بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ته‌ماشای ئەم ئیشە سەیر و سەمەرەی لێپرسراوانه‌ی کورد بکەن

Thursday, 22/11/2012, 12:00





لە کوردستانپۆستی بوێر و بەرێز، بابەتێکم خوێندەوە سەرنجی زۆر  ڕاکێشام ، بەراستی ئەم لێپرسراوانی مەڕ خۆمان، ئیشی وا ئەکەن پیاو مێشکی جام ئەبێت، لە وڵاتی سوید مامۆستایێکی عەرەب ده‌ستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر٥٨ مناڵی سویدی ، کە هەموی کوڕی خوا پێداوەکانیان تێدایە. لەوێش ،تەعەدای کردوەتە کچێکی ١٣ ساڵوکچێنی بردوە سکیشیپڕ کردوە، پاش ئەوەی کە پێیان زانیوە زۆربەی ڕۆژنامەکانی سوید لەسەریان نوسیوە و دراوە بە دادگا حوکمی ١٠سال زیندانیان بەسەردا سەپاندوە .پاش ئەوەی نیوەی حوکمەکەی تەواو کردوە بەردراوە و لە سوید شاربەدەریان کردوە و هاتوەتەوە بۆ عێراق.، دوای هه‌ر سویدییه‌کان پێیان زانیوه‌ که‌ لەقوتابخانەیه‌کدا له‌ هه‌ولیر به‌ مندالانی کورد وانەی کۆمپیوتەر ده‌ڵێته‌وه‌، بەمەرجێک قوتابخانەیێک پێشکەوتو.

سەیرو سەمەرە ئەوەیە خەڵکانێکی زۆر هەن لە هەندەران ، بەتەمای ئەوەن رۆژێک بهێڵرێت بچێتەوە ئیشەکەی ، خۆی بەڵام بۆیان ناکەن ئیڵڵا ئەوەی واستەیێک زۆر گەورەی نەبێت .پرسیارەکە ئەوەیە ئەم مامۆستا عەرەبە عێراقییە کە ناوی{ئەیسەر سوهەیر}ی یە بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێستاکه‌ دەرکرابیت ئینجا نازانم راستە یان نا بەڵام چۆن لە کوردستان دامەزراوە ،کە ئەم حکومەتە ڕۆڵەکانی خۆی قبووڵناکاتەوەو، ئەشیەوێت گوڵبارانی بکەن ، ئەگەر گوڵبارانی نەکەن، پێیان ئەڵێن بێرەوشت. توخوا کورینە بێڕەوشت کێییە؟ ئێوە حەکەم بن.
من نمونه‌ له‌سه‌ر خۆم ده‌هێنمه‌وه‌، که‌ وه‌ک مامۆستایه‌ک داوای گه‌ڕاونه‌وه‌م کردووه‌، تا ئیستا  دوو نامەم ناردەوە دیسان لە هەمان ساڵدا ب٢٧/٩/٢٠٠٩ نامەیێکی ترم نارد بەڵام هیچ وەڵامم نەبو. باشە سەیر لەوەدایە ئەگەر یەکێک ناڕەزاییه‌کیش دەر ببڕێت چاویان ئەپەڕێتەوە تەو‌ی سەریان خۆیان خستوەتە جێگەی خوا باوکت ئەمرێت ئەلێێت خوا شوکرم بە بەشت .ئەمانیش ئەیانەوێت هەرچێ ئەوان ئەیکەن ئێمە بڵێیین شوکرین بە بەشتان. من نازانم ئێوە لە پشت پەردەوە فەرمانتان پێ ئەکەن وا بکەن بە خەڵکی کوردستان یان خۆتان ئەقڵتان پێی ناشکێت بەتەمان تاکەی دنیا هەروا بۆتان بچێتە سەر ،
 ئێوە تجروبەی زۆر نزیکی مێژوییتان لەبەردەمدایە دە لێوەی فێر بن با کار لەکار نەترازێت میللەت ئەوەندە پڕە هەڵمی لێ هەڵئەستێت ئەو میللەتە نالێم کە ئێوە بەپارە کریوتانن و پاڵیان داوەتەوە ئەلەوەڕێن هەر سەیری ورگیان بکە دیارە چەند دۆلاری بەلاشیان خواردوە.
گاندی ئەڵێت هەرچی دکتاتۆر هەیە نهایەتەکەیان حەتممیە کە بەدەستی گەل دواییان پێدێتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە