کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كێ زولَمى له‌ يه‌كێتيى كرد ، علووج ..؟

Thursday, 07/05/2009, 12:00

2177 بینراوە


به‌شى (5) و كۆتايي
رووداو و مێژووى گۆرِان و ئالَوگۆرِانه‌كانى ئه‌م چه‌ند سالَه‌ى دوايي ناو يه‌كێتيي و به‌تايبه‌تى دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى كاك نه‌وشيروان مسته‌فا له‌ پله‌ى جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتيي ئه‌وه‌نده‌ كۆن نه‌بوه‌ تا له‌بير و له‌ به‌رچاو نه‌مێنن و له‌ زه‌ينى خه‌لَكدا كالَ بوو بێته‌وه‌ بۆيه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌راورد و هه‌لَسه‌نگاندێك بكا ئه‌بێت زۆر راستگۆ و ژيرانه‌ بدوێ و شته‌كان ، ئالَوگۆرِه‌كان ، هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كان چۆنن وا باسيان بكات نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆت بته‌وێ و چۆن له‌ به‌رژه‌وه‌نديتاندايه‌ وا باسى بكه‌يت و بۆ مه‌رامى تايبه‌تى شته‌كان پێچه‌وانه‌ بكه‌يته‌وه‌ و به‌خه‌لَكيان بفرۆشيته‌وه‌ ؟علوج و هاوشێوه‌كانى كه‌ نموونه‌ى خه‌لَكانى دۆرِاو و قێزه‌ونى نێو زوربه‌ى كاديره‌ هوشياره‌كانى يه‌كێتيين ئيستغلالى راگه‌ياندنيان كردووه‌ و ئه‌و مێنبه‌ريان نه‌ك بۆ خزمه‌تى يه‌كێتيي به‌لَكه‌ زۆر زياتر بۆ مه‌رام و نيه‌ت و بۆ چوونه‌ گلاَوه‌كانيان ، ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه‌ مه‌به‌ستى لێكترازان و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ى دلَسۆزانى يه‌كێتييه‌ له‌ يه‌كتر زۆر بێويژدانانه‌ و بێ شه‌رمانه‌ بێ لێپێچينه‌وه‌و لێپرسينه‌وه‌ به‌به‌رچاوى سكرتێرو مه‌كته‌ب سياسيه‌كه‌يانه‌وه‌ رۆژانه‌ بوختان و وته‌ى نابه‌جێ و دوور له‌ ره‌وشتى سياسيانه‌ ئه‌لَێ و بلاَوئه‌كاته‌وه‌ ، كه‌ درز و كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى خسته‌ ناو يه‌كێتيي ريزه‌كانى يه‌كێتيي و ره‌وشى روودا و گۆرِانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى گه‌يانده‌ ره‌وشێكى ناله‌بارو پرِ كێشه‌و تارمايي بێ ئومێديه‌كى فراوانى خسته‌ نێو ئه‌ودلاَنه‌ى كه‌ زياتر په‌رۆشى رێكخستنه‌وه‌ى نێو مالَى يه‌كێتيي بوون ، علوجه‌كان مه‌به‌ستدارانه‌ له‌ پراكتيزه‌ كردنى پيلان و نيازه‌كانيان به‌هاوكارى و پشتگيريه‌ راسته‌وخۆ و به‌ربلاَوه‌كانى كه‌سانى وه‌كو مه‌لا دۆرِو ئه‌رسه‌لانه‌ داوێن پيسه‌كه‌ و به‌رهه‌مه‌ فايلداره‌كه‌ وبه‌ سه‌رپه‌رشتى تالَه‌بانى هه‌ولَه‌كانيان به‌ئاقارى لێكترازانى زۆرتر و يه‌كلايكه‌ره‌وه‌دا به‌ مه‌به‌ستى دوور خستنه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى ئه‌وانه‌ى كه‌ هێشتا ماونه‌ته‌وه‌ ورێگريه‌كيان بۆ دروست كردوون له‌ هه‌رچى زياترى ئه‌وه‌ى يه‌كێتيي له‌ رێكخراوێكى سياسي جه‌ماوه‌رى بۆ كۆمپانيايه‌كى بازرگانى له‌ سه‌ر بنه‌مالَه‌كه‌ى تالَه‌بانى تاپۆ بكه‌ن و ئه‌مانيش پشكى زۆريان له‌م ئالَوگۆرِيه‌ بازرگانيه‌ پێ ببرِێ كه‌ زيره‌كانه‌ هه‌ولَه‌كانيان له‌ سه‌ر نابوتكردن و بچووككردنه‌وه‌و بێ ناوه‌رِۆك كردنى يه‌كێتيي بۆچووه‌ سه‌ر !
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له‌ قه‌واره‌و قورسايى وپێگه‌ى سياسي ، كۆمه‌لاَيه‌تى ، جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيي له‌ ئاستى ناوخۆ و سرشت و جۆر و ئاستى په‌يوه‌نديه‌كانى له‌ ئێستادا له‌گه‌لَ ولاَتانى ده‌ورووبه‌ر و ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌لَ رابردوو بده‌ين ، ناهاوسه‌نگيه‌كى گه‌وره‌ له‌چاو ئه‌و ئيمكانيه‌ت و هه‌له‌ له‌بارانه‌ى كه‌بۆ يه‌كێتيي هاتوونه‌ته‌ پێش به‌دى ئه‌كه‌ين له‌ چاو ئه‌و ئه‌نجام و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ پێي گه‌يشتوه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ به‌هاو قورساي و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيي دابه‌زاندوه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌گه‌لَ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى لێ كه‌وتۆته‌وه‌و پێگه‌ى سياسي و كۆمه‌لاَيه‌تى زۆر لاواز كردوه‌ ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ له‌خۆگۆرِانى زۆربه‌ى به‌رپرسه‌ حزبيه‌كان و توانه‌وه‌يان له‌ ناو به‌رژه‌وه‌نديه‌ تايبه‌تيه‌كانيان و به‌كارهێنانى پله‌كانيان زياتر بۆ مه‌به‌ستى خۆده‌ولَه‌مه‌ندكردن و په‌يداكردنى نفوزى تايبه‌تى بۆ خودى خۆيان و دروستكردنى هێل و خه‌تى تايبه‌تى به‌ پاره‌و ئه‌و بودجه‌ييه‌ى كه‌له‌به‌رده‌ستيان دايه‌ نه‌ك له‌پێناو گه‌شه‌پێدان و رێكخستنه‌وه‌ى يه‌كێتيي و پته‌و كردنى ريزه‌كانى، تا حالَ گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا ئينتيماى ئه‌ندامان بۆ خه‌تى كۆسره‌ت و ئه‌رسه‌لان و به‌رهه‌م و مه‌لا و ...تاد، هه‌بێ و بێت نه‌ك بۆ خه‌تى گشتى يه‌كێتيي و يه‌كێتييبوون بێت ؟! كاره‌سات نيه‌ لێپرسراوي مه‌كته‌بێك سه‌لاحياتى ئه‌وه‌ى هه‌بێت زياتر له‌ 150 سه‌د و په‌نجا مووچه‌ى تايبه‌ت له‌ نێوان (190،00 تا 1،500،00) هه‌زار دينار بۆ كه‌سانێك ببرِێته‌وه‌ كه‌ته‌نهاوته‌نها له‌ سه‌رى مانگاندا وه‌ك شه‌به‌ح ده‌رئه‌كه‌ون ونايان بينيته‌وه‌ ؟ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كێ نۆكه‌رى و ماستاوى زياترى بۆ بكا ناوناوه‌ به‌بيانوى ژن هێنان و مالَ دانان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانوو و ئوتومبيل گۆرِينه‌وه‌ پاره‌يه‌كى مفتى پێ ببه‌خشرێ و ئه‌وانى تريش به‌ خێسه‌ كردنه‌وه‌ مووچه‌ كانيان پێ بدرێ ؟ له‌ سه‌رئاستى ده‌ره‌وه‌ش له‌وانيه‌ فراوانبوون و هاتوچۆ ته‌شريفاتى و سه‌ردانه‌ ئاسييه‌كان زۆرتر و گه‌شه‌كردووتر بووببن ، به‌لاَم رۆژانه‌ ئاوا سوكايه‌تى به‌ده‌سه‌لاَت و سنووره‌كانى هه‌رێم نه‌كراوه‌ ، ئيمكانيات و بارودۆخى يه‌كێتيي و ميلله‌ته‌كه‌مان زۆر سنووردار و كه‌م تر بوو له‌ چاو ئێستا به‌لاَم كه‌م وابووه‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانمان ئاوه‌ به‌چۆك داهاتبن و ئاوا مل كه‌چ و بێ ئيراده‌ بووبن له‌ ئاست داواكاريى و خواسته‌ شۆڤينيه‌كانياندا ، سه‌رۆك وسه‌ركرده‌كانى كورد له‌ ناوخۆى كوردستانيشدا ده‌ولَه‌ت و سه‌ربه‌خۆى كوردستانيان به‌خه‌ون و خه‌يالَيش دانابێ به‌لاَم كورد هه‌رگيز له‌ به‌رامبه‌ر و له‌ئاست دوژمنه‌كانيدا ئه‌وه‌نده‌ لاواز و بچووك و بێ توانا خۆى نه‌نواندوه‌ و هه‌رگيز شه‌كر و نوقلاَنه‌ى واى لێ نه‌داوه‌ و خه‌ون و ئومێدى له‌مێژينه‌ى گه‌له‌كه‌يان بكه‌نه‌ سه‌راب و وه‌هم ! ، تائێستا ده‌رودراوسێ حزبى وا بووده‌لَه‌ وعاشق به‌دۆلارى بۆ دروست نه‌بوه‌ هه‌رئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئاست و پێگه‌ى سياسي لاواز و بێ نرخ كردوه‌ و ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت حكومه‌تى ناوه‌نديش ئه‌م خالَه‌ لاوازه‌ى له‌ ده‌سه‌لاتداره‌كانى خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كه‌ى كوردستان گرتوه‌ و له‌ هه‌ر ياخى بوون و پێ داگريه‌كى ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى هه‌رێم ناترسێ و هه‌ر كاتێ ويستبێتى زانيويه‌تى كام ده‌مارى لاوازيان راكێشێ و له‌ ياخى بوون و فودرانه‌كه‌ى فشى بكاته‌وه‌ ، ده‌سه‌لاَت و سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌زموونى هه‌رێم له‌ خودى به‌رژه‌وه‌نديه‌كان و ويست و ئيراده‌ى دوو بنه‌مالَه‌كه‌ى تالَه‌بانى و بارزانيدا چرِكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوو كۆمپانياى (يه‌كێتيي و پارتي) كه‌ خاوه‌ندارێتيان بۆ ئه‌و دوو بنه‌مالَه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ى ، چاره‌نووس و دوارۆژيان خستۆته‌ مه‌ترسى و به‌ر هه‌رِه‌شه‌ى له‌ ناوچوونه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌لَێ بازرگانى وه‌كو علوج رۆلَى كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كيه‌كانى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ ئه‌بينن و بازارِى كرِين و فرۆشتنيان بۆ مه‌يسه‌ر ئه‌كه‌ن ! له‌گه‌لَ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا علوج ئه‌لَێ كاك نه‌وشيروان زولَمى له‌ يه‌كێتيي كرد ، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ حالَتان بێ و چه‌ندين فايلدار و كۆنه‌ ئه‌نفالچى و هه‌رچى و په‌رچى وه‌كو سه‌رۆ قادرو به‌هات و ئازا ترسنۆكه‌كه‌ى حه‌سيب قه‌راخى و جه‌مال عبدالله‌ و ستران و توانا(شێخ نه‌بى) و لاوه‌ند و جه‌مال حوسێن (ئه‌وه‌ى ئێوه‌ره‌ سوره‌كانت له‌ باره‌گاى ته‌له‌فزێۆنى گه‌لى كوردستان بۆ ئه‌رازێنێته‌وه‌ و به‌وهۆيه‌وه‌ نيوه‌ى ده‌وامى رۆژانه‌ت بۆ ئه‌وێ گواستۆته‌وه‌) زولَميان له‌ يه‌كێتى نه‌كردبێ ، تالَه‌بانى سياسه‌تى يه‌كێتيي و ئه‌زموونى كوردستانى سوك و رسواكردوه‌ ، كۆسره‌ت نيوه‌ى داهاتى يه‌كێتييى بۆ خۆى ئه‌بات ، به‌رهه‌م ته‌خشان و په‌خشان به‌ پاره‌ى يه‌كێتيي بكات ، علوج مێبازى و كارمه‌ندبازى و ئوتومبيلى (3 ده‌فته‌ر دۆلار ــــ تا 5 ده‌فته‌ر دۆلار) بۆ گه‌واده‌كانى له‌ ته‌له‌فزێۆنه‌كان بكرِێ و نه‌وتى كوردستان تالاَن فرۆش بكه‌ن و دزى له‌ مووچه‌ى كاديرو كارمه‌ندانى خودى حزبه‌كه‌تان بكه‌ن و پياوێكى وه‌ك تۆ نزيكه‌ى يه‌ك مليار دينارى نه‌سريه‌وداهاتى مه‌كته‌بى له‌به‌رده‌ستابێ و كه‌س لێت نه‌پرسێته‌وه‌ كه‌ چۆن سه‌رف كراو بۆچى سه‌رفكراوه‌ ، مانگانه‌ يه‌ك دوو وه‌فد به‌ناوى ده‌وره‌وه‌ رِه‌وانه‌ى توركيا بكه‌ى بۆ رابواردن و فێركردنيان و هێنانه‌ ريزيان بۆ ناو بازنه‌ى بێ ره‌وشتى و به‌ره‌لاَيى خۆت و به‌خه‌لَكيش ئه‌لَێى زولَمى له‌ يه‌كێتيي كرد ، له‌كاتێكا ئێوه‌ نه‌ك هه‌ر زولَم به‌لَكه‌ ژه‌هه‌رتان به‌ شيرينى خه‌لَكه‌وه‌ كرد . ...علوج ؟ ئه‌گه‌ر كاديرانى يه‌كێتيي يه‌ك تۆز هوشياريان هه‌بێ ، يه‌ك تۆز جورئه‌ت و پياوه‌تيان تيا مابێ ئه‌وا بيرێك له‌خۆيان و له‌و بارودۆخه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چۆن دووبنه‌مالَه‌ى ده‌سه‌لاَتدارى نێو پارتى و يه‌كێتيي به‌ هۆى نه‌فس نزمى و كاسه‌ لێسى و گه‌نده‌پياوى وه‌كو ئێوه‌وه‌ سوكايه‌تى و ئيهانه‌ى ميلله‌ته‌كه‌يان و خه‌لَكى داماوى كوردستان ئه‌كه‌ن و جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان و بنه‌مالَه‌كانيان له‌ بيرى هيچ شتێكى تردا نين !


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)