کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ولامێک بۆ بۆتانی محمود عوسمان ببورن (هیوای محمود عوسمان)

Sunday, 29/05/2011, 12:00


چونکه‌ من ئاگادارم له‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ی له‌گه‌ل کوردستان پۆست و وه‌لامه‌که‌ش له‌لایه‌ن هیوای برای بۆتان بووه‌:
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رێز بۆتان هه‌ر له‌ رونکردنه‌وه‌که‌ی دا به‌ درۆخستنی ئه‌م دۆکیۆمینته‌ی راگه‌یاند به‌ بیانو ئه‌وه‌ی نوسراواکه‌ واژووی له‌سه‌ر نیه‌ که‌چی هه‌ر له‌ خالی دواتری باس له‌ سه‌رنه‌گرتنی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ ده‌کات. به‌لام من ته‌نها ده‌لێم من بلگه‌یه‌کی بێ واژووم ده‌ستکه‌وت ده‌ی ئه‌گه‌ر راسته‌ جه‌نابیشت وه‌لامی نوسراوه‌که‌ به‌ به‌لگه‌ی واژوودار بلاو بکه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ درۆزن ده‌ربچین..! من دلنیام له‌وه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن تۆوه‌ ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ و دلنیاشم که‌ هه‌مووی بردراوه‌ دواتر ولامه‌که‌ت جێگای سه‌رسورمانه‌ که‌ ده‌لیی ئێمه‌ له‌ لاپه‌ره‌که‌مان بلاو ده‌کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر راست بوایه‌ به‌لام پێم نالێ ی که‌ تۆ ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ت ده‌ستکه‌وت چۆن ئاشکرای‌ ده‌که‌ی؟ باشه‌ ئه‌گه‌ر بۆتان راست ده‌کات با رووی ده‌رگاکه‌ی بکاته‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌زگاکانی راگه‌یاندن؟ ئه‌گه‌ر راستیش ده‌که‌ی تکایه‌ له‌ 2006 ه‌وه‌ تا ئێستا باسی کارو پرۆژه‌کانتان بکه‌ن؟ تکایه‌ بلێن پرۆژه‌ی حکومه‌تی ئه‌لکترۆنی چی به‌سه‌رهات؟ ئه‌ی بره‌ پاره‌که‌ی چی به‌سه‌رهات؟ تکایه‌ باس له‌ پرۆژه‌ی مایکرۆسۆفت بکه‌ن؟ تکایه‌ باسێکی پرۆژه‌ی سوتاندنی مالی ملله‌ت بکه‌ن(ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران)؟ تکایه‌ باس له‌ گه‌نده‌لیه‌کانی ناو فه‌رمانگه‌که‌ت بکه‌؟ تکایه‌ باسێکی ناعه‌داله‌تی نێوان فه‌رمانبه‌ره‌کانت بکه‌؟ من یه‌کێک بووم له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که‌ چه‌ندین جار ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌و قسه‌ بریقه‌داراکانت بووم پێم نالێ ی کوا کردار؟ تکایه‌ پێم نالێ ی له‌ 2006 ه‌وه‌ تا ئێستا چ خزمه‌تێکی ئه‌م ولاته‌تان کردووه‌؟ تکایه‌ پێم نالێن چیتان کردووه‌ سوودی بۆ کوردستان هه‌بوبێت؟ ئه‌ی بۆ وه‌لامی دوو بابه‌ته‌که‌ی پێشترت نه‌داوه‌؟ تکایه‌ به‌رێز بۆتان بری پاره‌ی پرۆژه‌ شکست خواردواکانت ئاشکرا بکه‌ ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌ ئینسانێکی شه‌فاف ده‌زانی؟ ده‌ی تکایه‌ چاوه‌ره‌ی وه‌لامی جه‌نابتین؟ من زۆر به‌ ووردی لێکۆلینه‌وه‌م له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌کانت کردوه‌ و هه‌موویان ده‌خه‌مه‌ به‌ر ده‌ستی میدیا و رۆژنامه‌نوسان..ده‌ی من چاوه‌رێی به‌لگه‌کانتم؟؟ تکایه‌ مه‌لی برۆن سه‌ردانی وێبسایته‌که‌مان بکه‌ن ئیتر تێر بووین له‌ درۆو قسه‌ بریقه‌داره‌کانت..به‌س پێم بلێ کێ له‌ کاره‌کانت رازیه‌؟ به‌س پێم بلی کوا شتێک به‌ ناوی ئای تی له‌ فه‌رمانگه‌که‌ت؟؟ ده‌ی وه‌لامم بده‌وه‌ گه‌نجترین گه‌نده‌لی کوردستان؟؟ من چاوه‌رێ ی وه‌لامه‌که‌تانم به‌ به‌لگه‌ی واژوودار و چاوه‌رێی وه‌لامی دوو بابه‌ته‌که‌ی پێشتریشم؟
كوردستان پۆست نازانم به‌ چ حه‌قيک ئێوه‌ بوون به‌ پارێزه‌ری بۆتان؟ ئایه‌ ئێوه‌ ئاگاداری گه‌نده‌لیه‌کانی بۆتانن؟؟ رۆژێک دیت ته‌نها شه‌رمه‌زاریتان بۆ ده‌مه‌نێته‌وه‌ له‌ پارێزگاریکردنتان له‌ بۆتان، تکایه‌ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌م وه‌کو خۆی بلاو بکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌بوو کردتان به‌رامبه‌ر به‌ ملله‌تی داماوی کورد.

وه‌ڵامی کوردستانپۆست: پێشه‌کی ده‌بێت ئێمه‌ ده‌بێت بڵێین ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ بنووسێت نابێت هه‌مان مافی ئه‌وه‌ی پێ بدرێت وه‌ک یه‌کێکی تر که‌ به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ش وه‌کو یاسا و ریسای راگه‌یاندن، به‌وه‌ی کاتێک ئێمه‌ به‌ره‌وه‌ رووی لێپرسینه‌وه‌ بووینه‌وه‌، ناتوانین په‌یوه‌ندیی به‌ تۆوه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ته‌ بیخه‌یته‌ روو، تۆیه‌ک که‌ ناوی خۆت ئاشکرا ناکه‌یت، بڕوا ناکه‌ین له‌ حاڵه‌تی شکات و لێپرسینه‌وه‌ خۆت ئاشکرا بکه‌یت، هیوادارم له‌ مه‌به‌ستمان تێبگه‌یت، دوای ئه‌وه‌ به‌ڕێزتان نازانین به‌ دوای چییه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵیی بێت به‌ باسکردنی ده‌زگایه‌کی بچوک، ئه‌وه‌ ده‌ڵێین ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو که‌ بتوانرێت به‌و شیوه‌یه‌  کاری بۆ بکرێت، چونکه‌ گه‌نده‌ڵیی له‌وه‌ چۆته‌ ده‌رێ که‌ به‌ باسکردن و ده‌رخستنی کۆمه‌ڵیک دۆکۆمێنت بتوانرێت ئه‌و کاره‌ بکرێت، چونکه‌ گه‌نده‌ڵیی له‌ کوردستاندا نه‌ماوه‌، به‌ڵکو بووه‌ به‌ خیانه‌ت و ناپاکیی له‌ نیشتیمان، ئه‌گه‌ر ده‌خوازنن له‌ نزیکه‌وه‌ قسه‌مان له‌گه‌لدا بکه‌ن، تکایه‌ په‌یوه‌ندیی به‌م ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ بکه‌: 0046737307478

ئەمە یەکێکە لە دەیان دۆکیومێنتی گەندەڵی و دزییەکانی بۆتانی محمود عوسمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە