کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارانی ناخ

Monday, 31/12/2012, 12:00




هۆنراوەی : ئارام محەمەد غەریب

٢٢.١٢.٢٠٠٩


له‌پاش تۆ وێڵ وناشاد م
وه‌ک په‌پووله‌م به‌ده‌م باوه‌
هه‌واری کۆچی ته‌نهایم
له‌باغی غوربه‌ت هه‌ڵداوه

وه‌ک دێوانه‌ چۆن په‌پووله‌ی
به‌دوای کۆچی شه‌ما فڕی
مۆمی غوربه‌ت چۆن سووتانی
سه‌رپه‌ڕی باڵی به‌گڕی

له‌دوای تۆ کێ بێ جارێ تر؟
ساڕێژکا ئاهو نه‌وای دڵ
کێ په‌پووله‌ی گریان به‌ردا
بۆ ناو باغی پڕخونچه‌و گووڵ

ئه‌م کۆچه‌ی تۆ وه‌ک هه‌ره‌سی
کۆشکی پڕ له‌غوربه‌ت وایه‌
وه‌ک شه‌پۆلی پر له‌ڕق و
ده‌روون هه‌ڵچوونی ده‌ریایه

ئەم کۆچەی تۆ هەروەک سەمای
ئاگر، دەستی خەمم دەگرێ
چەندە دووربی زیاتر گڕی
دەمسووتێنێ وخۆیشی دەمرێ

شەم کۆچی کرد، وەلی شێوا
سەرگەردانی کەژوئاران
کاتێ کەتۆش هەوارت نا
هەوری ناخم کەوتە باران


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە