کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فەرتەنەى وەزیرى بەناو شەهیدان چنارى بەدیۆم و پەراوێزكراو

Saturday, 18/04/2009, 12:00

1460 بینراوە


چنارى گەڕۆك بۆئەوەى هەواڵى تەجمیدكردنى سێ مانگى خۆى لەلاى جەماوەر چەواشە بكات ئەمجارە بە پەلەپروزێ لە ئەوڕپا گەڕایەوە خۆى گەیاندە مەراسیمى یادى كیمیابارانكردنى شێخ وەسانان و بالیسان، چنارى بەدیۆم بێئەوەى لەم بۆنەیەدا داوەتیش كرابێ خۆى تێهەڵقورتا، هەرچەندە چنار سەعد لەكاتى مەراسیمەكەدا پەراوێز كرابوو هەروەها لەبەرنامەى كارى لیژنەى ئامادەكردنى مەراسیمدا هیچ ناوى نەبوو هەروەها هیچ رۆلیشى بۆ دانەنرابوو بەڵام چنار خۆى زۆر هەوڵیدا كە وتارێك پێشكەش بكات، بەهەر هەوڵ لیژنە ناچاركرا رەزامەندبێت بۆ رێگەدان بە پێشكەشكردنى وتار لەلایەن چنارى ناڕەسەن ئەمەش بوە هۆى تێكدانى بەرنامەى رێورەسمەكە، هەركە چنارى بەدێۆم بەشڕوشۆڕى دەستى بەوتار خوێندنەوە كرد پشێوى و نارەزایى كەوتە ناو جەماوەر تا ئاستى ئەوەى جەماوەر گوێیان لە وتارەكەى نەئەگرت هەروەها دەنگى هۆیهاكردنى جەماوەر دەستیپێكرد چناریش دەپاڕایەوە و داواى ئەكرد بۆ پاراستنى هێمنى تا گوێ لە وتارەكەى بگرن، ئەمە و لەپڕێكا جەماوەر تەقینەوە دەنگیان خستە پاڵ دەنگى خەلكى گەرمیان هەروەكو چۆن رۆژى 14/4 لە مەراسیمى هێنانەوە و ناشتنى تەرمى 187 ئەنفالكراودا جەماوەر تێكرا تف و نەعلەتیان لەبەرپرسان كرد و بەبەردانیان راونان مردن و ریسواییشیان بۆ چنار نارد ئەیانوت با چنار هەرەگەشت و سەفەربكا كوا لەكێیە وەزیرى گەڕۆك، ئەمجارەیان جەماوەرى چاونەترسى دەڤەرى شێخ وەسانان و بالیسان لەم ڕێورەسمەدا نارەزایى خۆیان زۆر بەتوندى دەربڕى چنارى وەزیرى بەناوشەهیدان و بەرپرسەكانیان ڕاونا كار گەیشتە ئەوەى كە پاسەوانەكان تەقەیان لەجەماوەركردو چەند كەسێك برینداربون یەك لەمانەش دایكە شەهیدێك بوو كەزۆربەى خانەوادەكەى لەكاتى خۆى بەر گازى كیمیاوى كەوتون و شەهید بوون، ئائەمەیە چنارى بەدیۆم بەم دواییە ئەیەوێ ڕووى ڕەشى خۆى سپى كاتەوە لە ریۆرەسمى ئەم دواییەدا فەرتەنەیەكى ترى نایەوە، جەماوەریش بەدارو بەردو هۆیها ڕاویان نا،ئەم چنارە باڵانسى رۆیشتووە ئەیەوێت بەم دواییانە پێوانەى خۆى بگەڕێنێتەوە نازانێ جەماوەر زۆر باشیان هەڵسەنگاندوە تا هەتایە رەفز ئەكرێتەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)