پێشانگای سێ شت هه‌ڤاڵ سه‌ید حه‌سه‌ن 2010-05-03 [email protected] له‌خه‌وما له‌ژووره‌وه‌ی لهپێشانگایهک بووم که له یه‌کێ له ماڵه وێران
Monday, 03/05/2010, 12:00
له‌خه‌وما له‌ژووره‌وه‌ی لهپێشانگایهک بووم که له یه‌کێ له ماڵه وێرانه‌کانی قه‌ڵای هه‌ولێر سازکرابوو. ناوی پێشانگاکه وا له‌سه‌ره‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده ناوی پێشانگاکه گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. ده‌زانم تۆش وه‌ک من پێت خۆشه ڕاسته‌وخۆ بچییه نێو کڕۆکی باسه‌که. بۆیه ده‌توانی خۆت سهرپشکبی له ناونانی، هه‌روه‌ک چۆن دایک‌و باوک ناو له منداڵه‌کانییان ده‌نێن به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیان پێبکه‌ن. که مناڵه‌که‌ش گه‌وره ده‌بێ و هۆشی نایاب ده‌بێ، خوو به ناوه‌که‌ی خۆی ده‌گرێ، هێنده لێی ڕازیده‌بێ، وه‌ک بڵێی خۆی ناوی له‌خۆی نابێ. ئه‌مه‌ش هه‌ر شتێکی ئاوایه‌و تۆ ئازادی له ناولێنانی ئه‌ندێشه‌کانت. هه‌رچۆنێ بێ خۆ من نه ئاگام لێته، نه له‌لای تۆشم. بۆیه با زیاتر له توێکڵی باس نه‌مێنینه‌وه، له‌مه‌دا چۆنت پێباشه با وابێ.
له‌سه‌ر مێزه کۆنێ ڕۆژنامه‌یه‌ک ڕاخرابوو، لینگه کڵاشێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دانرابوو، هه‌وڵمدا مانشێته‌که بخوێنمه‌وه، نه‌متوانی، ته‌نها پیتی(س)ین دیاربوو، وێنه‌که‌ش ته‌واو له‌ژێر قاڵتاغی کڵاشا بزر بوو بوو. به‌بچوکی لهپێچێکی ڕۆژنامه‌که نوسرابوو: ئه‌مه هه‌رڕۆژه هه‌ر وا به‌م فۆڕمه ده‌رده‌چێ. سه‌باره‌ت به مێزی ژماره یه‌ک، تا ڕۆژی ئه‌وڕۆ ئه‌وه‌ی بهبیرمماوه، لێکدانه‌وه‌ی یه‌که‌م پیتی بینراوی سه‌ر ڕۆژنامه‌که بوو. سینم به سێره و سه‌روو سه‌ره‌تای سوئالوو سیاسه‌توو سه‌رۆک، یان شتێکی تری سه‌یروو سوروو گه‌رم دانا یان نا! نازانم له‌م بڕگه‌یه‌دا تۆزێ په‌له‌م کردوو ڕامانم که‌مبوو. وه‌ک که‌سێکی نه‌شاره‌زاو نه‌دیته، ڕه‌فتارم کرد، به په‌له به‌جێم هێشت، له‌م هه‌ڵوێسته‌دا، خۆم وه‌ک موشته‌رییه‌کانی بازاڕی له‌نگه ده‌هاته به‌رچاو. که له‌ناو خورتهکه کۆنه‌و په‌ڕۆو ئامانوو شتی سواوه‌ی سه‌ر مێزوو بنمێزهکان به په‌له ده‌ڕوانێ، به‌شیاوی گرنگی پێدانوو کاتێکی له‌وه زیاتریان نازانێ، تیژ ده‌ڕواو ههڵگێڕوو وه‌رگێڕیان ده‌کا به‌بێ ته‌رکیز.
مێزی دوو.
له‌ولاتر مهدفهعێکی ڕه‌شی بچووک له‌سه‌ر مێزێکی شووشه‌ی پڕ درز دانرابوو. په‌ڕۆکێکی ڕه‌شی ڕه‌نگ بواردووی وه‌ک په‌شمینی له‌ملا ئاڵێندرابوو. پرسیارم له کۆنسنێرهکه کرد: بۆ له‌سه‌ری نوسراوه (هین داش س داش کاف)؟ زۆری لێ‌حاڵی نه‌ده‌بووم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر بههینه هین وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ حاڵی بووم که‌وتی: تۆ ئازادی له تهفسیروو لێکدانهوهکانت، ئه‌وه به‌ته‌وای ئهوشتهییه که خهیاڵو هه‌ستت پێت دێژێ، نه‌ک هه‌ر شتێکی تر. نه‌مزانی ئه‌م به‌ڕێزه له‌به‌ر عه‌یبه‌ی بوو یان هه‌ر ده‌یویست من بخاته مه‌راق. له‌ڕاستیدا هینی سه‌گه یان هی که‌ره گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو به‌لامه‌وه. من ده‌مزانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه قوڵتر له‌شته‌کان ده‌ڕوانن له‌وه‌ی که هه‌ییه. پیتی سین وشه‌ی وه‌ک سه‌رک، سواره، سواوه، سه‌ردار، سه‌له‌فی، سه‌ما، سۆفی، سه‌رسه‌ری، سه‌رلێشێواو، سورتک، سیخورمه، سه‌قا، سامان، سه‌رچاوه‌ی هێنایه نێو خه‌یاڵم. له‌گه‌ڵ خۆما که‌وتمه دوان: ئای خوایه خۆ سین ته‌واو نابێ، باوازی لێبێنم بزانم له کافا چی هه‌ڵده‌کڕێنم: کۆفی، کاغه‌ز، کڕ، که‌بت، کفته، کۆخه، کخه، کۆست، کادیر، کۆره، که‌ڕ، کالیار، کورتان، کرێکار، که‌باب، که‌نگر، که‌م، کڕنۆش، کڕووش، کرێت، که‌وش، کاڵ، که‌و. کاسوو کڵۆڵ بوون، خۆ هه‌ر ته‌واو نابێ، خه‌ریکه باسوو خه‌وه‌که بێتام ده‌بێ. وازم له‌م وشه‌ش هێنا، هه‌وڵمدا ستراتیجیه‌تێک له بیرکردنهوهما بهکاربێننم، به‌ڵکو خۆم چاری ده‌که‌موو پێویستیم به هاناو کۆمه‌کی هیچ که‌سی نابێ! تۆزێ دوورکه‌وتمه‌وه له مێزه‌که، پێکه‌نینم به بیرکردنه‌وه‌ی خۆم هات که پێی ده‌وتم هێشتا دوورتر، هه‌رئه‌وه‌نده نزیکبه که ده‌عباکه له که‌شی گشتی خۆیدا بیبینییه‌وه، به‌قه‌ولی مه‌لا (دوونیا هه‌مووی هین بی، بسته‌ک له‌خۆی دووربی)، ده‌مێکی چکۆلانه له‌به‌ر ده‌م کاره هونه‌رییه‌که وه‌ستام، هه‌ستم به دژایه‌تییه‌کی تووند کرد له‌نیو واتاکانی مهدفهعوو چارۆگوو مێزه شووشه‌ی پڕ درزوو شه‌قار. له‌م ڕێکه‌وته‌دا ئه‌م جۆره شته ڕه‌قوو ناسکوو شه‌فافه کۆبێته‌وه به‌بی زرمه‌و هاواروو شکان ده‌رباز نابێ. باره‌که له هنی مررۆڤی ئاسایی سه‌رده‌م نه‌ده‌چوو، کۆی خه‌یاڵم به‌تێکه‌ڵی وێنه‌و وشه، ڕایده‌کێشام بۆ زه‌مانی زوو، بۆ سه‌ره‌تای مرۆڤی کۆچهروو کۆکه‌ره‌وه ی نێو کهڤرو کۆساران، سه‌رده‌می کۆیله‌یی و کۆڵی گرانی ئافره‌تی لا به‌رجه‌سته ده‌کردم. له مێشکما وتم ئاخر ئه‌م چه‌که قورسه و حیجاب پێکه‌وه، چۆن مێزه شووشه‌که شه‌ق پێناباو نایتهقێنێتهوه.
مێزی سێ.
هه‌ندی له‌ولاتر کورسی توالێتێ دانرابوو، له‌سه‌ر به‌ردێکی ڕه‌ش چه‌سپکرابوو، له سوچێکا له‌سه‌ری نووسرابوو: ئه‌مه قه‌پێلکی مێشکی سه‌رۆکێکه. لێت ناشارمه‌وه ئه‌مه‌شیان زۆر سرنج راکێش نه‌بوو به‌لامه‌وه. به‌ڵام له‌و ده‌مه‌دا، هۆشوو خه‌یاڵم ده‌ستبه‌رداری توێکڵه توالێته‌که نه‌ده‌بوو، لهنهستا ده‌تگووت وه‌ک بارانی ڕه‌حمه‌ت، سرووشه وێنه‌م بۆ دێته خوار. نزیکتره گه‌ر بێژم، وه‌ک هه‌ندێ له به‌رنامه‌کانی فۆتۆ شۆپ، گه‌ر پلی پێوه‌نێی، به ئهوتۆماتیکی سیماکهت بۆ ته‌واو ده‌کا. سمێڵێکی قه‌یتانی، چهنهگهیهکی خڕ، چاوو برۆوو برژانگوو پرچوو کوێچکهو خه‌توو خاڵ‌و کڵاوی، به‌گشتی هه‌مووی پێکه‌وه به‌ره‌و ته‌کامول ده‌ڕۆیی، ههندێجاڕ وه‌ک پشیله‌یه‌کی سمبێل قه‌یتانی سفڵه، خۆی ده‌خسته ڕوو، وه‌ک بڵێی چاوڕوانی ده‌رفه‌ت بێ، تا به‌ربێته گیانی جوجکه مریشکوو به‌چه کۆتره‌کانی خاوه‌نی خۆی. هه‌ندێجار وه‌ک ڕێوییه‌کی فێڵبازی سه‌رکزی دڵوریا، سیسهڵهو له‌ڕ وێنام ده‌هاته به‌رچاوم. به‌سه‌روو سه‌کوتی بێخهتاو حۆلهیی خۆی، ده‌یتوانی فێڵ له‌هه‌موو مێگهلوو حه‌شیمه‌تی ده‌وری بکا، وه‌ک بڵێی له هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیشی دهستنهپارێزێ. چاوی به‌جۆرێ زیت ده‌کرده‌وه، وای ده‌نواند که هه‌رگیز ته‌بایی قه‌بووڵ ناکا، تاهه‌موو شته‌کان نه‌بینێ، وام ده‌بینی به ڕاونینی ساردوو خۆپهسندانهی ، خێسه‌ی له منوو داروو به‌ردوو گشت مهخلوقاتێک ده‌کرد. ئه‌وه‌ی که سه‌یربوو وه‌ک بڵێی ئه‌م سه‌ره بێ زمان بێ، یا خاوه‌نی کورتترینو تیژترینیانبێ. به‌لانسێکی زۆر له برۆو برژانگی به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام لۆچوو پێچی ناوچه‌وانی وه‌ک سه‌روو کلکی که‌روو مار ده‌هاته به‌رچاو، هیچ ته‌رازوو که‌یفێکی تیادانه‌بوو. ویستم سه‌ره‌که بشکێنم، وه‌ک بڵێی به‌شکانی سه‌روو فه‌خفووری جادوو به‌تاڵبێ و پهیاموو سرووش به بنبه‌ست بگه‌ن، یه‌کسه‌ر بێ‌دار بوومه‌وه. په‌یتا په‌یتا ڕاستی له خه‌ون داده‌بڕا. سه‌ره‌تا هه‌ستم کرد ئه‌مه سه‌ر نییه، به‌ڵکوو هه‌ر قه‌پێلکه توالێتێکی پاکه‌و ته‌نانه‌ت پته فسێکیشی تێدانییه‌و که‌سیشی له‌سه‌ری بێدهستنوێژ نه‌بووه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست