کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ئەمریكا رێگا بە كورد دەدا ببێ بە دەوڵەتی سەربەخۆ؟

Friday, 30/12/2011, 12:00






دوای 9 ساڵ داگیر كردنی عێراق، لە لایەن ئەمریكاو ھاوپەیمانەكانی ، ئێمەی كورد چمان بۆكرا؟
لەژێر ناونیشانی چەكی كۆكوژی و دیكتاتۆری و مەترسی بۆ سەر جیھان ، جەنگ بەرامەبەر بە وڵاتی عێراق لە لایەن ئەمریكاو ھاوپەیمانەكانی بەرپابوو، ھەرچەند ئەو چەكەی ئەوان بەم گەورەییە كردبوویانە دروشم و خەڵكیان لە دژی عێراق پێ ھەڵدەدا وا دەرنەچوو، بەڵام بۆ گەیشتن بەئامانج بێگوومان بیانۆیەكی پڕ بە سەردەم بوو، نەئازاد كردنی گەلانی عێراقی بەدواوە ھات و نە توانیشیان چەكی كۆمەڵ كوژی عێراقی لە ناو بەرن ! چوونەكە ھیچ شتێك لە ئارادا نەبوو. بەپێچەوانەوە بەڵكوو توانیان تەقەمەنیەكان بەجۆرێكی تر بۆ ناو عێراق بەرن و كوشتن و بڕین بەھەر بیانوێەكەوە بێ زیاد بكەن، تا نەگەیشتنە ئامانجیان بڕیاری دەرچوونیشیان نەدا، كە لەدوای خۆیان عێراقێكی وێرانە، گیرۆدەی پەشێوی لە ئاسایشی وڵات و گەورەبوونی فیتنەی ئاینی و نەتەوەی جێھێشتووە، كە پێشبینی چارەسەر بۆی كارێكی ئەستەمە، لەوانەیە تا ھەتایە كەس نەتوانێ عێراق پێكەوە بنوسێنێتەوە.
ڕاستە عێراقیان لەدەست دیكتاتۆری سەردەم ڕزگار كرد ، بەڵام ئەوەی كە ئێستا دەگوزەرێ دەبێ حەسرەت بە دیكتاتۆرەكە بەرن، عێراقیان بە چەندین كێشەی گەورەتر لەوەی كە ھەیبوو ڕووبەڕوو كردۆتەوە. نەك ھەر عێراقیان بەرەو ڕزگار بوون نەبردوە ، بەڵكوو ناوچەكەیان نوقمی نائومێدی و پەشێوی كرد. دەبێ بڵێین ھەمان سیاسەتیش لە ئەفغانستان پیادە كراوە ، ئەگەر چاودێری راستەو خۆێی ناتۆ نەبێ ئەوە شەوە زەنگی جیاوازی بیرو باوەڕی ئاینی بەسەر ئەم وڵاتەدا دەكشێ و دووبارە نوقمی خۆێن دەبێتەوە.
ھەرچەند كورد سودمەندی یەكەم بوو لە داگیر كردنی عێراق (بێگوومان بەخۆێنی خۆی)، بەڵام لە ھەمان كاتدا و بەپێی خۆێندنەوەی ناوچەیەكان ، ئەوەی بەكورد بەخشرا زۆر لە باڵای كورد كورتر بوو، ئەگەر بە سوودەكانی خۆیان بەداگیر كردنی عێراق بەراوردی بكەین، دوای دیتنی بێ دەنگی كوردیش بەرامبەر بەمافەكانی خۆی كە پێویست بوو كورد زیاتر پێداگیری بكات لەوەی كەمەبەستیەتی بۆئەوەی بتوانێ بەلانی كەمەوە لە %90ی ئامانجەكانی خۆی بپێكێ ، ئەوانیش دایانە كشان و لەدەم كوردیان گرتەوە، دەرچۆنیان لە عێراق و جێ ھێشتنی كوردیش بەم حاڵەوە ، بە پاداشت ناژمێردرێ، چوونكە ھیچ ئالەتێكی پاراستنی كوردیان دانەمەزراندوە بۆ دوا ڕۆژ كە كورد وەك كارتێك بەكاری بەرێ ، جگە لە قسەی سەرزاران نەبێ ، ئەوەی كەجێی سەرنجە لەو سەردەمەدا ھیێزی سەربازی ئەمریكی و ھاوپەیمانان وڵاتی عێراقیان پڕكردبوو ، سەردار و كۆێخا خۆیان بوون ، پشتگیریان بۆ دروست بوونی دەوڵەتی كوردی نەبوو! كەدەكرا بەم ھێزەوە پارێزگاری لێبكەن و دەستی بگرن بۆھەستانە سەرپێ خۆێی و لە ھەر ھەرەشەیەكی ناوخۆێی و دەركی بیپارێزن ، ئایا لە دوورەوە پشتیوانیمان لێدەكەن، لە كاتێكدا بەبەرچاوی ئەوانەوە خاكی كوردستان لە لایەن ڕژێمەكانی توركیاو ئێرانەوە بۆردمان دەكران و گوێیان لە دنگی تەقینەوەكان دەبوو، لە گەڵ ھەر زرمەیەك كۆڵێك ڕادەچڵەكین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە