هەواڵێكى بەپەلە: ئه‌مڕۆ تاڵەبانى له سلێمانی سووڕایه‌وه، که‌س سڵاوی نه‌سه‌نده‌وه
Sunday, 17/05/2009, 12:00
1223 بینراوە
سەر لەبەیانى ئەمڕۆ 16ى5ى2009 جەلال تاڵەبانى لەشەقامەكانى مەولەوى و ئۆرزدى باكدا مانۆڕێكى سازدا‌و یەكێك لە كەلتوورە ناشرینەكانى سەدام حسێنى دووبارەكردەوە بەدەست بادان بۆ خەڵكى سەر شەقامەكان تەمسیلیى ناوبراوى گۆڕبەگۆرى كردەوە
هەموومان ئەزانین وادەى هەڵبژاردنەكان نزیك بوونەتەوەو ئەم كات لەهەمووكات زیاتر جەلال پێویستى بە خەڵكە بەتایبەتى خەڵكى سلێمانى كەقاعیدەى سەرەكى یەكێتین و زۆربەشیان پشتگیریى گۆڕان و نەوشیروان مستەفان بۆیە تاڵەبانى گەرەكیەتى هەرچى چۆنێك بێت خۆى بێنێتەوە مایە لەو شارەدا دانیشتوانى سلێمانى تاڵەبانى باش دەناسن لەكاتى تەنگەتاو بوونیدا پەنا بۆ هەمووشتێك ئەبات تەنانەت دوژمن و داگیركەرانى كوردستانیش بۆیە ئەمجارەش هەوڵ دەدا لەڕێگەى ڕاكێشانى هەست و سۆزەوە بە (باىباى) كردن بۆ خەڵكى جارێكى تر متمانەى پێبددەنەوە بەڵام هەمووان دەزانین تاڵەبانى ڕێویەو لەپێناو بەرژەوەندى خۆیى و بنەماڵەكەى دا تادواهەناسەى سەرەمەرگ پەلەقاژە ئەكات .
کوردستانپۆست: له لایه‌کی تره‌وه له لایه‌ن په‌یامنێرمانه‌وه له سلێمانی ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین که کاتژمێری 11ی سه‌ر له به‌یانی له شه‌قامی مه‌وله‌وی به ماشێنه‌که‌ی تێده‌په‌ڕی و ده‌ستی ده‌رهێنابوو سڵاوی له‌و خه‌ڵکه ده‌کرد، به‌ڵام هیچ که‌س بایه‌خی پێی نه‌ده‌دا و که‌س سڵاوه‌که‌ی نهدهسهندهوه، تاڵه‌بانی پێی وابوو که ساڵانی رابردووه ئه‌و کاته‌ی که له ئه‌رده‌ن گه‌ڕایه‌وه کۆمه‌ڵی که‌سی ساویلکه و ژن و قوتابیان به‌ره‌وه پیری هاتن و له‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێده‌کرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی خه‌ڵکه‌کان زۆر نه‌بوون له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاردا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ژامرهیهش که‌م بوونه‌ته‌وه و نرخێک بۆ سه‌رۆکی سووک داناناێن، که‌سێک به په‌یامنێره‌که‌مانی راگه‌یاندبوو، که ئه‌گه‌ر من له شوێنی ئه‌م کابرایه ده‌بووم، ده‌چوومه‌وه دووکان و به ته‌نها گولله‌یه‌کم ده‌نا به ته‌پڵی سه‌ری خۆمه‌وه و خۆم ده‌کووشت. ئایا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌تی هه‌یه، ئه‌مڕۆ شه‌رم له که‌سایه‌تیی و بێ نرخی خۆی بکات و به ده‌ستی خۆی ناپاکێک بکوژێت؟