کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌شقنامه‌

Monday, 03/09/2012, 12:00




ئه‌گه‌ر بوم به شه‌وقی مۆمێ ، کۆتا به‌ عه‌ده‌م بهێنم
شه‌رت بێ له په‌نجه‌ره‌ی ماڵتا خۆم و شه‌وم بسوتێنم
تا دوا هه‌ناسه‌م تارمایی دڵه‌ڕاوکێیت بڕه‌وێنم
حه‌زی دێرینم وه‌ک نه‌مام له باخچه‌ی دڵتا بڕوێنم...
ئه‌گه‌ر کرا وه‌ک کۆترێ هێلانه‌که‌م دێنمه ماڵت
وه‌ک گۆچانێ خۆم کوڕ ده‌که‌م بۆ له‌نگه‌رگرتنی باڵت
وه‌ک په‌پوله‌ به‌ زه‌وقه‌وه ، بلوری ڕوت ڕاده‌موسم
به سوتانم هه‌موو شه‌وێ عه‌شقنامه‌یه‌ک ده‌نوسم....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە