بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەو بابەتەی بۆنی خوێنی لێ دێت!!

Saturday, 10/09/2011, 12:00







جاش قەڵەمێکی سەر بە بنەماڵە ئاوا دەدوێت!!
پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت: گەورە ئاو دەڕژێنێ و بچووک پێێ لێ دەخشێنێت..
ماوەیەکە لێڕەو لەوێ هەریەکە لە مام و برزا واتە مەسعود بارزانی نێچیر، لەسەر ڕوداوە خوێناویەکانی ئەم دوایەی کوردستان و هێڕش و پەلاماردانی هەردوو داگیر کەری تورکیاو ئێران، تا جارێک سەر کۆنەیەکی شەرمنانەی ئێران و تورکیا دەکەن سەد جار پەنجەی تاوان بۆ گەریلاکانی پەژاک و پەکەکە ڕادە کێشن، هەمیشەش کۆتایی و قسەو لێدوانەکانیان ، بە وە دێت کە چێ تر مانەوەی پەژاک و پەکەکە مایەی قبوڵ کردن نیە!!
لەسەر شەهید بوو نی حەت هاوڵاتی بەجارێک بەدەست فرۆکەکانی تورکیا. بارزانی خۆی تێکداو لەجیاتی هەڵوستتێکی توندو بەرپرسیاریانە ، بەشەرم و ڕێزەو هیوای خواست کەم ڕوداە دوبارە نەبێتەوە.هەتا ئێرەش زۆر جێگای سەر سوڕمان نەبوو بۆ مێژوویهەڵوێستوو لێدوانەکانی بارزانی، بەڵام لەوەش زیاتر چوو، دوای ئەوەی وێنەو دیکۆمێنی هێرشی فرۆکەکانی تورکیالەکاتی شەهید بوونی ئەو خێزانە گەیشتە ناوەندە جیهانی و ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەمجارە دەسەڵاتئی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی ئەمنیستی دایەوە ڕاشکاوانە دەڵین کەئەوان گومانیان لەوە هەیە کە ئە و فرۆکەیە هی تورکیا بێت، تائێستاش کەس نەیبیستوە پەکەکەو پژاکیش فڕۆکەی جەنگیان هەبێت دەنا بێ سێ و دوو ئەم تاوانەیان دەخستە ئەستۆی ئەوان.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c70a4dc4

عەبدولڕەزاق عەلی / هەولێر

ئێران بە ناوی ڕاوەدوونانی پژاكەوە، تەڕ و وشك پێكەوە دەسووتێنێ، مرۆڤ و ماڵاتی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكوژێ و گوند و ڕەز و باخی دەسووتێنێ.

توركیاش بە نێوی وەدووكەوتنی پەكەكەوە، هەمان ڕەفتار و بگرە خراپتریش دەكات. ئەڵبەت ئەمەیان بیانووگرتنێكی زۆر ئاشكرایە، چونكە زۆرینەی خەڵكی ئەم هەرێمەی ئێمە، چەندیان پەلاماری ئەو سوپایانەیان پێ خۆشە، هەر هێندەیش باوەڕ و متمانەیان بە پەكەكە و پژاكە، زێدەڕۆیی نییە بڵێم، قسەی دڵی خەڵكەكە ئەوەیە كە گومانیان لە چوونی پەكەكە و پژاك بۆ ناوچەكانی ئەوان هەیە و بە پیلان و دەسیسەی دەزانن، چونكە دڵنیان ئەو چوونە بەدەستەوەدانی بیانووە بە ئێران و توركیا تا ئەوە بكەن كە ئێستێ دەیكەن.

ڕۆژگارێك هەندێكی باڵی دەستڕۆییشتوو نێو دەوڵەتی ئێران دەستیان لە پشتی پژاك دەدا و حەزیان دەكرد بكوژوببڕی كوردستانی ئێران، پژاك بێ.

دیسان تا ئەوڕۆ باس لە هێندێك كاربەدەستی دامەزراوەی سەربازی و ئەمنیی توركیا دەكرێ كە زۆر حەز دەكەن پەكەكە هەر چەكدار بێ و كاری بۆ دەكەن و بێزوو بەهەر تەقاندنەوە یان جووڵەیەكی چەكدارانەی پەكەكەوە دەكەن.

بە لای خەڵكە زیانمەندەكەوە، ئەوەی پەكەكە و پژاك دەیكەن، جگە لە پاساودان بە پەلامارەكانی ئەو سوپایانە، هیچی دیكەی لێ شین نابێ، ئەوەی توركیا و ئێرانیش دەیكەن، زەبرە لە ژیانی خەڵكەكە و پەڵپگرتنە بە هەرێمی كوردستانی عێراق.


پژاك كە دەشێ بە"قیادەی قوتری ئێران"ـی پەكەكەی "قیادەی قەومی" ناو بنێین (چونكە هەمان هەڵچنینی ڕێكخستنی بەعسیانەیە گەر نەڵێم بیركردنەوەیشیان)، دەڵێم ئەو پژاكە بۆی هەیە بە ناوی بەرگریكردن لە مافی ڕەوای نەتەوەیی و سیاسی و كولتووری كوردانەوە كە مافێكە تا بڵێی ڕەوایە و قابیلی چەند و چۆن نییە (گەرچی گومانم هەیە ئەوە تاكە مەبەست و ئامانجی پژاك بێ)، چۆنی پێ باشە و چی بۆ خۆی بە چاك دەزانێ، ئەوها مامەڵە لەگەڵ فەرمانڕەوایانی ئەو وڵاتە بكات، ئەڵبەت پەكەكەیش بە هەمان شێوە چ سیاسەتێك بەرانبەر توركیا دەگرێتە بەر ئازادە، بە بزاڤی چەكدارییشەوە كە یەك بەباری خۆم بە ناڕاست و ناوەخت و بە زیانی دەزانم، وەلێ بە هیچ كلۆجێك بۆیان نییە، خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە بە كار بێنن، بارەگا لێرە دابنێن و خۆیان لەو كونە شاخانە قایم بكەن و هەر كە دەرفەتیان بۆ هەڵكەوت، یان هەر لە ئیمرالییەوە فەرمان درا (ئەڵبەت تەنیا خوا دەیزانێ فەرمانەكانی ئیمرالیش چەند تێكەڵ بە ئەجێندای ئیقلیمی و موخابەراتیی نێودەوڵەتین)، چەكدارەكانیان بچنە ئەودیو و تەقە لە كاروانێك یان ڕەبیەیەكی سوپای ئێران یان توركیا بكەن، تا ببێتە بیانگە، خەڵك و خاكی كوردستانی عێراق تووشی زیان بكەن و پاساوێك بدەنە دەست خەڵكێك كە خۆی ئەسڵەن بۆ ئەم هەرێمە لە بۆسەدایە.


کورت و کرمانجی کاکی جاش قەڵەم قسەکانی خۆی لەم پەڕەگرافی خواروە چڕ دەکاتەوە!!

كورت و كرمانجی ئەوەی ئێران و توركیا بەرانبەر هەرێمی كوردستان و خاك و خەڵكەكەی دەیكەن، زوڵمێكی گەورەیە بە هەموو یاسایەكی نێودەوڵەتی و بەهایەكی هاوسێتی و ویژدانێكی مرۆڤانی، پاساویش نادرێتەوە، بەڵام ئەم ڕاستییە، نابێ ڕاستییەكی دیكەمان لێ بزر بكات، ئەوەی پەكەكە و پژاكیش دەیكەن، قابیلی قبووڵكردن نییە و نابێ چیی دكە بە ناوی هەست و سۆزی نەتەوەییەوە، لەوە شەرم بكەین كە بە سەرانی ئەو ڕێكخراوە بڵێین: بۆتان نییە لە ژێر هیچ دروشم و ناوونیشانێكدا، بیانوو بدەنە ئەم و ئەو تا هەرێمی كوردستانی عێراق تۆپباران بكەن
http://www.hawler.in/more.php?id=20094


کورت و کرمانجی منیش دەڵیم:
لەکاتێکیدا مەرگی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بەهۆی خۆپێشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک لێیان یەک بەدوای یەکدا دێن
مەرگی ئەوانی لەمەڕ خۆشمان تا دێت نزیکتر دەبێتەوە، من دڵنیاتان دەکەمەوە کە فریای شەڕێکی تری کورد بە کورد ناکەون.


لەکاتی گرتنی بەڕێز ئۆجەلاندا، نەک هەموو کورد بە ڵکوو تەوای دونیا هاو سۆز بوون بەرامبەر دۆزی کوردو
ئەو گەلە کۆمەکیە نێوەدەوڵەتیە بەرامبەر بە ڕابەرێکی کورد جێگای ڕەخنەو ڕیسوا کردن بوون، کەچی لەم ئان و ساتەدا دەسەڵاتی کوردی نامە دژ بە پەکەکە و ئۆجەلان دەنێرن بۆ وەزیری دادی ئیتاڵیا.


فەرموون لەگەڵ لینکی ئەم بابەتە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=922e0508



 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە