کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ كاك مسعود بەرزانى ..گەندەڵیەكانى لقى 21

Sunday, 13/02/2011, 12:00


من ئەندامێكى پارتیم لەلقى (21) لەپارێزگاى سلێمانى كاك مسعود چەندەها جار هاتووم بۆ هەولێر یان لەسلێمانى كە ویستوومە بەڕێزت ببینم بەڵام ڕێگایان پێنەداوم بێمە لات نازانم بۆچى كەلەهەمان كاتا خۆت دەڵێت دەرگامان كراوەیە بۆتان كام دەرگایە بۆیە بەپێویستم زانى لەڕێگاى سایتى كوردستان پۆستەوە ئەم نامەیەت بۆ بنێرم وە هیوادارم نامەكەم بخوێنیتەوەو بەكارى پێویست هەستیت چونكە ئەگەر بەتەماى ئەوەبیت ئەم ئەندامانەى لقى (21) پارتیت بۆبەرن بەڕێوە لەشارى سلێمانى ئەوا سەركەوتوو نابن چونكە كۆمەڵێك مشەخۆرن كەتەها بۆ كارى گیرفان و كارى ناشەرعى سەرجێگا و پۆزلێدان بەسەر ئەندامانى لەخوار خۆیان وەمن كاتێك ئەم نامەیەدەنووسم كەكارى ناحەقیم زۆر دیوەو گەشتە تینم كەلەگەڵ ئەوەشدا كەتاكو ئێستا هیچ كارێكیا بەرامبەر خۆم نەكردووەچونكە دەوامى خۆم دەكەم و دەچم بۆ هەموو بەشەكانمان ئەمەى من دەینووسم ئەوەیە كەلەناو دڵى ئەندامەكانتایە لەلەناو لقى (21)كاردەكەن وەمن هیچ خەرەس شەخسیم نى یە لەگەڵ هیچ كەسێكیان وەچێگاى سیقەى زۆرم لەوكەسانە بەڵا جام كەپڕبوو لێى دەڕژێ .
حەزدەكەم كاك مسعود ئاگاداربیت كەلەناولقەكەماندا چەندەها كادێرمان هەیە دەوام ناكات و سەرى مانگان دێت معاشەكەى وەردەگرێت و وە چەندەهاى تریشمان هەیەو دەوام دەكات و بەڵام دەستى دەستى پێدەكەن بۆ مەعاشەكەى بەتایبەتى لەناو مەكتەب شەهیدانى لق (21) كە لێپسراوەكەى ناوى (كاوە) یە
وەچەندەها كامەندمان هەیەو ئەمرى فەێڵى دەرچووەو بەڵام تاكو ئێستلش هەر معاش وەردەگرێت وەسەرف كردنى میزانیەى حیزب بۆ كارى شەخسى و بەنزینى سەیارەكانیان بەڵام ئەمان لەوەێڵكاندا شتى تر دەنووسن تاكو كەس پێیان نەزانێت وەیارمەتى دانى ئەوكەسانەى خۆیان بیانەوێ و ئیشیان بۆ دەكەن بەتایبەتى لەلایەن لێپسراوى لقەكەمانەوە كەناوى ( فازیل ڕەوۆف ) ناسراوە بەفازیلى مەلیح .
كاك مسعود دەبێت بزانیت كەپارتى بۆچى لە شارى سلێمانى دەنگى زۆر ناهێنێت لەچاو سەرف كردنى ئەو هەمووپارەیەى كەبۆ هەڵبژاردنەكان سەرف دەكرێت لەو شارەدا چونكە كادێرى گەندەڵى وەكو فازیل و كاوە و چەندەهاى وەكو ئەمانەت هەیە لەسلێمانى بۆیە دەنگى پێویست ناهێنیت .. ئەمەى نوسیوومە حەرفێكى گەندەڵیەكانە .
تێبینى / من كوڕى شەهیدێكم كەبەڕێزت دەیناست هیوادارم بەڕێزت بەزووترین كات بەكارى پێویست هەستیت ئەگینا ناسنامەى پارتایەتیم دادەنێم و پەشیمان دەبم لەوەى كە ڕۆژێك لەڕۆژان كارم بۆپارتى كردووە ...
ئایە كاك مسعود باوكم خۆى بەكوشت دا بۆ ئەم كارەگەندەڵیانەى كەلەشارى سلێمانى ئەندامانى وەكو (فازیل و كاوەى مەكتەب شەهیدان ) دەیكەن بەدڵنیاییەوە نەخێر .كەواتە كارى بەڕێزت چى یە وەكو سەرۆكى حیزبەكەمان..


لەگەل ڕێزدا
کوردستانپۆست: ئێمه‌ نه‌مانده‌ویست ئه‌م نامه‌یه‌ بڵاوبکه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر  تکای به‌رێزێکی وه‌ک نووسه‌ری نامه‌که‌ نه‌بوایه‌ ، چونکه‌ دڵنیاین مه‌سعود بۆ خۆی دز و تالانچیی ، چ پێویست ده‌کات خه‌ڵکێکی وه‌ک ئه‌م به‌رێزه‌ هانای بۆ ببات.
کوڕی شه‌هیدێکی پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە