کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیندان

Sunday, 03/04/2011, 12:00


مرۆڤێكی ئازادیخواز
بەسەر شەقامێكی شاردا
ئەڕۆیشتو
بانگی بۆ ئازادی ئەكرد...
بەفەرمانی فەرمانڕەوای بیابانی...
بەرەو ژوری زیندانیان برد...
ئیدی لەوێ
بەدەستوورو یاسای جەنگەڵ
بەزمانێك نامۆ بە ئەو...!
پاسەوانێك دادگایی كرد!!
دوای تێپەڕبوونی زەمەنێ
دوای بەسەرچونی تەمەنێ
ژیان دۆستێكی ئازادیخواز
لەسەر هەمان شەقامی شار
هاواری كرد
بۆژیان و دادپەروەری
نەفرەتی كرد
لەنایەكسانی و گەندەڵی
بەفەرمانی دەسەڵاتداری چیایی
بەندیان كردو
گوتیان: دەبێ چاوەڕوان بیت
بۆ دادگایی...
رۆژی دادگا وەك رابردوو
بەدەستوورو یاسای پێشوو
ژیان دۆستی یەكسانیخواز
بەزمانی خۆی تێیان گەیاند
جارێكی دی
ئەو ووشانە بدركێنێ
سەری دەكرێ
بەبەردە باز ؟!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە