کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نێچیره‌ڤان بارزانی 24 دۆنم زه‌وی داوه‌ته ‌ئه‌ڤین ئاسۆ

Thursday, 14/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌فه‌یسه‌ل شێخانی كه ‌له‌ نه‌جات باپیر به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهینانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌، ‌نیچیره‌ڤان بارزانی بریاری به‌خشینی 24 دۆنم زه‌وی به‌ناوی پرۆژه‌یه‌كی هۆنه‌ری به ‌ئه‌ڤین ئاسۆ داوه ، ئیستا چه‌ند رۆژێكه ‌ئه‌ڤین ئاسۆ سه‌رقأڵی جیبه‌جیكردنی كاروباری چۆنیتی ئه‌و پارچه ‌زه‌ویه‌یه ‌له ‌نێیوان وه‌به‌رهینانی هه‌ولێر و نه‌خشه‌دانانی هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی.
فه‌یسه‌ڵ شێخانی ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه ‌ئه‌ڤین ئاسۆ له‌رێگه‌ی نوری سنجاری و هیمداد بارزانی و ره‌وان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانییه‌وه ‌ئه‌و زه‌ویه‌یان له ‌نێچیره‌ڤان بۆ وه‌رگرتووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌جونێت له ‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه ‌ئه‌ڤین ئاسۆ له‌كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌كاتێكدا نوری سنجاری سه‌رۆكی دیوان بووه ‌ئه‌و زه‌ویه ‌دراوه‌ته ‌ئه‌ڤین ئاسۆ، به‌لام له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و بریاره ‌ڕاگیراوه ‌و ماوه‌ی نه‌داوه ‌زه‌ویه‌كه ‌بدرێته ‌ئه‌ڤین ئاسۆ چونكه ‌زانیبووی كه ‌براكانی نێچیره‌ڤان و نوری سنجاری و هیمدا بارزانی له ‌پشت ئه‌و پرۆژه ‌به‌ناو هونه‌ریه ‌بوونه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە