له‌لایه‌ن دهسهلاَته هاو شێوه شمولیهكانهوه په‌ناى بۆده‌برێت له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌نجامى ئیجابى هه‌بێت بۆ ده‌سه‌لاته‌كه ، به‌ڵام له كۆتایدا كاتێك گڵۆڵهى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كه‌وێته لێژى ئه‌و كاته ده‌رئه‌نجامه سلبیه‌كانى ئاشكراده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ى ئیتر كار له كارترازاوه .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه ناته‌ندروستانه ناو‌و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان ناشیرین ده‌كات ، به و ته‌زویر و خروقاتانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا واده‌كات كهدڵى دۆستان نارِهحهت و دڵى دوژمنان خۆشبكات، ههروههاكارگهریشى ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و پشتگیریه نێو دهوڵهتیهى كه‌له كێشه‌ى رِهواى گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت .
ئاخر له دواى روخانى رژیمه‌وه ئه‌وه چواره‌م پرِۆسهى هه‌ڵبژاردنه كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه ، تائێستا له سێ له پرِۆسهى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناومان چۆته (لیستى رِهشهوه) ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش ناومان بچێته (لیستى رِهشهوه) ئه‌و كاته چى بهدۆستانمان بڵێن ..؟ یان چى له (تهعلیف)و لێدوانه‌كانى ناحه‌زانمان بكه‌ین .. ؟ ئایا ئه‌مه‌ش ههرخهتاى دوژمنه وه همیهكانمانه كه‌بۆ خۆمانمان داتاشیوه .. ؟ یان هه‌ربه ده‌ستى خۆمان ناو‌و ناوبانگى خۆمان له‌كه‌دار ده‌كه‌ین .!
ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كه به ناو چاوى ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌رئه‌وانیش لێ به‌رپرسانن !
هه‌ربۆیه ده‌ڵێم دڵبه ده‌نگى ساخته خۆشمهكهن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست