به هۆی گه‌نده‌لی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌و هه‌ریر له پۆسته‌كه‌یان لادران
Friday, 28/02/2014, 12:00
1535 بینراوە
به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌لی ته‌ندروستی هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه و نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر له پۆسته‌كه‌یان لادران.
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه كه زۆرترین گه‌ندلی به‌سه‌ر ساغ بۆته‌وه ، دكتۆر ئاكۆ حه‌مه كه خه‌لكی سلێمانی بوو ماوه‌ی سالێك بوو به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه بوو ، ئه‌م دكتۆره پسپۆری نه‌خۆشی پێست بوو به هۆی وه‌رگرتنی بڕی پاره‌ی زیاده له نه‌خۆش له راوێژكاری ئیواران به ده‌یان نه‌خۆش سكالایان له سه‌ر تۆمار كردبوو چونكه چاره‌سه‌ری جوانكاری بۆ كردبوون به‌لام ئه‌م پزیشكه به نه‌شته‌رگه‌ری بۆی هه‌ژمار كربوون هه‌ر نهشتهرگهرهیهك به بڕی ٢٠٠ تا ٤٠٠ دۆلار بۆی حیساب كردبوون ...
هه‌روه‌ها به هۆی وه‌رگرتنی پاره‌ی خه‌فاره (ئیشكگری شه‌وان) بۆ خۆی ودزینی پاره‌ی په‌ره پێدانی راوێژكاری ئیواران ته‌نها له ماوه‌ی سالێك زیاتر له ١٠ هه‌زار دۆلاری بردووه ، ناوی سیانی ئه‌م دكتۆره له لیستی وه‌رگرتنی بڕی پاره‌ی خه‌فاره تۆمار كراوه كه سالێكه پاره‌ی خه‌فاره وه‌رده‌گرێت و ته‌نها بۆ یه‌ك شه‌ویش ئیشكگری نه‌گرتووه ، لیسته‌كه لامان پارێزراوه بۆ كاتی لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه (تحقیق) بۆیه لێره‌وه داوا له وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م به‌رێوه‌به‌ره بكات ئه‌م پزیشكه ئستا خه‌ریكه به ناوی (خوێندن) سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وولات ده‌كات ، كه‌چی سالێكه له به‌ریتانیا گه‌رابۆوه خوئندنی ته‌واو كردووه .
خالێكی تری گه‌نده‌لی به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه ته‌نها بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مالی تایبه‌تی خۆی له خانه‌ی پزیشكان زیاتر له ٦ هه‌زار دۆلاری سه‌رف كردووه له بودجه‌ی دارای راوێژكاری ئیواران..
هه‌روه‌ها له دوو مانگی رابردوو به هۆی ئاشكرابوونی دوو كاری به‌دره‌وشتی له ناو نه‌خۆشخانه شه‌قلاوه له رێگای كامێرای چاودێری وێنه‌كان تۆمار كراون به‌لام ئه‌م به‌رێوه‌به‌ره ئاماده‌نه‌بوو وێنه‌كه ئاشكرا بكات و ئاگاداری سه‌رووی خۆی نهكربۆوه ، هه‌ربۆیه له مانگی رابردوو هێزێكی ئاسایشی شه‌قلاوه هه‌لده‌كوتنه سه‌ر ئ نه‌خۆشخانه‌كه‌و سه‌باره‌ت به كامێراكانی چاودێری لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ل كردبوو ..
پێش سالی نوێ بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی تازه به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ردانی شه‌قلاوه ده‌كات بۆ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ته‌ندروستی ، به‌لام كاتی گه‌یشتنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌گه‌ل چه‌ندین به‌رپرسی بالای حزبی و حكومی جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوی له‌به‌ر سه‌رقالی به كاری گه‌نده‌لی، ئاماده‌كاری پێویستی نه‌كردبوو ته‌نها نه‌یتوانی بوومهقهس (مقێ) ئاماده بكات بۆبڕینی شریتی به‌رده‌م به‌شه‌كان ، هه‌ربۆیه به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌ولێر تۆڕه ده‌بێت و له به‌رده‌م میوانه‌كان و به‌رپرسه‌كان سه‌رزه‌نشتی ده‌كات و قه‌سه‌ی نه‌شیاوی پێ ده‌لێت و له‌و كاته‌وه تاكۆ ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی شه‌قلاوه‌ی نه‌كردووه له ره‌قی ئه‌م به‌رێوه‌به‌ری گه‌نده‌له .
زۆربه‌ی گه‌نده‌لی یه‌كان له سه‌ر ئه‌م دكتۆر ئاكۆیه ساغ بوونه‌وه‌ته‌وه هه‌ربۆیه دوای لادانی و دانانی دكتۆر سامی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ی نه‌خۆشخانه زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه به ئاكۆ گه‌نده‌ل ناوی دێنن...
سه‌باره‌ت به ناحیه‌ی هه‌ریر و نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر له مانگی رابردوو به‌شێك له هاولاتیانی هه‌ریر به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری رۆشنبیری هه‌ریر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زای یان ئه‌نجام دا له به‌رده‌م ناحیه‌ی هه‌ریر سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌لی ئیداری له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر ، بۆ زانیاری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر وه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی وایه ته‌نها دوو دكتۆری هه‌بوو راوێژكاری ئیوارانی نه‌بوو بۆیه گه‌نده‌لیه‌كانی زیاتر ئیداری بوون نه‌ك دارایی ، هه‌ربه هۆی كه‌مته‌رخه‌می و زۆری گه‌نده‌لی ئیداری و ته‌ندروستی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر له پۆسته‌كه‌ی لادراو كه‌سێك به ناوی دكتۆر احمد كه خه‌لكی هه‌ولێره له شوێنی به‌رێوه‌به‌ری پێشوو ده‌ست به كاربوو به نوسراوی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له ٢٠-٢-٢٠١٤
------------