کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیارێک بۆ کوردستانپۆست و رۆژنامه‌ نوسانی کوردستان

Friday, 14/05/2010, 12:00


به‌ڕێزان ، پێشنیارێکم هه‌یه ، هیوادارم وه‌ک برا بچوکێکتان و وه‌ک تاکێکی کورد لێم قبوڵ بکه‌ن و به‌هۆی په‌یوه‌ندیتانه‌نه‌وه بتوانن که‌مپینێک پێک بهێنن بۆ (بایکۆت) کردنی ڕاگه‌یاندن و که‌ناڵه ئیعلامیه‌کانی (پارتی) تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌که‌وێته ژێر باری داواکانی ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌ست له‌ تیرۆر و تۆقاندن هه‌ڵئه‌گرێت و بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و شێخ ستار و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ئاشکرا ئه‌کات (که دڵنیاشم نایکات)، پێشنیار ئه‌که‌م کوردستانپۆست هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندانه‌وه بکات و په‌یمانێکی شه‌ره‌ف ئمیزا بکه‌ن و له‌ گشت ڕاگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆکان بڵاوی بکه‌نه‌وه به‌ناو و ئمیزای خۆیانه‌وه که تا ئه‌وکاته‌ی پارتی داواکانیان جێبه‌جێ نه‌کات (لێدوان و چاوپێکه‌وتن و کار و هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک) له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پارتی ناکه‌ن ،، به‌ تکا ، ئه‌م که‌مپینی بایکۆت کردنه کاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پارتی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌بێت و توشی جۆرێک له ئیفلیج بوونی ئه‌کات ، چونکه پارتی ئێستا له‌ڕێگای که‌ناڵه ئیعلامیه‌کانی خۆی و کۆمه‌ڵێک که‌ناڵی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ وه‌ک (کۆڕه‌ک و چوار) که‌ ڕێک سه‌ر به‌ پاراستن و میتن پلانی زۆر ترسناکی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر لاوانی سلێمانی و هه‌ولێر ، له‌ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی بێڕه‌وشتی و کاری نامۆ به کۆمه‌ڵگای کوردی که‌ هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ پێشکه‌وتنی دنیا و کۆمه‌ڵگاوه‌ نیه ، تکایه‌ هه‌ڵمه‌تی بایکۆت کردنه‌که با کۆڕه‌ک و که‌ناڵ چواریش بگرێته وه چونکه کۆڕه‌ک به پێدانی ژماره‌ی نهێنی و کاری جاسوسی هاوکاری پاراستنی کردوه له تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌ڕه‌شه‌کردن لێیان و که‌ناڵ چواریش هه‌ر سه‌ر به‌وانه‌ و ڕۆژێک دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ، ئه‌ڤین ئاسۆ له‌ به‌رنامه‌که‌ی خۆیدا زۆر ناشرین و نه‌شیاو قسه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان کرد.
به‌ هیوام به‌ زوترین کات بایکۆتی ڕاگه‌یاندنه‌کانی بنه‌ماڵه ده‌ست پێبکات
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە