کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و تاوانباره‌ی که‌ کوڕیکی گه‌نجی به‌ ده‌ستی خۆی کوشت حاکم قادر له‌ ماڵی خۆی شاردوویه‌ته‌وه‌

Thursday, 07/04/2011, 12:00


ئازادی سه‌رگرمه‌، که‌ زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه‌، گوایه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌شی پێیه‌‌،  پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی یه‌کێتییه‌‌ وه‌ک به‌رپرسه‌کانی، پێشمه‌رگایه‌تیی کردۆته‌ قه‌رزێک به‌سه‌ر کورده‌وه‌، به‌هه‌مان عه‌قڵ بیرده‌کاته‌وه‌ ، بۆیه‌ مافی ئه‌وه‌ی به‌ خۆی داوه‌، که‌ ده‌ستکراوه‌ بێت له‌ کوشتن و بڕین‌، دزیی بکات، ده‌ستدرێژی له‌ نامووس و له‌ ژیانی خه‌ڵکی بکات.
ئه‌م ئازاده‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان، هه‌ڤاڵه‌کانی شاخ، که‌ ئیستا به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوون، پاسه‌وان و سه‌یاره‌ و ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌تێ، پێش چه‌ند رۆژێک له‌به‌ر ده‌می ماڵی خۆیدا فیشه‌کێک ده‌نێت به‌ کوڕێکی گه‌نجه‌وه‌ که‌ تازه‌ ژنی هێناوه‌، ئازاد وا ده‌زانێت کوڕه‌که‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ ده‌که‌وێته‌ درۆ کردن و ده‌ڵێت من ته‌قه‌م لێنه‌کردووه‌ به‌ڵکو یه‌کێک له‌ حیمایه‌کانمان بووه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ گیان له‌ ده‌ست بدات له‌ خه‌سته‌خانه‌ ده‌ست بۆ ئازاد راده‌کێشێت،. که‌ نه‌خێر ئازاد بۆ خۆی ته‌قه‌ی لێکردووه‌، به‌ ماوه‌یه‌کی چه‌ند رۆژێک گیان له‌ ده‌ست ده‌دات. ئیستا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه‌ و ئازادیش خۆی شاردۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ئاسایشی سلێمانی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ئیستا ئازاد له‌ ماڵی حاکم قادر خۆی شاردۆته‌وه‌، حاکم قادریش په‌یمانی پێداوه‌ که‌ ته‌سلیم به‌ پۆلیسی نه‌کات. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش‌ هه‌یه‌ حاکم قادر یارمه‌تی ئازاد بدات، تا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا. بۆیه‌ لێره‌وه‌ کوردستانپۆست داوا له‌ ره‌وه‌ندی کوردیی ده‌کات له‌ به‌ریتانیا که‌ پۆلیسی به‌ریتانی له‌و کاره‌سات و رووداوه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە