شاناز خان توو ئیمانت، ئه‌ی تۆ شانازیی بەچییەوە ئەکەیت؟
Sunday, 12/08/2012, 12:00
به ناونیشانی بهئیمانم عه‌یبه!! شانازی کچی برایم ئه‌حمه‌د وتارێکی نووسیوه که تێیدا ره‌خنه له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێت و باس له هه‌ندێک له هه‌ڵه و عه‌یبه‌کانی ده‌کات، با خوینه‌ر لێره‌دا به هه‌ڵه له مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌ی منیش تێنه‌گات، که ئه‌مه به‌رگریی و پشگیرییه له نه‌وشیروان مسته‌فا، وه‌ڵامی من بۆ شاناز له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ئه‌م ژنه ماوه‌یه‌که به نووسینه‌کانی ده‌یه‌وێت په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاریی مێژوو له نێوچه‌وانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بسڕێت و له‌ولاشه‌وه مێژووه‌یه‌کی ساختهکارانهیان بۆ دروست بکات، گوایه خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی که‌سانی کوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزن به دۆز و کێشه نهتهوایهتییهکانیی، بۆیه به پێویستم زانی ئه‌م وه‌ڵامه بده‌م به ته‌نگه‌ی شاناز خاندا، با وا خۆی نه‌ناسێت که گوایه ئه‌مانه دڵسۆزن و دز و گه‌نده‌ڵ و ناپاک و خائین نیین، با ئه‌وه‌ی وه‌بیریش بهێنمه‌وه که شاناز خان یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که (تاریق ره‌مه‌زان)ی له ده‌ستی دادگای گه‌ل رزگار کرد و بردی بۆ به‌ریتانیا.
له نووسینه‌کی شانازدا ره‌خنه له هه‌ندێک له هه‌ڵه و عه‌یبه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێت، منیش ده‌ڵێم شاناز خان هێشتا ماوێتیی ئه‌مانی تری خواریشهوهت له بیر چووه، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بۆ ته‌واو ده‌که‌م و ده‌ڵێم : با منیش من دوو هەڵە و عه‌یبی گەورەی نەوشیروان مستەفات پێ بڵێم:
یەکەم/ بە ئیمانم نەوشیروان مستەفا هەڵەیەکی مێژوویی کرد، له کاتی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی خەڵکی کوردستاندا کە زۆر که‌س بەئەندازیاری ئه‌و راپه‌ڕینه ناوی ده‌بات هه‌موو ستێکی تەسلیم بە جەلال تاڵەبانی زاوات و هێرۆی خوشک و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی کرد، خه‌ڵکی سلێمانی شایه‌تیی ده‌ده‌ن، که له گردی سه‌یوان ساڵی 1992 له کاتێکدا نه‌وشیروان خیزانی شه‌هیده‌کانی کۆکرده‌وه و له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مدا قسه‌ی بۆ کردن، هه‌موو به ده‌نگی به‌رز ده‌یان وت ده‌نگ به تۆ ده‌ده‌ین، به‌ڵام نه‌وشیروان هه‌موویان بێ هیوا کرد و وتی، ده‌نگ به من مه‌ده‌ن، ده‌نگ به جه‌لۆ بده‌ن. ئەگەر نه‌وشیروان ئەوەی نەکردایە نە ئێوە و نە بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانیش ئەدهبوون به خاوه‌نی ده‌سه‌لات و بە ملیاردێر، ئەوە ئێوەن ئەبێت هەتا ماون مەمنونی نەوشیروان مستەفابن کە ئێوەی هێنایە سەر سفرەی حازر و ئێستا بەو شێوەیە سەروەت و سامانی خەڵکی کوردستان بەتاڵان ئەبەن و بێحورمەتی بە تاکەکانی کومەڵگا ئەکەن.
باشه شاناز خان تۆ پێم ناڵێیت له به‌ریتانیا ئه‌و کۆشک و تهلارهت به چی کڕی؟، شێخ له‌تیفی مێردت ده‌ڵێت نزیکه‌ی 16 ته‌والێت و حهمامان له ماڵهکهمانداا هه‌یه، تۆش که په‌رده‌ی ژووره‌کان لێده‌که‌یته‌وه ده‌ینێریت بۆ ششتن، بای دوو سێ هه‌زار دۆلار ته‌نها بۆ پاره‌ی تێ ده‌چێت، ئه‌مه ساراوه نییه زۆر که‌س له کورده‌کانی به‌ریتانیا ئه‌وه باس ده‌که‌ن، شێخ له‌تیفی مێردت ، ده‌ڵیت: عه‌یبه پیاو فه‌قیر بێت، ئه‌ی پێم ناڵێن چ شتێک هه‌یه له لای بنه‌ماڵه‌که‌تان عه‌یب بێت؟ خۆ ئینشائه‌ڵا ناڵێیت خیانه‌ت و دزیی و پیاوکوشتن عه‌یبه! چونکه ئیوه له‌وه بوونه‌ته‌وه.
دووەم/ شاناز خان سوێند ده‌خۆم به ئیمانت، که هەڵە و عه‌یبێکی تری نەوشیروان مستەفا ئەوە بوو، که یەکێتی تەسلیم بەکۆمەڵێک دزی وەکو تۆ و خوشک و زاواکەت کرد، ئێوەش بوون بە میراتگری يەکێتی و یەکێتیتان مراند و سووک و ریسواتان کرد، کردتان بەلاشەیەکی تۆپیو، خۆشتان وه‌ک گورگ تێی به‌ربوون، ئه‌وه نییه هەریەکێکتان پارچەیه‌کی به ده‌مه‌وه گرتووه!؟
شاناز خانی ئیماندار....
ئه‌تۆ شانازی بەچیی بنه‌ماڵه‌که‌تانه‌وه ده‌که‌یت؟ ئێوه به باوک و کوڕ و کچ، هه‌مووتان مامۆستای خیانەتن، ئه‌م به‌رپرس و که‌سه خۆفرۆشانه‌ی له ده‌رتان کۆبوونه‌ته‌وه، قوتابی ئێوه‌ن، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا په‌روه‌رده بوون که تێیدا وانه‌ی خیانه‌ت و دزیی و گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌وته‌وه.
بە ئیمانم شاناز خانی ئیماندار! دڵنیات دەکەینەوە کە رۆژێک دێت هەمووتان پەلکێشی دادگا بکرێن، لە پای ئەو هەموو دزی تاڵانی و راوروتەی کردوتانە، دڵنیابه سزای دادگای گەل گه‌لێک توندتر ده‌بێت له‌و هه‌موو خۆشییه‌ی ئیستا تێی که‌وتوون، هه‌روه‌ک چۆن ستەمکارەکانی تری ناوچەکە بەری کەوتن.
شانازی برایم ئه‌حمه‌د: به ئیمانم عه‌یبه!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست